بیری نەوشیروانیزم و ئایندەی سیاسی کورد..

وتار/ 27/05/2017 941 جار بینراوە

بەرهەم مستەفا

بیری نەوشیروانیزم و ئایندەی سیاسی کورد..

به‌رهه‌م مسته‌فا
هەڵبەتە لە نێو گەلانی جیهاندا زۆر لە کەسایەتی کاریگەر دەرکەوتون، لەسەر ئاستی سیاسی و کارگێڕی و ڕۆشنیبری تا دەگاتە پێشەواتیکردنی شۆڕش و بەرخودانی گەلان .، بەڵام کەمن ئەوکەسانەی دید وتێڕوانین دەبێتە ڕێبازێک و ئەگەر کاری لەسەربکرێ ،ئەوا گۆڕانکاری جەوهەری و بەمۆدێرنیزمەکردنی وڵاتی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە خۆشبەختی بۆ هاوڵاتیەکانی ، ڕەنگە ئەمجۆرە لەکەسایەتیەکان هەندێک جار خودی خۆیان  دەستکەوتەکان نەبینن، .. لەبەر دژایەتیکرنی بەرەیەک، کە چاکسازی لەپەرژەوەندیان نیە.، بەڵام گرنگ ئەوەیە بەرنامەو تێڕوانینی ئەم کەسایەتیانە ببێتە بیرو ڕێبازێک، کە کاری لەسەربکرێت.. لەنمونەی غاندی بۆ هندستان و ماندیلا بۆ ئەفریقا و نەوشیروان مستەفاش بۆ کوردستان..لێرەدا دەپرسین بیری نەوشیروانیزم چ پێشکەوتنێک بە ئایندەی سیاسی هەرێم دەکات.؟..
بێگومان ئاشکرایە هەوڵەکانی چاکسازی و ڕیشەکێش کردنی گەندەڵی گەر بکرێتە یاساو پراکتیزە بکرێت گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو ئەخۆنەوە ، ئەمەش لێرەوە سەرچاوە دەگرێ.،. پشتیوانی لە گەنجان و گەڕان بە دوای کەسانی تەکنۆکرات ئەو هەوڵانە بوو  کە نەوشیروان مستەفا ئەیوست ئەو خوێنە تازانە بە دەمارەکانی حکومەتی کوردستانا بڕۆن و پێشکەوتن و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بێتە دی..، لایەنێکی تر کە جێگای بایەخ بوو لای؛ سەربەخۆیی دادوەری، کە هەمیشە کاری لەسەر ئەکرد، ئەو دەرچەیە بوو کە هیچ مەجالێکی بۆ گەندەڵکاران نەئەهێشتەوە بێنە ناو دنیای کاروباری دەوڵەتداری.. ئەگەر دژایەتی نەکرایە .. بابەتێکی گرنگی تر کەبەداخەوە ڕۆژانە سیاسیە بازرگانەکان لەڕوومان ئەدەن فرۆشتنەوەی خەباتە ،..
بەڵام لەدیدی نەوشیروانەوە ؛ نەفرۆشتنەوەی خەبات بە جیلی نوێ و خۆنەسەپاندن بە هۆکاری شۆڕش و خەبات، کارێکی بەردەوامی ئەو بوو کە ئەیویست ئەو دەستانە دور بخاتەوە لە دزی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ووڵات و بیانخاتە ناو دەستێکی ئەمین ، لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە؛ دانەبڕان لە خەڵک بە سەرجەم توێژەکانیەوە باشترین ڕێگە بوو بۆ ئەوەی کە زوتر هەست بە برک و ژانی  کۆمەڵگا بکەیت نەک لە ڕێگەی ئەو تەقریر نوسانەی کە هەرگیز ڕاستی و دروستی خەڵک ناگەیەننە بەرپرسانی سەرەوە،  لەڕووی دەوڵەتدارییەوە  دیدی ئەم پیاوە؛ دەوڵەتی موئەسەساتی و دامەزراوەیی، دورخستنەوەی دەسەڵات لە بنەماڵە و خێڵ و کەسانی مشخۆر و دامەزراندنی حکومەتی هاوڵاتی و نیشتیمانی کە سەرجەم ئۆرگانەکانی بۆ خزمەتی کۆی هاوڵاتیان بێت نەک تیرەو تاقمێک .. هەروەها لە ڕووی شێوازی گۆڕانکاری لەسیستمی سیاسی وڵاتدا پێ ی وابوو ؛ گۆڕانکاری لە ڕێی سندوقی دەنگدا ن و بنیاتنانی هزری سیاسی کە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی پێقبوڵ بێت و سەندنەوەی چەک لە دەستی حزب و ڕادەستکردنی هەمو جۆرە چەکێک بەهێزە نیشتیمانیەکان، ..
کەئەمەش تا ئێستا بەداخەوە حیزبی کوردی نەیتوایوە لەگەڵ ئەم بۆچونەدا لەڕووی عەمەلییەوە هەڵبکا.،..تێگەیشتنی ئەوان بۆ پرسی پەروەردەو کاری حیزبی ئەوە بوو کە؛چاکسازی لە کەرتی پەروەردە و بڕینی دەستی حزب لە سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەکان، ئەمەش بۆ گێڕانەوەی شکۆی پەروەردە و سەرقاڵ کردنی مامۆستاو خوێندکار بە زانست و داهێنان نەک سەرقاڵ کردنیان بە کاری حزبایەتی،.. بۆیە ئەگەر بەدیقەتەوە کار لەسەر بوچونەکانی بکرێ و ئەکادیمیانە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجام بدرێ، ئەوا  بیری نەشیروانیزم دەکرێت بکرێتە هەوێنی بیرێکی بەڕێوەبردن  و چاکسازی  نەتەوەیی بۆ ئەوەی داهاتوی کاری سیاسیمان ڕون بێت..، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هەموو ڕوناکبیران دەکەین کە سەرجەم تێز و دەق و بۆچون و هزر و فکری نەوشیروان مستەفا هەیە، لە ژێر ناونیشانی فکری نەوشیروانیزم دا دابڕێژنەوەو بیکەنە پەیڕەوو پڕۆگرام بۆ ئەوەی لەداهاتودا زیاتر کاری لەسەر بکەین..، چیدی ناکرێ  ئاشی میلەت نەزان بیگێڕێ و بێ ئاگابین لەوەی داهاتومان بەرەو کوێ دەڕوات..

 

نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌