بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا... پەیامێک بۆ ئەوانەی لە دیارنەمانی سەرکردەکان ناگەن

وتار/ 23/05/2017 1190 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا... پەیامێک بۆ ئەوانەی لە دیارنەمانی سەرکردەکان ناگەن
ئیبراهیم عەباس


نیگەران و پەرۆشی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گؤڕانم و هابەشی خەمی خانەوادەو بزوتنەوەی گۆڕان و خەڵکی کوردستانم کە کورد سەکردەیەکی کاریگەریان لەدەستدا.
ئەم کۆچە، ئەگەرچی فەرمانی خودای پەروەردگارە و هەموومان دەبێت بیچێژین، بەڵام جێهێشتنی ئەم سەرکردە و لەم سات و کاتەدا جیاوازە، چونکە هەرێمی کوردستان، ئەو هەرێمەی کاک نەوشیروان و کاک مەسعود بارزانی و مام جەلال و سەرکردەکانی تر و خەڵکی شۆڕشگێری کوردستان دروستیان کرد و پەرەیان پێدا و لە چاکەکان شانازیان پێدەبڕێت و لە خراپکارییرکانیش بەرپرسیارن، لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و گەندەڵی و زوڵم و خراپەکاری لە ترۆپکدایە.
سەرکردە دێرینەکان هەرگیز لەگەڵ ئەو سیاسیانەی ئێستا بەراورد ناکرێن و دیارنەمانیان لە گۆڕەپانی سیاسی خەسارەتێکی گەورەیەو هەروەک چۆن بە دابڕانی مام جەلال، هەرێمی کوردستان و عێڕاق کەوتە تەنگژەیەکی گەورە، بەدوری نازانم کۆچی دوایی کاک نەوشیروان، تەنگژەیەکی گەورەتر رووبەرووی کوردستان بکاتەوە.
هیوادارم سەرکردە دێرینەکانی کوردستان، لە ناو پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ...هتد، جێگای کاک نەوشیروان پڕبکەنەوەو دیارنەمانی ئەو سەرکردە کاریگەرە بکەنە هەوێنی تەبایی و دەستپێکی چاکسازی و کۆتایی هێنان بە غرورو زوڵم و زۆر.


نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌