بۆچی پاراستن بەرگەی یەک وتاری نەگرت؟

وتار/ 02/06/2017 1515 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بۆچی پاراستن بەرگەی یەک وتاری نەگرت؟
ئیبراهیم عەباس
کەمتر لە دوو دۆژ دوای وتارێکم بەناوی "پارستن چییە، کێ پارستنە؟" دەزگای پاراستنی پارتی هەروەک چۆن نێچیرڤان بارزانی لەسەر یەک وتارم لەسەر باوکی گڕی گرت، دەزگای پاراستنی پارتیش گڕیان گرت و پەنایان بۆ سیخورەکانیان لەناو پەیجێکی دەرەوەی پەیجی خۆیان بردو کەوتونەتە هەوڵی ناوزراندنم.

بێگومان من خۆم ناخەمە ئاستی نەخوێندەوارەکانی پارتی و پاراستن و لە چوارچیوەی یاسای کاری رۆژنامەوانی، وەکو رۆژنامەنووسێکی بوێر و ئاگادار، پەنجە دەخەمە سەر گەندەڵی و بەهەدەردان و بێ یاسایی و بردنی قوتی خەڵک و هەڵدانەوەی مێژووی رەشی خیانەت و شەڕە جۆراوجۆرەکانی شەری ناوخۆ کە کوڕە هەژارەکان کراونەتە قوربانی و دەیان و سەدان کەموکوڕی حوکمی ئەو وڵاتە و ڕۆژانە بەزانیاری وردو بەسوود شیکاری بۆ دەکەم، کە پارتی و ماڵی بارزانی پشکی شێریان لە وێران کردنی هەیە.

بەرێزانی پاراستنی پارتی، ئێوە گەر بەرگەی وتارێکی ئاسایی نەگرن، کە نەتەشهیرو نەهیچ بێ یاساییەکی تێدا نییە، چۆن بەرگەی سبەی رۆژ دەگرن، کە پیشەیانەو راستگۆو بوێرانەو لە چوارچێوەی یاسادا، باسی زیندانە ترسناکەکانتان لە سەری رەش و ناو مەسیف و ئاسایشی گشتی و سپیللک و هتد بکەم، کە ئەوەندەی من بزانم زۆربەی بەندکراوەکان کوڕو کەس و کاری ئەو کەسانەن کە لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و شەرەکانی ناوخۆ ئەزیەتیان کێشاوە. یان کەسانێک بەتوهمەی سیاسی دەستگیر کراون و لەناو زیندانی تاکەکەسی مەتر دە دوو مەتر بەند کراون، بێ ناو و ئاو وبێ هیچ پێداویستییەکی مرۆڤانە و زۆریشن ئەوانەی کە لەژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە.

ئێستا یاساکانی کاری رۆژنامەگەری رێگا نادەن، گەرنا پەردەم لەسەر دەیان تاوانتان هەڵدەدایەوە، کە خەڵکی بێ تاوان بوونەتە قوربانی پاراستن و خەڵکی پلەباڵای ناو دەزگای پاراستنش هەیە، کە تەنها لەبەر ئەوەی خۆی پاک بووە، گرفتان بۆ هاوسەرەکەی دورست کردووەو دوایش تەسفیەتان کردووەو هەر خۆشتان پرسەتان بۆ داناوە. یاساکان و دۆخی هەرێم بەرگەی ئەوە ناگرێت ئەگەرنا باسی رۆڵی کوڕەکانی بەرێز بارزانیم دەکرد، کە خەریکی چین بەناوی دەزگای پاراستنەوە؟ یاسا رێگا نادات ئەگەرنا باسی چۆنیەتی کۆنترۆڵ کردنی کۆمپانیای کۆڕەک مۆبایلم دەکرد، کە بەشێکی تایبەت بە جاسوسی کردن لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی کچ و ژنی ماڵی بارزانی هەیە و راستەوخۆ کاک مەسعود سەرپەرشتی دەکات و کارمەندەکانی سەر بەسیداد بارزانین. یاساکان رێگا نادەن ئەگەرنا بورجەکانی جاسووسی دەزگای میت و جیهازە جاسووسییەکانیانم ئاشکرا دەکرد، کە بەهۆیانەوە گەریلاکان گیان دەسپیرن.

بەڵێ ئەوە بێ یاساییە وای کردووە ئەو دەزگایە لە هەموو بەهایەک داشۆرێت و لە ئەمن و مخابەراتی بەعس خراپتر رەفتار بکات، ئاخر ئێوە کە ناهێڵین یاسا و پەرلەمان و دامەزراوەی نیشیتانی هەبێت، خەریکی ئەو کارە نامرۆڤانەن، کە بووەتە هۆی ئەوەی، ئەمە حاڵی خەڵکی کوردستان بێت و خۆشتان شایانە و سوڵتانەن بژین و هەرکەسێک وتی لەل تەسفییەی بکەن، ئەگەر رۆژگارێک تاوانەکانی دەزگای پاراستن بنووسرێنەوە ئەوسا خەڵک دەزانێت ئێوە چین؟

دەزانم بۆیە ئێمە مانانتان کردە قوربانی چونکە وەکو کەسانی سەرشۆڕی دەوروبەرتان مەلەفمان نییە، هەر بۆیە خێڵگەرانە رەفتارتان کرد، ئەو خێڵگەرییەی تەنها لە فکرو بیر بنەماڵەی بارزانیدا هەیەو مرۆڤی ئەو سەردەمە شەرم دەکات وەکو ئێوە بیر بکاتەوە و رەفتار بکات.

تەنگەتاوی دەزگای پاراستن بەرامبەر وتارێکی رۆژنامەنووسێکی کورد، گەیشتە ئەوەی پەنا بۆ ئەو پەیجە ببەن کە رۆژانە چەندان سوکایەتی بە مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی و کاکە زیندووەکانیان دەکات!. بۆ هێندە تەنگاون؟! فەرموون لە کەناڵ کوردستان ٢٤ و رۆژنامەو سایت و پەیجەکانی خۆتان چیتان هەیە لەسەرم بڵاوی بکەنەو بەڵگەکانتان بۆ ئەمرۆ نەبێت بۆ کەی باشن؟ ئێوە واتان دەزانی چونکە نێچیرڤان بارزانی و رەوانی برای سیناریۆیەکی فاشلانەی درۆیان بۆ دروست کردم و هیچیان دەست نەوت، واتان دەزانی نازانم ئێوە لە ژێرەوە خەریکی چین؟ بۆ مێژوو دەبێت ئەوە بڵێم، بەتەواوەتی نازانم رای نێچیرڤان بارزانی دوای وتارە ئاگرینەکانم چی بووە، بەڵام ئاگاداربووم رەوان بارزانی زۆر پەشیمان بووە، بەجۆرێک خۆی ئامادەبوو بێتە ماڵمان و داوای لیبوردن بکات، بەڵام ئەوە مەسرور بارزانی و نزهەت حالی و ... هتد، بوون نەیانهێشت و لە ژێرەو خەریکی فتنەو ئاژاوەی زیاتر بوون، ئەو فتنەو ئاژاوەی رۆژێک هەمووی بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکەم.

هیچ خەمتان نەبێت تازە من و دەیان رۆژنامەنووسی وەکو خۆم دەبینە رێباز بۆ دەست کورت کردنەوەی تاوانەکانی دەزگای پاراستن و چاوەروانی دۆخێکی باشتر لە ئەمرۆ دەکەین، بۆ ئەوەی مێژووی رەشتان بە بەڵگەو دکۆمێنت بۆ خەڵکی کوردستان و دونیای دەرەوە ئاشکرا بکەین، گومانیش نەکەن بڵێن ئەوە دەزگای زانیاری یان بزوتنەوەی گۆڕان یان پەکەکە سەرچاوەی زانیارییەکانە، نا نەخێر سەرچاوەکانمان خەڵکی دڵسۆز و نیشمانپەروەری ناو پارتین و تا سەر لوتیان لە تاوانەکانتان بێزارن و جارێ هێچ دەسەڵاتێکیان نییە.

دڵنیایی دەدەم بە برادەرانی دەزگای پاراستنی پارتی، بەخیانەت و کوشتن و دەرکردن و راوەدوانانی رۆژنامەنووسان جگە لە بەدبوونی خۆیان، هیچ ئەنجامێکی نەبووەو نابێت. بۆ ئێمەی رۆژنامەنووس گەیشتنی دەنگمان بەخەڵکی کوردستان ئاسانەو لەگەڵ دونایی دەرەوەو دیموکراسیش دەرگا کراوەیەو پشیتوانیمان دەکەن، پشتیوانی رۆژنامەنووسی بەتواناو بوێر خەریکە دەبێتە میتۆد و هەروەک خەڵکی کوردستان خۆشیان دەوێن و ئامادەیی هاوکاری و پشتیوانیان، لە دونیای دەرەوەش هەروایە. سەردەمی قەڵەم فرۆشییەکانی ئێوە کۆتایی هاتووە، هەر بۆیە پەنا بۆ پەیجی نەیارەکانتان دەبەن.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌