پەرلەمانتارەکان لەنێوان قسە و کرداردا

وتار/ 18/02/2018 531 جار بینراوە

بەرهەم مستەفا

پەرلەمانتارەکان لەنێوان قسە و کرداردا  

هەڵبەتە هەڵبژاردن وەک ڕویەکی دنیای دیموکراسی و بڕوابوون بەدەستاودەستی دەسەڵات سەیر ئەکرێ چونکە هاوڵاتی لەئەنجامی چوارساڵی رابردووی کاری حکومەت و پەرلەمان و پرۆژەو بەرنامەی کاری هێزەسیاسیەکان بەرچاوی ڕونە کەچۆن بیەوێ بەویستی خۆی گۆرانکاری لە داهاتووی خۆی بکات لە ئایندەدا۰۰۰بێگومان ئەمەش ڕاستە بۆ ئەو خوێنە تازانەی دەیانەوێت بەشداربن لە پرۆسەی سیاسیداو ئەیانەوێت ئەسپی خۆیانی  تێدا تاوبدەن ۰۰هەرچۆن پرۆسەی هەڵبژاردن نوێبونە ئەگەیەنێت لە ڕووی بەرنامە و تێڕوانین بۆ داهاتوو ناکرێ هێزەسیاسیەکان ئەمە لەبەرچاو نەگرن۰
کاری پەرلەمانتاری کارێکە پڕاوپڕ لەبەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵک و دەنگدەرەکان بەڵام هەندێک جار لای بەشێک لەپەرلەمانتارەکان وەک حەزێکی سوڵتانی بۆ کورسی و بازرگانی سەیر ئەکرێ کەئەمەش دواجار کاری پیشەیی خۆی بەلاڕێدا ئەبات ۰
لەهەرێمی کوردستان و  لەنێو بەشێکی زۆر لە هێزەسیاسیەکان لەڕابردوودا چەندین لێدوانی پڕحەماس و ڕیزکردنی وشەی ڕەنگاو ڕەنگمان بینی کەدواتر لە ڕووی کرداریەوە لای پەرلەمانتارەکان رەنگی نەدایەوە .

لەنێو پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێکیان قسەی زۆریان هەبوو لەسەر بڕوابون بەدەستاودەستی دەسەڵات بەنمونە ڕەخنەیەکی زۆریان لە بارزانی ئەگرت بەوەی دەستی گرتوە بەکورسی دەسەڵاتەوەو بە سەرچاوەی مەینەتی خەڵکی کوردستان و پروسەی سیاسی ناویان ئەبرد کە بێگومان ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگربوو ۰۰بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە بەشێک لەم پەرلەمانتارانە بەتایبەت ئەوانەی لە دەربڕینەکانیادا بڕوای تەواویان بە دەستاودەستی دەسەڵات هەبوو هەرئەمانە ئێستا لەکرداریان ئەم بۆچونە نابینی بەوەی دووبارە خۆیان کاندید ئەکەنەوە۰۰
کە بەمەش ڕێگر دەبن لە خەڵکانی لێهاتووی نێو حیزبەکانیان۰  بۆ شەرعیەتدان بەم کارەشیان بەناوی (خاوەنی ئەزمونین) ئەم ڕێگریە ئەکەن  پێم وایە ئەم خەڵکانە دەبێت لەوە تێبگەن ئەگەر کارێکی باشیان کردوە لەرابردودا ئەوە وەک مێژویەکی جوان ئەمێنێتەوە ئەگەر مەبەست ئەزمونە چەندین خەڵک و کادری چالاک هەن لەنێو هێزەکاندا کە بتوانن وەک ئێوەو زیاتریش خزمەت بکەن بۆیە ئەرکی هێزە سیاسیەکانە  کە ڕێگربن لەم دیاردانە۰۰ئەرکی دەنگدەریشە کە جارێکی تر دەنگ نەداتەوە بەم جۆرە پەرلەمانتارانە کە قۆرخی ئەم پرۆسە دیموکراسیە بکەن
۰۰یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی شکستی حکومەتەکەی شێخ مەحمود  دانانی خزم و کەسە نزیکەکانی شێخ بوو دوبارە لەحکومەتەکەی   هەروەها پەراوێزخستنی خەڵکانی ترو هۆزەکانی تربوو لەنمونەی هەمەوەندیەکان کەدواجار بەکەوتنی حکومەتەکەی دادەنرێت لەپاڵ چەند هۆکارێکی تردا۰۰
 ئەکرێ پەرلەمانتار چوارساڵ پشویەک بدات و لەداهاتودا بەشدار بێتەوە لەپرۆسەکەدا بەڵام ناکرێ حەزی تۆی پەرلەمانتار توانای کەسەکانی تر لەگۆڕبنێت ۰۰
ناکرێت پەرلەمانتار پێیەکی لەنێو پەرلەمانی کوردستان بێ و پێیەکی تری  لە پەرلەمانی عێراق بێت و خۆی کاندید بکات ۰۰ئایا بەڕەوای نابینێ کادری تر بێتە پێشەوە؟ یان پێ ی وایە تەنیا ئەوە مافی خۆیەتی ؟ هەر ئەم جۆرە کەسانەش کەداوایان لێدەکرێ ڕێگە بدەن بەخەڵکی تر دواجار ڕەخنەبارانی هێزەکەی ئەکات و ئەتۆرێت و خۆی وانیشان ئەدات کە جگە لەو کەسی تر نازانێت سیاسەت بکات۰ یاخود ئەوکاتانەی دەستیان لە خانەنشینێکی باش گیردەبێت ئەوا ئەڵێن سیاسەت و تێڕوانینی حیزبەکەم بەدڵ نیە و چاو ئەگێڕن بۆ پاروی چەورتر
۰۰۰بۆیە ئومێد ئەکەم هێزە سیاسیەکانی هەرێم پێشبڕکێ بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم مۆدێلە لەکاری سیاسی و کاری پەرلەمانتاری۰
بەرهەم مستەفا


نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌