دیسان راگەیاندنی پارتی و نانبڕاوکردنی رۆژنامەنووسان

وتار/ 23/05/2017 702 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

دیسان راگەیاندنی پارتی و نانبڕاوکردنی رۆژنامەنووسان
ئیبراهیم عەباس


چەند هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوکارێکم لە دەزگا راگەیاندنەکانی پارتی بڵاویان کردۆتەوە، یان لێدوانیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن داوە، کە دوو رۆژە مەکتەبی راگەیاندنی پارتی بەبەهانەی بایۆمەتری مووچەی ١٠٠ رۆژنامەنووس و کادری راگەیاندنی پارتیان بڕیووە.

ئەم مۆدێلە کە چەند ساڵێکە فراون بووەو پێشتر کاک نێچێرڤان بارزانی لە دەزگای گوڵان دایهێنا، مایەی نەنگییە بۆ حزبێک کە بەبەهانەی جۆراو جۆر، مووچەی رۆژنامەنووسان دەبڕن، چونکە رۆژنامەنووسەکانیان:

١/ کچ و کوڕە هەرە دڵسۆزەکانی ئەو حزبەن.
٢/ لە کادرانی تر هۆشیار تر و خاوەن کەرامەترن.
٣/ پێیان شەرمە بچنە حزبەکانی تر.
٤/ کچ و کوڕی خەڵکی هەژارن و بەو مووچەیە دەژین.
٥/ زۆربەیان یان هەموویان کرێچین.

دەنگی خۆم، هەست و سۆزم دەخەمە پاڵ دەنگ و ویژدانی ئەو رۆژنامەنووسانەی هاوڕێم و داوا دەکەم فشار بخرێتە سەر مەکتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم هەڵەیە راست بکەنەوە.

هیوادارم پارتی کۆتایی بەم یارییە قێزەونە بهێنێت و چیتر دەست نەخەنە قورگی رۆژنامەنووسان.


نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌