مۆر و موشەماکەتان کۆبکەنەوە
وتار/
01/05/2017
927 جار بینراوە
بەرهەم مستەفا
مۆر و موشەماکەتان کۆبکەنەوە
بەرهەم مستەفا
نامەیەکی کراوە بۆ حکومەتی هەرێم
(مۆر و موشەماکەتان کۆبۆەنەوە)...
ئەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە ئێوە ڕاستە قومارچین، بە ژیان
و بژێوی هاوڵاتیانەوە ، بەڵام ڕەنگە
قومارچی، هێندێک جار براوە بێت!! بەڵام ئێوە هەمیشە دۆڕاون ، هەربۆیە کاتێک قومارچی
ئەدۆڕێت ،، ناچار پێ ی دەڵێن مۆر و موشەماکەت
کۆبکەرەوە، بۆئەوەی زیاتر خۆت دانەچێنیت..!! من تێناگەم.. ئێوە دەوڵەتداریتان لەکوێدایە؟؟
ئەزانم ئێوە دەسەڵاتدارێکی تەزویرچی و خۆسەپێنن .. بەڵام هەرگیز ئێوە سیفاتی حکومەتدار ناتانگرێتەوە.
ئەکرێ ئێوە پێمان بڵێن لە چ بوارێکدا سەرکەوتوبون؟ ..لە
بواری پەروەردەدا کارێکتان کردوە .کە با بەدەواری شڕی نەکردوە ، ئێوە کەچاکسازیتان
لە ژیان و موچەی فەرمانبەران پێناکرێت ،.بۆچی؟ کۆڵنادەن و ئیعلانی شکستی سیاسی و ئیداری خۆتان ڕابگەیەنن ؟ ..مامۆستایان هەست بەجۆرێک
لە بەرپرسیارێتی ئەکەن ، دەنا ئەتوانین لە
قۆناغی کۆتایی تاقیکردەوەکانی ساڵدا ،.. پەکی پرۆسەکە بخەین و پێتان بڵێین ؛ با
مافیاکانی نەوت بێن پرسیاری تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دابنێن و ئەوانەی لە گەشتی پڕزەوقی
خۆیاندان بێن چاودێری هۆڵەکان بن ..،، ئەگە ئەمەش نەکەین؛ باشترە لەئێستاوە فاتیحە
لێدەن بۆ ساڵی داهاتوی خۆێندن ، چونکە ئەمجارە برینمان گەیشتە سەرئێسقان و ئامادەنین بەگفتە
درۆینەکانتان هەڵخەڵەتێن ،، پێمان ناڵێن پێداچونەوەی موچەتان کوا ؟ ئێوە کەپێتان
وابوو بەغداد موفلیسە ! ئەوا ؛ئەوان موچەی
18 مانگ ئەدەن و تائیفین و مەزهەبین ،،بەڵام ئێمە ۳ مانگ چارەکە موچە بە فەرمانبەر ئەدەین و دیموکراسی و کراوەین!!
ئێوە فەرموتان ئەوان موفلیسن و بێ پارەن و ئێمە سەربەخۆیی ئابوری ڕادەگەیەنین!!
ئەرێ سەربەخۆیی ئابوریتان بەکوێ گەیشت ؟؟!
خەڵک هەقی خۆیەتی بپرسێ،.. بەغداد شەڕی داعش ئەکەن و جەبهەیان لە ئێمە فراوانترە
، بەڵام ئێمە مەسرەفمان زیاترە!! ئەرێ بۆچی
؟؟؟
دەکرێ بزانین بایۆمەتریتان لەچی ؟؟ یان باشترە بڵێین ؛
بایۆمەتریتان باش هەی ئەو کەسانەی خۆتان لە بایۆمەتری دەرناچن!.. بڕوابکەن ، ڕومان نایە بڵێین هاو زەمانی ئێوە ژیاوین ،شەرم
ئەکەین ، بودەڵەیی و دڕندەیی و گەندەڵیتان ئاسمانی بۆ ژۆ کردووە ، دڵنیابن هاوشێوەتان
لە مێژوودا کەمە ،.. با شتێکتان بیر بخەمەوە،
گەر مردیشن دەبێت پاسەوان بۆ گۆڕەکانتان دانێن چونکە خەڵک دەرتان ئەهێنێت و توڕتان
ئەدات.. وەک پەروەردەکارێک دڵنیام لەوەی مێژوو
ڕەحمی بەکەس نەکردووە ،، دڵنیام ڕۆژێک دێت وەک خائین و نیشتیمان فرۆش لە پڕۆگرامی خوێندنا ئاماژەتان پێدەدرێت،، ئێستاش لەڕێگەی ئەم نامەوە ئاگادارتان ئەکەم ،
ئەگەر برسیمان کەن ،، تینو مان کەن ،،وەک
سەگ!! سەیری میلەت بکەن! ، بەڵام دەبێ ئەوەش
بزانن ئەو سەگە ڕۆژێک کەلاکی پێستان لەگۆڕ دەرئەهێنێت،، دواجار تەختی پاشایەتی و حوکمڕانێتیتان ئەبێت بەبەڵای
سەرتان وەک قەزافی و سەدام..،ئێوە ئاگادارن کە دەربارو ئەڵقە لە گوێکانیشتان کەوتونەتە
سوکایەتی کردن پێتان؟؟.. بۆیە یان مۆر و موشەماکەتان کۆبکەنەوە ،، یان بگەڕێن بۆ
شفاعەتێک تا میلەت لێتان خۆشبێ..
بەرهەم مستەفا
ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
30_4_2017
نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا
-
بەرهەم مستەفا
25/06/2018
-
بەرهەم مستەفا
30/03/2018
-
بەرهەم مستەفا
18/02/2018
-
بەرهەم مستەفا
27/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
01/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
28/04/2017