جێنۆسایدکردنی خەڵکی هه‌ولێر

وتار/ 22/05/2017 949 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

جێنۆسایدکردنی خەڵکی هه‌ولێر

كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ یا ئاسیمیلاسیۆنى گەلان، گرووپى جیاواز بە هۆکاری نەتەوەیی، ڕه‌گه‌زى و ئایینی(جینۆساید)ە.

جینۆساید به‌ بەرنامەو پلانیكى له‌ پێش داڕێژراو دا ئه‌نچامده‌درێت. له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا جێنۆساید به‌واتاى قڕكردنى ته‌واو یان به‌شێك له‌ گرووپێک بە هۆکاری نەتەوەیی، ڕه‌گه‌زى، یاخود ئاێینى و كوشتنى ئه‌ندامانى گروپێك به‌شێوه‌ى پاکتاوی چه‌سته‌یی بێت یاخود ده‌روونى بێت.ده‌سه‌ڵات هه‌ ندێك كات دۆخى ناله‌بار ده‌خوڵقێنیت به‌ ئه‌نقه‌ست كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى ئازاردانى ده‌روونیه‌وه‌.گواستنه‌وه‌ى به‌زۆره‌ مڵى له‌ناوچه‌یەكه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یەكى ترو ڕێگرى كردن له‌ زمانى دایك …هتد.

ساڵانێك ڕژێمى ڤاشێزمى به‌عس له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ لى ئێمه‌دا ئه‌نجامیاندا و بگره‌ زۆر زیاتریشیان كرد.به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نه‌توانرا هه‌موو ئه‌م كاره‌ساتانه‌ به‌ دێكۆمێنت بكرێن دوور له‌ ده‌ستى حزبى. ئێستا دواى بیست وشه‌ش ساڵ له‌ ڕاپه‌رێن ودامه‌زراندنى حكومه‌ت و په‌رلە‌مانى هەرێمی کوردستان ده‌پرسین ئایا چێنۆساید له‌سه‌ر ئێمه‌ى كورد ته‌واو بووه‌؟ نووسینى ووتارێكى له‌م شێوه‌ هێج په‌یوه‌ندى به‌ ناوچه‌گه‌رى و حزبگه‌ریه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو من دوور له‌ چاوى حزبیه‌وه‌ ئه‌م ناونێشانه‌م هه‌ڵبژاردووه‌ چونكه‌ خۆم له‌م ژێنگه‌یه‌دا ئه‌ژێم. جێنۆسایدى هه‌ولێریه‌كان جیه‌؟

به‌ پێى ڕێكه‌وتنه‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تێه‌كان بێت هه‌ر جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌یەكى ده‌روونى یاخود كوشتنى ئه‌ندامانى گروپێك یا ڕێگریکردن لە ئازادى ڕاده‌ربرێن و پێشێلکردنی مافەكانى مرۆڤ دەچێتە چوارچێوەی تاوانەکانی جینۆسایدەوە. له‌ ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوودا وه‌ك چالاكوانێك له‌باشوورى كوردستاندا تاوانگه‌لێكم بینى كه‌ دژ به‌ مرۆڤه‌كان ئه‌نجامدرا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ به‌ جیاوازى فكرى و بیركردنه‌وه‌. هەر ئه‌م جێنۆسایده‌ى هه‌ولیریه‌كان ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى سیاسیه‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو لایه‌نێكى ئاینیشى هه‌بووه‌، چونكه‌ دیتمان زۆر خه‌ڵك له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له‌ خودا و ئیسلام ئه‌ م شاره‌یان جێهێشت. چۆن لە موسڵ و ڕەقە كوشتنى  مرۆڤ  له‌ژێر ناوى (جیهاد)ه‌وه‌ بووه‌ یا بە فەتوا بووە، پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش ڕاسته‌ زۆر له‌ موسڵمانه‌كان به‌ گومانى خراپ و ناولێنانى تێرۆرستى ئه‌م شاره‌یان جێهێشت.هاورێیەكى كۆمه‌نێستم هه‌یه‌ ده‌یگوت: له‌سه‌رده‌مى شه‌رى كورد كوژیدا هێزێكى سیاسى منیان ده‌ستگێركرد بوو چونكه‌ من گوتبووم (خوا) بوونى نیه‌ زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاریاندام. ده‌ڵنیام هه‌زاران چێرۆكى تریش هه‌ن كه‌ من پێیان نازانم لایه‌نێكى تری ئه‌م باسه‌ پرسى سیاسی ئه‌م شاره‌یه‌.

خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی نه‌ك هەر به‌ جه‌سته‌ به‌ڵكو له‌ڕووى بینین و تێروانێنه‌وه‌ دووچاری جێنۆساید هاتوون  بێئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ین ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ تاكى کۆمەڵگاکەمان زۆربه‌ى هه‌ر زۆریان بێهۆش كراون. دراما توركیەكان بجووكترین نموونه‌ن و گه‌ووره‌ترین كێشه‌ى كۆمه‌لگاى باشوورى كوردستانن.هێنانى ئه‌م دراما توركیانه‌ له‌لایەن چه‌ند كه‌سانێك و كه‌ناڵێكى تاێبه‌ت به‌ خزمه‌تكردنى ده‌زگا هه‌واڵگریەكانى توركیه‌وه‌ هاته‌ كوردستان كه‌ئه‌م جاش مۆدیلانه‌ به‌ داهێنان و پێشكه‌وتنى له‌ قه‌له‌م ئه‌ده‌ن. كاتێك من و تۆش ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرین ئه‌وا پێمان ده‌ڵێن ئێوه‌ دواكه‌وتوون ناتانه‌وێت كورد پێشكه‌وتوو بێت ئایا پێشكه‌وتن ئه‌مه‌ نیه‌؟ لێره‌دا حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ڕۆشنبێرى كه‌مته‌رخه‌من له‌م پرسه‌ هه‌ستێاره‌دا، ڕوویەکی ترى ئه‌م باسه‌ش ڕۆێشتن و ده‌ركردنى به‌ زۆره‌ملێیە و ڕێگرى كردن له‌ هاتنى خه‌ڵكى شاره‌كانى تر بۆ ئه‌م شاره‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕى من ئه‌مه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ داهاتووى ده‌سه‌ڵاتى باشوورى كوردستان، زه‌قترین نموونه‌ش ڕێگرىكردن بوو له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئه‌شكه‌نچه‌دان و ده‌ركردنى ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان و كه‌سانى سیاسى شووناسى مێّژووى هه‌لێر بوو له‌ ژێر چەپۆكى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆران. دیت سمانه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر نووسینێك تێرۆر كرا.كه‌ له‌ووتارێكى دا ڕاستى كۆمه‌ڵگاى روون كردبۆوه‌. هەندێك جار دەڵێم ڕه‌نگه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌ هۆى كۆچپێکردن و ده‌ركردنى هه‌ولێریه‌كان بۆ سلێمانى ئه‌گه‌رى گۆرانكارى هه‌یه‌ له‌م سنووره‌، بەڵام له‌ ساڵانى  ئاینده‌دا باشووریه‌كان زۆربه‌یان كۆچ ده‌ كه‌ن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

ئێستا ئه‌م شاره‌ زۆر سه‌یره‌ هاوشێوەی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، پێكه‌نین نیه‌ له‌ م شاره‌ هه‌موو هه‌ ر تووڕه‌ن هه‌مووى خه‌مى هه‌یه‌ مه‌به‌ستم له‌ هه‌موو چینى هه‌ژارە  چینى دووه‌مه‌ چونكه‌ من هه‌ر ئه‌وانه‌ دەبینم. خوشك وبراكانم له‌ هه‌ولێر زۆر بێ ده‌نگ كراون.

ڕۆژی(٤)ی ئاداری ئەمساڵ ژماره‌یەك چالاكوان و سیاسى و ڕۆشنبیر و هاووڵاتیان ووێستمان له‌ دژى شه‌رى كورد كوژى لە ڕێگای گردبوونەوەیەکی ئاشتیانە هه‌ڵوێست دەرببڕین و بڵێین(نا) بۆ شه‌رى كورد كوژى(به‌ڵی) بۆ پێكه‌وه‌ ژیان، به‌ڵام چى ڕویدا؟ هاتن به‌ دەیان ئۆتۆمۆبێلی پڕ چەکدار پێش دەستپێکردنی گردبوونەوەکە گەمارۆی شوێنەکەیاندا، دواتر بە(پاس) کە تایبەت ئاماددەکرابوو، بەگشتی(٣٢) کەیان ده‌ستگیرکرد!! باشه‌ من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ جێنۆسایدى بێخوێن ڕشتن نەبێ چیە؟ ئه‌مانه‌ى كه‌ باسم كرد ده‌ردى هه‌موو باشوورى كوردستانه‌ نه‌ك ته‌نها هه‌ولێریه‌كان.

زۆربه‌مان ده‌زانێن كۆنە جاش و به‌عسیه‌كان چى بوون؟ كارى ئه‌مانه‌:كوشتن و بێ ڕێزىكردن به‌مرۆڤه‌كان و ده‌ست درێژى كردنه‌ سه‌ر ژنان وتاڵانكردنى ماڵى خه‌لك و دزى كردن و هه‌رچى كارى خراپه‌ كه‌ شه‌یتان ناتوانى ئه‌نجامیبدات ئه‌وانه‌ ئه‌نچامیاندا. ئه‌ى ئێستا كۆنه‌ به‌عسێه‌كان كێن؟ ئایه‌ هه‌ر هه‌مان مۆدێله‌ یاخود له‌ژێر ناوى تره‌وه‌ درێژه‌ به‌ ئەزموونی بەعس ئه‌درێت وەڵامەکە بۆ ئێوە جێدەهێڵم.

نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌