بەراست من چۆن پاراستنێکم؟ گفتوگۆیەک لەگەڵ داهاتوویەکی نوێ

وتار/ 02/06/2017 1239 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بەراست من چۆن پاراستنێکم؟ گفتوگۆیەک لەگەڵ داهاتوویەکی نوێ
ئیبراهیم عەباس
پەیجی داهاتوویەکی نوێ بابەتێکی لەسەر کاک فەرمان ناشاد نوسیووەو لەو ناوەندەشدا ناوی منیش هاتۆتە ناو ناوان. بەگرنگی دەزانم لێرەوە روونکردنەوەیەک بدەم.
١/ داهاتوویەکی نوێ نووسیویەتی "یەکێک لە کەسە نزیکەکانی فەرمان ناشاد ، ئیبراهیم عەباسی بەناو ڕۆژنامەنوسە ئەویش سەربەدەزگای پاراستنە و پێشتر لە تیمی ڕاگەیاندنی مسعود بارزانی بوو وە ئاوارەی پارتیشە . ئێستا ئەویش هێرش دەکاتە سەر نێچیرو باڵەکەی . وە بە سیناریۆ ماوەیەک پێش ئێستا دەستگیریان کرد بۆ ئەوەی ناوی دەرکات وەک پالەوانێک و دواتر ئازادیانکرد".
ئازیزان ئاساییە ئێوەو هەزاران کەس گومانیان هەبێت و هەروەک منیش گومان هەیە سەرچاوەی ئەو زانیارییەی ئێوە خودی پارتییەو گومانیشم بۆ پاراستن دەچێت، بەتایبەت بۆ نزەهەت حالی و گروپەکەی ئەو زانیارییەیان بەمەبەست دابێت بەئێوە و دڵنیاتان دەکەم مەبەستەکەش بەزۆری بۆ دژایەتی و لکەدار کردنی منەو ماڵی بارزانی فێرن و لەم یاریانەدا زیرەکن.
تەنها ئەوەندە دەڵێم؛ ئەگەر پاراستن بم و لە خانوو دەربکرێم و هەوڵی تیرۆرکردنم بدرێت بە سیناریۆک کە نێچیرڤان بارزانی کردی و مەسرور بارزانی و سیداد بارزانی خێڵەکیانە جێبەجێیان کرد، مووچە برین و دەرکردن لە مەسیف وسەدان جۆر هەڕەشە، دەستگیرکردن و هتدم بەرامبەر کرابێت، دیارە پاراستنێکی باشم!.
راستە من پارتی بووم و لەتیمی راگەیاندنی بارزانی بووم، بەڵام خیانەتم لە ماڵی بارزانی بینیوو، لەسەر خیانەت و خەنجەرە ژەهراوییەکانیان پارتیم بەجێهێشت و حەیف دەکەم کە تەمەنێکی زۆرم بۆ ئەوان سەرف کرد.
دەستگیکردنەکەشم سیناریۆ نەبوو، بەڵكو بۆ راونانم بوو بۆ سنووری ئیداری سەوزو رەنگە ئەگەر ئەو شەوە من هەولێرم جێهشتبایە لەرێگا گاردە تایبەتەکانی بارزانی تیرۆریان کردبام، بەڵام خۆ راگربووم و خێزان و منداڵەکانیشم پاڵەوان بوون، ئەگەرنا لانی کەم لە هەولێر هاوشێوەی هێمن بنەسڵاوەیی دەریان دەرکردین.
لەم رۆژانەش سیناریۆکە ئاشکرا دەکەم کە چۆن نێچیرڤان بارزانی لەسەر وتارەکەم لەسەر ئیدریس بارزانی باوکی گڕی گرت و ئەوە روویدا کە بینتان، بەڵام پشتیوانی گەورەی خەڵک و ئێن ئاڕتی و کەی ئێن ئێن و پەیام و ئاوێنەو شارپرێس و خەندان و سپی میدیاو... هتد. پلانەکەیانی پوچەڵ کردەوەو هاوکات پشتیوانی زۆری نێودەوڵەتی و هتد. بارزانیان ناچار کرد خۆی بێتە خەت و کە دواتر وەکو پێشەی هەمیشەیی ماڵی بارزانی خیانەتیان لە بەڵینەکەیان کرد.

٢/ نووسیوتانە پارەی خوێندنم دەزگای پاراستن داویەتی، من لێرەوە تەحەدای دەزگای پاراستن دەکەم، بیمنەت بن ئەگەر پارەی زانکۆم ئەوان داویانە هەر لەرێگای ئێوە یان هەر راگەیاندنێک حەز دەکەن بڵاوی بکەنەوە، راستییەکەی ئەوەی سێ ساڵی رابردوو بەمووچەی خۆم و هاوسەرم داومانەو شەرمە شتێک بڵێم بەڵام وا ئەویشم وت، بەخودا و هەرچی پیرۆزی هەیە پارەی ئەمساڵم کچێکی سەربەرزی هاوڕێم، بەڵێ کچێکی هاوڕیم داویەتی و لەگەڵ هاوسەرم چووینە لای پارەکەمان لێوەرگرت، وتم دونیایە باشاهیدێک هەبێت.

٣/ هەروەها نووسیوتانە "ئامانجی دەزگای پاراستنی تیرۆرست و مەسرور ئەوەیە دوو ئامانج لە ڕێگەی فەرمان و حەمکۆ و فەرهاد پیرباڵ و ئیبراهیم عەباس ئەوەیە لە لایەک نێچیرو دارودەستەکەی سوک بکەن و لە لایەکیش وا خۆیان نیشان بدەن لە بەرەی گەلن . ئامانجی دووەم ئەوەیە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو لیستێک بەناوی هیوای گەل دروست بکەن و کۆمەڵیک گەمژەی پێ هەلخەڵەتێنن دواتر ئەگەر دەنگیان هێنا لە پەڕلەمان بیخەنە خزمەتی مەسرورو بنەماڵەی مسعود بارزانی . لە ماوەی ڕابردووش بە ئاشکرا بانگەشەیان بۆ حزبی هیوای گەل و لیستی هیوای گەل دەکرد . ناویان نابوو شۆرشی سپی".
هەموو ئەو بەرێزانەی ناویان هاتووە هەموویان زیندوون، تەحەدا دەکەم بۆ لیسیتی هەڵبژاردن و هەر شتێکی تر منیان لەگەڵ بووبێت و هەرگیزیش پرۆژەم لەگەڵ ئەو بەرێزانە نەبووە و نابێت، چونکە ئەگەر تموحی پەرەمانتاریم هەبێت بەشانازییەوە لە لیستی حزبە گەورەکان جێگام دەبێتەوە رەنگە هێزی نوێش دروستبێت و رەنگە لەئەوێش جێگام بێتەوە، کەوابێت من چیم داوە لەو قومارەی کە ئێوە باسی دەکەن؟ بۆ مەسەلەی ئەوەی ئێوە پێدەڵێن سوککردنی کاک نێچیرڤان و باڵەکەی، دیارە ئێوە زۆر بێ ئاگان، ئەگەرنا من دەیان وتاری زۆر توندم لەشەخسی بارزانی نووسییوە، ئەو ماوەیەش کە خیانەتە جۆراوجۆرەکانی پاراستن و مەسرور بارزانیم بینیووە، دەستم لەنووسین لەسەریان نەپاراستووە. فەرموون سەیری فەیسبووک و بلۆگەری شەخسیم بکەن، بزانن وایە یان نا؟

٤/ ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، لە دوای دەستگیرکردنم پەیوەندییەکی ئەوتۆم لەگەڵ کاک فەمان ناشاد نەماوە، چونکە بەراستی من شەرمەزاری دایک و باوکی و کەس و کاری بووم، کە مانگێک پێش ئێستا دەیان کەس و چەندان سەیارەی هێزی جۆراو جۆر لەنیوەشدا بەسەر ماڵیاندا دروا لەوێ دەستگیرکرام، دوای ئازادبوونم لەگەڵ منداڵەکانم چوونیە بەر دەرگای ماڵیان و دەستی دایک و باوکیم ماچ کردو داوای لێبوردنم لێکردن و هەرگیزیش بەلای ماڵیشیاندا نەچوومەوە. هیچ عیلاقەیەکیشم لەگەڵ د. فەرهاد نییەو تەنانەت ئەو من ناناسێت، بۆ هونەرمەند حمکۆش راستیەکەی خۆشم دەوێت و رێز لە تواناکانی دەگرم، بەڵام هەرگیز شتێکی هاوبەشم لەگەڵی نەبووەو نییە.

٥/ بەرێزان لەوە دڵنیابن ئەگەر بەیەک وتار باسی ریفرندۆم و سەربەخۆی بکەم و قەڵەمەکەم بخەمەوە خزمەتی پارتی و بارزانی هەرچی بخوازم پێمی دەدەن و پێویستم بەوە نییە لەژێرەوە سەرشۆڕانە کاریان بۆ بکەم، ئاخر ساڵی ٢٠٠٧ من بەرپرسی مەحەتەی مەکتەبی سیاسی مخابەری گشیتی بووم و سیداد بارزانی خیانەتی لێکردم، من سەرنووسەری رووبەربووم لە ٢٠١١ و نێچیرڤان بارزانی خیانەتی لێکردمم لە مەکتەبی راگەیاندنی نیچیرڤان بارزانی بووم ساڵی ٢٠١٥ و مەکتەبەکەی خیانەتیان لێکردم، بەزمی ٢٠١٦ ش هەر لێگەرێ بەهەموو ماڵی بارزانی چ خیانەتێکیان لە خۆم هاوسەرو منداڵەکانم کرد، کە نەمبیستووە بەعس ئەوەیان بەرامبەر کادرێکی خۆیان کردووبێت. کەوا بێت من لەو مەوقعە گرنگانە خیانەتم لێکرابێت، ئێستا بەنیازن لە ژێرەوە کاریان بۆ بکەم و خیانەتم لێ نەکەن؟

٦/ تکا لەهەر دەزگایەکی راگەیاندن دەکەم، نە من لەسەر هاوڕیکانم حساب بکەن و نە ئەوانیش لەسەر من، بێگومان ئەوە خۆمم خاوەنی رەفتارو بیرکردنەوەکانی خۆمم و لەسەر کەس نەحسابم و نەکەسیش لەسەر من حسابە. لەسەر خۆم هەرچی بنووسن ئاساییەو ئەگەر پێوستی کرد وەڵامم دەبێت.

....
دەقی نووسینەکەی داهاتوویەکی نوێ

فەرمان ناشاد باشتر بناسن !
فەرمان کە کادیری دەزگای پاراستنی مەسروری کوڕی مسعودۆکە .ماوەیەکە بە پێ ی ڕێنمایەکانی دەزگای پاراستن وا خۆی نیشان دەدا کە دژە پارتی و دژە نێچیرە . ئەم فەرمان ناشادە بە هاوبەشی لەگەڵ حەمکۆ و فەرهاد پیرباڵ دوا جار ویستیان مەلا عەلی کەڵەکیش بهێننە ناو بازنەکەی خۆیان . کاری فەرمان و جەماعاتەکەی جنێودان و هێرشکردنە سەر نێچیرو دارودەستەکەیەتی بە ئەمری مەسروری کوڕی مسعود . ئەمەش تەسفیە حیسابی نێوان باڵی مەسرورو نێچیرە . واتە مەسروری کوڕی مسعود لە ڕێگەی فەرمان و جەماعەتەکەی هەرچی بیەوێ بە نێچرو باڵەکەی دەکا لەشێوەی جنێودان ئیهانەکردن . جنێودانەکانی فەرهاد پیرباڵیش باشترین بەڵگەن . فەرمان لە پەیجەکەی قسە بە حکومەتی نێچیر دەڵێ تا وای نیشان بدا کە دژە پارتیە بۆ ئەمەش دەیەوێ کۆمەڵیک گەنج لە دەوری خۆی کۆبکاتەوەو بۆ ئامانجێکی دیاریکراو کە هەلبژاردنە کە دەیانەوێ لیستێک بە پاڵپشتی مەسرور دروست بکەن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن ئەگەر تەنها کورسیەکیش بهێنن دواتر بیخەنە خزمەتی پارتی و باڵی مەسرور بارزانی . ماوەیەک پێش ئێستا فەرمان بانگەوازی کردنەوەی کەناڵی هیوای دەکرد و جارێکیش چۆتە لای قوباد تاڵەبانی ، قوبادیش بەڵێنی پێدانی ٥ دەفتەر دۆلاری پێداوە بەڵام دوای کە زانیویەتی کە فەرمان پاراستنەو سیخوڕی دەزگای پاراستن و مەسرورە وتویەتی بە هیچ جۆرێ ئەم کوڕە نێتەوە لام . لە لایەکی تر فەرمان پەیجێکی هەیە لە ڕێگەی پەیجەکەیەوە قسە بە نێچیرو پارتی دەڵێ تا وا خۆی نیشان بدا دژە پارتیە . بەڵام بۆ جاریک نابینی قسە لەسەر مەسرورو باڵەکەی بکا. گەر کەسێکیش کۆمێنت بنوسێ و ناوی مەسرور ببا بێ یەک و دوو بلۆکی دەکات . لە ماوەی ڕابردوو فەرمان وەنەوشەیەکی لە لایەن مەسرورو دەزگای پاراستن بۆ کڕدراوەو پارەی چوار ساڵ خوێندنیشی لە زانکۆی جیهان لە بەشی ڕاگەیاندن بۆ دراوە . یەکێک لە کەسە نزیکەکانی فەرمان ناشاد ، ئیبراهیم عەباسی بەناو ڕۆژنامەنوسە ئەویش سەربەدەزگای پاراستنە و پێشتر لە تیمی ڕاگەیاندنی مسعود بارزانی بوو وە ئاوارەی پارتیشە . ئێستا ئەویش هێرش دەکاتە سەر نێچیرو باڵەکەی . وە بە سیناریۆ ماوەیەک پێش ئێستا دەستگیریان کرد بۆ ئەوەی ناوی دەرکات وەک پالەوانێک و دواتر ئازادیانکرد.. بەهەمان شێوەی فەرمان ، ئیبراهیمیش پارەی خوێندنەکەی لە لایەن دەزگای پاراستن بۆ دابین کراوە کە لە زانکۆی جیهان دەخوێنی . ئامانجی دەزگای پاراستنی تیرۆرست و مەسرور ئەوەیە دوو ئامانج لە ڕێگەی فەرمان و حەمکۆ و فەرهاد پیرباڵ و ئیبراهیم عەباس ئەوەیە لە لایەک نێچیرو دارودەستەکەی سوک بکەن و لە لایەکیش وا خۆیان نیشان بدەن لە بەرەی گەلن . ئامانجی دووەم ئەوەیە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو لیستێک بەناوی هیوای گەل دروست بکەن و کۆمەڵیک گەمژەی پێ هەلخەڵەتێنن دواتر ئەگەر دەنگیان هێنا لە پەڕلەمان بیخەنە خزمەتی مەسرورو بنەماڵەی مسعود بارزانی . لە ماوەی ڕابردووش بە ئاشکرا بانگەشەیان بۆ حزبی هیوای گەل و لیستی هیوای گەل دەکرد . ناویان نابوو شۆرشی سپی . بۆیە با هەموو خەڵک و گەنجان بە تایبەت ووشیارو ئاگاداری کارو پیلانەکانی دەزگای پاراستن بن کە لە ڕێگەی فەرمان ناشادو دارودەستەکەی بەڕێوەی دەبەن بەقسەکانی فریوو نەخۆن . ئەمە مشتێکە لە ڕاستیەک کە باسمان کرد . هەر کەسێکیش گومانی لەم ڕاستیانە هەیە با بە دواداچوونی ورد بکا بۆ ئەوەی بگاتە حەقیقەتی ئەم ڕاستیانە .

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌