ئایا کێ حزبی فەیسبووکە؟

وتار/ 08/06/2017 6341 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

ئایا کێ حزبی فەیسبووکە؟

ئیبراهیم عەباس

دواجار نیچیرڤان بارزانی باڵانسی خۆی وەکو سەرۆک وەزیران لەدەستداو رووە راستەقینە حزبیی و خێڵەکی و بنەماڵەیەکەی خۆی دەرخست و بەو زمانەی کە خۆی لە فەیسبووک و سایتە بێ دایک و باوکەکان لە ژێرەوە سوکایەتی بەخەڵک و حزبە سیاسییەکان دەکات، بەهەمان زمان قسەی کردو، لەسەر رەخنەگرتنی خەڵک لە پرۆتۆکۆلەکانی نەوت لەگەڵ رووسیا، کەوتە پەلاماردانی حزبەکان و پێوتن دووڕو و درۆزن!

خوێنەرە بەردەوامەکانم شایەتیم بۆ دەدەن، من تاکە رۆژنامەنووسی کوردم کە یەک ساڵە رووی راستەقینە فەیسبووکییەی کاک نێچیرڤان بارزانیم بە رای گشتی خەڵکی کوردستان گەیاندووە، تا من پەردەم لەسەر ئەو چەند رووییەی سەرۆک وەزیان لانەدا، لای بەشێکی زۆری خەڵک بە پیاوی دەوڵەتدار ناویان دەبردو پێیان وابوو ئیتر کاک نێچیرڤان لە کاک مەسعود و کاک مەسرور جیاوازو کراوەترە. بەڵام خۆتان گوێ لەو کورتە ڤیدیۆیە بگرن، بزانن بەچ زمانێک قسە دەکات و ئەوە کێییە بە حزبەکانی تر دەڵیت دوورو درۆزن و بوونە حزبی فەیسبووک؟

من هەقم بەسەر ئەو هێرشەوە نییە کە بۆ سەرجەم حزبەکان کردی، ئەگەرچی باش دەزانم ئەو تەنگاتاوییەی سەرۆک وەزیران هی حزبەکان نییە، بەڵکو تەنگەتاوییە لەدەست رای گشتی کە ئێمەمانانی رۆژنامەنووس بەشانازییەوە تێدا پێشەنگین و خەڵکی کوردستان لەفەیسبووکەوە هەمووی تێدا بەشدارە، کە کارێکمان کردووە سیاسەتەکانی نێچیرڤان و هیچ نەزانینی لە ئیدارەی وڵات بەخەڵک بگەیەنین و خەلکیش هەموو ئیعتبارێکی لێوەرگرتۆتەوە.
هەر خوێنەریکی جدی دەتوانێت سێرجێک لە فەیسبووک بکات، بزانێت هیچ سیاسییەکی کورد و عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، بەقەدەر نێچیرڤان بارزانی حساب و پەیجی لە فەیسبووکی بەناوەوە هەیە؟ هەمووشی بڵاوکردنەوەی وێنەیە، وەکو کەس نەزانێت بەرگ بۆشێت جەنابیان نەبێت؟ بەراست ئێوە کە مانگانە بە ملیۆنان دۆلار لە فەیسبووک بەهەدەر دەدەن تەنها بۆ ئەوەی بەدیوێکدا خۆتان جوان بکەن و بەدیوێکی تریشدا خەڵک لەخشتە ببەن و سوکایەتی بەحزبەکانی تر و هەموو کەسایەتییەکی ئەم وڵاتە بکەن چۆن لە رووتان دێت بەخەڵکی تر بڵێن دوورو حزبی فەیسبووک؟

بە مەکتەبەکەی خۆتان و دەزگای پاراستن و مەکتەبی سەرۆکی پارتی، مانگانە بەملیۆن دۆلار لە لە فەیسبووک بەهەدەر دەدەن و مەبەستان سەرلێشاواندنی خەڵکە، بەڵام مانگی رابردوو بینیتان، کە فەیسبووک و راگەیاندنە چەواشەکەتان نەیتوانی بەرگەی مەرگی کاک نەوشیروان بگرێت، بەڵێ خۆتان بینتان و خۆشت ناچار بووی چۆک بۆ گەورەیی ئەو رابەرە پاکەی کوردستان بدەیت، کە نەیزانی ماڵی دونیا چییە؟ لەکاتێکدا ئێوە مانگانە بەملیۆن پارەتان بەهەدەردا تا ئەو سەرکردە گەورەی کورد لکەدار بکەن، بەڵام ئەو شیوەنەی بۆ ئەو کرا بۆ هیچ سەکردەیەکی کورد نەکرا و بەتەماش مەبە بۆ ئێوە بکرێت.

جەنابی سەرۆک وەزیر ئەم لەدەستدانی باڵانسەو لێدوانانەت هەمان قسەی سەرۆ قادر، نووسەری وتارەکانت و راوێژکارە ئاژاوەگێڕەکەی ئیعلامیتانە، واز لەو بێ باڵانسییە بینن باشترە، چونکە ئێوە متمانەی خەڵکتان دۆڕاندووە، بە پەلاماری ئەم و ئەو ناتوانن هیچ بەدەست بخەنەوە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌