ئایندەی گۆڕان لە گۆشە نیگای پارتییەوە

وتار/ 31/05/2017 1088 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

ئایندەی گۆڕان لە گۆشە نیگای پارتییەوە
ئیبراهیم عەباس
ئەم روانگانەی خوارەوەم لە بنچینەدا بەشداری کردن بوو لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ژێر ناوی (گۆڕان دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا)  کە رۆژنامەنووسێکی هاوڕێم بەشداری پێدەکات لە توێژینەوەی دیبلۆمی فەخری  لە ئاکادمیا سیاسەت و هزرا دیموکراتیک.
پرسیارەکان ئەمانە بوون: بۆچوونی پارتی و تایبەت مەکتەبی سیایی بە شێوەیەکی ڕەسمی و نا ڕەسمی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان دوای کۆچی دوایی نەوشێروان، هەروەها پێشبینیان لەسەر ڕێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان، ئایا پارتی دەیەوێت ڕێکەوتنەکە جێبەجێنەکرێت و هەوڵی دەدات نێوانیان تێکبچێت یاخۆد نا؟. دەڵێن لەنێوان باڵی نێچیرڤان و مەسرور لەسەر چوونیەتی مامەلەکردن لەگەل گوڕان ناکوکی هەیە ئەمە تا چەند ڕاستە؟.
..........
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانیش لەگەڵیدا، دەوڵەمەند نییە لە ئەزموونی حزبێکی سەرکەوتوو، لەدوای کۆچی دوایی کەسی دامەزرێنەر یان کەسی یەکەمی حزب، یان دەوڵەت و فەرمانڕەوایی وڵات. لەبەر ئەم هۆکارە یارو نەیار باس و شرۆڤە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دوایی کۆچی کاک نەوشیروان مستەفا  دەکەن، نەیارەکان خەون بە پەرتبوونی بزووتنەوەکەو دڵسۆزەکانیش خەون بە مانەوەو بەهێزبوونی دەکەن. هەردوو دیدەکەش تەمەنیاتن بۆ کارێک کە بێگومان تەنها یەکێکیان بەراست دەگەڕێت.

بێگومان گۆڕان لەبەردەم بەرپرسیارەتێکی گەورەدایە، ئەگەرچی بیریشمان نەچێت کاک نەوشیروان مستەفا، هەرچی پێکرا بۆ مانەوەی گۆڕان لە گۆڕانکاری لە ئەدای بزوتنەوەکەو دیسپلینە حزبییەکان کردی، کارێک کە ئەو بۆ هاوڕێکانی بەجێهێشت لای کەم بۆ حزبی کوردی کارێکی ناوازەو نوێیە. چونکە تەنها کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری بەسە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، کەسێک لە ئەندامی جڤاتەکە یان لە دەرەوەی جڤات بۆ رێکخەری گشتی هەڵبژێرن، لە کاتێکدا لە حزبەکانی تردا تەنها کۆنگرە، واتە دەنگی ئەندامان ئەو پرسە بەلادا دەخات.


بێگومان پارتی وەکو حزب لە قاعدو قەواعیدا خەون بە هەڵوەشانەوەو پارچەپارچە بوونی گۆڕان دەخوازن و بەڵگەی ئەمەش، گەر چەند کاتژمێرێک سەیری سایت و پەیجەکانی پارتی بکەی، کەراستەوخۆ سەرۆکی پارتی و جێگرو سەرۆکی دەزگای پاراستن لە هەڕەمە سەرەکییەکەی پارتین و خانەوادەی ماڵی بارزانین، چەندە خۆشحاڵن بە کۆچی دوایی کاک نەوشیروان و چەندەش لەهەوڵی هەواڵی چەواشەکار و ناراستن بۆ ئەوەی زەرەر بە یەکگرتووی گۆڕان بدەن. هەر ئەوەندەشنا دەست لە سوکایەتی و جنێو بە کۆچکردوو ناپارێزن.

بەدڵنیایەوە ئەم هەستە لای ئەندام و کادرانی پارتیش هەیە، چونکە سیاسەتی ناوەندی پارتی لەسەر ئەمە بەندەو هەرکەسێک بێ فەرمانی بکات بەئاسانی لەناو پارتی جێگای نابێتەوە، چونکە ماڵی بارزانی کە دەستیان بەسەر پارتیدا گرتووە، لە بابەتی لەم جۆرە زۆر توند و دڵڕەقن و هەموو کاردانەوەیەک بەرامبەر سەپێچیکاران دەگرن، گەر دژ بە تەوژمی بنەماڵە بێت.

هەرچی پەیوەستە بە مەکتەبی سیاسی، پێموانییە پارتی بۆ پرسێکی ئاوا هەستیار زۆر مەبەستی رای مەکتەبی سیاسی بێت، بە قەدەر ئەوەی گوێ لە راپۆرتەکانی پاراستن دەگرێت، ئەو راپۆرتانەی بەشی هەرە زۆری بەپارە دەکردرێن و بە جاسوسی دەستیان دەکەوێت. لەبەر ئەوە وای نابینم مەکتەبی سیاسی راوێژ لەم پرسەدا بکات، بەو مەبەستەی بکرێتە بڕیاری حزب. نا بەدڵنیاییەوە مەکتەب سیاسیش هەر وەکو راپۆرتی جاسوسەکان یان کەسانی تێوەگلاو لە کارەکانی پاراستن گوێیان لێدەگیرێت و ئەوە بنەماڵەیە دوا بڕیار لەوە دەدات، هەڵوێستیان لەسەر گۆڕان چۆن بێت.

بەنسبەت رێککەوتنەکەی ٢٠١٦/٥/١٧ گۆڕان و یەکێتی، ناچێتە عەقڵەوە پارتی لەگەڵیدا بێت، بەدرێژایی ساڵی رابردوو هەرچی لەدەستی هات بۆ دژایەتی ئەو رێککەوتنە کردی و لەسەر هەمان سیاسەتیش بەردەوام دەبن، چونکە ئەو دوو حزبە خاوەنی ٤٢٪ دەنگیی خەڵکی کوردستانن، لە کاتێکدا پارتی ٣٧٪ دەنگی خەڵکی لەگەڵدایە، لە پەرلەمانی کوردستان ئەو دوو حزبە ٤٢ کورسیان هەیە وپارتیش ٣٨ کوررسی، کەواتە گەر ئەمانە یەک بن، پۆستە سیادییەکان لە پارتی وەردەگیرێنەوە، ئەو پۆستە سیادیانەی لەسایەی شەری ناوخۆ بەنسیبی پارتی بوون.

لەسەر هەموو مەسەلەکانیش جیاوازی لەروانگەو رای باڵەکانی کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور نەبووە و نابێت، راستە نێچیرڤان دەیەوێت وا خۆی وێنا بکات کە ئەو کراوەتر بۆ فرە حزبی دەروانێت، بەڵام ئەمە تەنها ئاماژەن بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و لە واقعدا بەتاڵن، چونکە:
١/ هیچ کرانەوەیەک لە نێچیرڤان و باڵەکەی نابێت، لەبەر ئەوەی هەرچی دەستی کەوتووە میراتێکی خێڵەکییە و لەباوکییەوە بۆی ماوەتەوە، هەر کارێک دژ بەو بەها خێڵەکییە بکات هەموو شتێک لەدەست دەدات.
٢/ لەترسی مامی و مەسرور بارزانی ئامۆزای ناتوانێت، هیچ جوڵەیەک دژ بە ئەوان بکات.
٣/ جگە لەحکومەت لەناو پارتی نێچیرڤان بەقەدەر کاک سیدادی مامی کە ئەندامی ئەنجومەنی سەکردایەتییە دەسەڵاتی نییە، کەسێکیش کەدەسەڵاتەکەی ئەوەندە بێت ناچارە لەگەڵ زۆرینە بێت.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌