پاراستن چییەو کێ پاراستنە؟
وتار/
02/06/2017
2973 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
پاراستن چییەو کێ پاراستنە؟
ئیبراهیم عەباس
ئەم وتارە وەڵامێکی بچوکە بۆ کاک مەسرور بارزانی کە
کادرەکانی پاراستن بەم و لاو ئەولا رادەسپێرێت کە من پاراستنم و سەدان تەقریرم بۆ
پاراستن نووسییوە. وەڵامێکیشە بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی کە بەهۆی ئەوەی منی سەر بەپاراستن
زانی هەرچی نامرۆڤایەتی هەبوو، لە کەرامەتمەوە بۆ مووچەبڕین، خانوو داگیرکردن و بۆ
تەقەکردن و هەوڵی تیرۆرکردنم کردی و کاتێکیش سێی ئەم مانگە وتارێکم لەسەر لێبووردەیی
و فەلسەفەکەی باوکی رەحمەتیان نووسی، چووە لای مامی خۆی شکاتی کردو، دەیان سەیارە
و گاردی تایبەتی بنەماڵەو ئاسایشیان ناردە سەر ماڵەکەمان و سێ رۆژیش لە ئاسایشی
گشتی دەستبەسەریان کردم.
......
ناوەراستی شەستەکانی سەدەی رابردوو، کاتێک مەلا مستەفا
بارزانی بەزەبری چەکی کوڕو خێڵەکەی خۆی، پیاوە رۆشنبیرو کوردپەرەوەرەکانی پارتی و
شۆڕشی ئەیلولی پەراگەندەی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت کردن و چەند عەقڵێکی باش و خوێندەواری
کوردی لە شۆڕش دابڕی، بیرۆکەی دەزگایەکی مخابەراتی بۆ پاراستنی بنەماڵەکەی بە پێویست
زانی و ویستی بۆ ماوەیەکی درێژ دەستەبەری مانەوەی خۆی بکات.
سەرچاوە گەلێکی زۆر هەن کە باس لەوە دەکەن بارزانی
باوک، کاک مەسعود بارزانی کوڕە گەورەی حەمایل خانی کچی مەحموود ئاغای زێباری بۆ ئەو
کارە رادەسپێرێت، باس لەوەش دەکرێت بەرێز بارزانی بۆ بینینی خولی مخابەراتی چووەتە
ئیسرائیل و گوایە دەزگای ساواکی حەمەرەزای شای ئێرانیش زۆر هاوکاری کردوون.
ئەگەرچی هاتنە پێشی کاک مەسعودو کاک ئیدریس بارزانی کۆچکردوو،
لە ناوەڕاستی شەستەکانەوە، زۆر گرفتی خانەوادەیی بۆ بارزانی باوک پەیدا کرد، بەڵام
سەرئەنجام بە هۆی دەزگای پاراستنەوە، گرەنتییەکی بەهێز بۆ مەلا مستەفا بارزانی
دروست بوو، کە تا ئەم ساتەوەختەش لەسایەی ئەم دەزگایە پارتی پەیوەندی مخابەراتی و
عەسکەری و وەرگرتنی کۆمەک و هاوکاری لە دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتانی تر دەخوازن
و پێگەی بنەماڵەی لە ناو پارتی بەهێز کردووە.
شێوازی ئەم دەزگایە دابڕاوە لەهەر بەهایەکی نیشتمانی و
ویژدانی و ئینسانی و ئایینی، بەڵکو پاراستن هەموو هەوڵی بۆ مانەوەی ماڵی بارزانییەوە
لەوەتەی کاک مەسرور بارزانیش لە ١٩٩٨ ەوە تەنها بەناو بووە بەسەرۆکی دەزگای
پاراستن (کە لەراستیدا جگە لە کاک مەسعود کەسی تر سەرۆکی پاراستن نییە)، کاک نێچیرڤان
بارزانی ئاوتی دەزگای پاراستن کراوەو ئەرکی سەرەکی دەزگاکە لە ئێستادا مانەوەو
پاراستنی کاک مەسعود و کاک مەسوور بارزانی کوڕییەتی و هیچی تر.
لە ١٩٩٣ەوە کە نێچیرڤان بارزانی بە قورستر لە پارتی دەرکەوت
هەتا ساڵی ١٩٩٨، بەتایبەت دوای ١٩٩٦بە هۆی خواستنی کچە گەورەکەی کاک مەسعود بارزانی،
ئەستێرەی نێچیرڤان بارزانی لەناو پاراستن دەدرەوشایەوەو لەهەموو کەس زیاترو چاکتر
پاراستن بوو، بەڵام مەسرور بارزانی زۆر بەزووی ئەو خەونەی لەباربردو جێگاکەی باوکی
مسۆگەرکردو دەزگای پاراستنیشی بۆ خۆی قۆرخ کرد و نێچیرڤانی کردە دەرەوەی پاراستن.
لە ئیستادا دەزگای پاراستن جەندە لەسەر دوژمنەکانی پارتی
کار دەکات، هێندەو زیاتر کار لەسەر نێچیرڤان و باڵەکەی دەکەن، بەجۆرێک لەناو هەموو
بەشەکانی مەکتەبی نێچیرڤان کەسانی سەر بەپاراستن هەن، کە زانیاری لەسەر کارەکانی نێچیرڤان
دەدەن بە پاراستن، ئەمەش باڵانسی نێچیرڤان بارزانی و رەوانی برای تێکداوەو چەند ساڵێکە
خەریکی دروستکردنی دەزگایەکی جاسووسی هاوشێوەی پاراستنن، وە بینایەی تایبەت بۆ ئەم
کارە تەرخان کراوە، کە جگە لەرەوان و جاروباریش یوسف بارزانی برای کەس بۆی نییە بچێتە
ئەو ئۆفیسە لە ناو ماڵی نێچیرڤان بارزانی.
ئەو دڵرەقییەی پاراستن بەرامبەر باڵی نێچیرڤان بارزانی
دەیکەن و ئەو دڵرەقییەی باڵی نێچیرڤان بەرامبەر هەموو کادرانی پارتی دەیکەن، بەشێکی
پەیوەستە بەدەزگای پاراستن و لەم ناوەندەشدا جەنابی کاک مەسعود بارزانی هاوشێوەی
کادرانی خوارەوە بووە بە قوربانی، قوربانییەک، ئەگەر چاوی بەرێز بارزانی لە پارتی
ئاوابوو، تەنها خوا دەزانی پارتی چۆن هاوشیوەی خۆر ئاوا دەبێت و چۆنیش رووناکییەکەی
دەکوژێتەوە.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021