بۆ لیژنەکەی جەنابی کاک مەسعود

وتار/ 15/05/2017 1001 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بۆ لیژنەکەی جەنابی کاک مەسعود
ئیبراهیم عەباس
وابزانم لە شەوی ئازادکردنم و بەشداریم لە پانۆڕمای هەواڵەکانی کاتژمێر ١١ی کەناڵی NRT ئازیز، کارێکی باشم کرد کە لەبەرچاوی رای گشتی رووی قسەم ئاراستەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی کرد و بەرپرسیاری دەستگیرکردنەکەم و سەلامەتیم خستە ئەستۆی جەنابیان.

ئەم هەفتەیە بە گوێرەی کات بەدوای ئەو کاردانەوەدا گەڕاوم کە بەهۆی دەستگیرکردنم لە ٢٠١٧/٥/٣، روویاندابوو، ئەمرۆ وتارێکی کاک سەرتیپ قەشقەیی رۆژنامەنووس، کە زانیارییەکانی هەواڵگریانەن سەرنجی راکێشام و پەیجی ئەرشیفخانەش هەمان وتاری کاک سەرتیپی پۆست کردۆتەوە.

ئەم برایە ٢٤ کاتژمێر پێش ئازادکردنم نووسیوویەتی "ئیبراهیم عباس، ئێستا له‌ ئاسایشه‌و بڕیاره‌ شاندێكى پارتى بیبینن به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى، دڵنیابن ناوبراو وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پارتى نییه‌ ، كه‌ پارتى بتوانێت مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دروستبكات، به‌ڵكو ئامانجى سه‌ره‌كى پارتى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوبراوو بێده‌نگكردنیه‌تى.
به‌رگریكردن له‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ به‌هۆى نووسین و قسه‌كردن ده‌ستگیركرابێت مافێكى ره‌وایه‌، ئه‌گه‌ر ئیبراهیم عباس یاخود هه‌ركه‌سێكى تر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ندى من زانیاریم له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، ئیبراهیم له‌سه‌ر به‌رگریكردن ونووسین له‌سه‌ر مافى خه‌ڵك وره‌خنه‌گرتن له‌ حكومه‌ت و سیسته‌م نه‌گیراوه‌. ئه‌و كوڕى پارتییه‌و پارتیش ده‌یه‌وێت ئه‌و كوڕه‌یان بێده‌نگ بكه‌ن، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى كێشه‌ى شه‌خسیه‌وه‌ لێیان زوویر بووه‌.".

کەدواتر بەراستی لیژنەکە هات، بەڵام پرسیاری سەرەکی بۆ لیژنەکە و خودی جەنابی کاک مەسعود ئەوەیە، دزە پێکردنی ئەو زانیاریانە کە بێگومانم دەزگای پاراستن کردوویەتی، خیانەت نییە لە خودی سەرۆک؟ تکام وایە وەڵامێکی راشکاوانەم دەستبکەوێت. کارێکی لەم بابەتە بەسە کە من گومان لە دەزگای پاراستن و جیهەتەکانی تری پارتی بکەم، کە لە هیچ کارێکدا جدی نەبن و بەڵکو تەنها کاریان تێکدانی دەستپێشخەرییەکەی جەنابیان بێت، کە ئەمەش چەندە دژی منە، هێندەو زیاتر دژی شەخسی کاک مەسعودە.

بەڵگەی گرنگتریشم لایە کە دەزگای پاراستن و شەخسی مەسرور بارزانی بەدوو هۆی سەرەکی کەیەکێکیان ئەوەیە، من زۆر باسی نێچیرڤان بارزانیم کردووە، بۆیە دەیانەوێت زۆرترین جار هێڕش بکەمە سەر نێچیرڤان بارزانی و باڵەکەی، بۆیە لەم چەند رۆژانە هەستاون بە بڕینی کارەبای خانووی مەسیفمان و کێبڵ و سەعات و تەنانەت بۆکس و سرکێتەکانیشیان بردووە، بۆ ئەوەی منیش کاردانەوەم هەبێت و نەتیجە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆتایی بێت.

لێرەوە لەبەردەم رای گشتی کوردستان رایدەگەینم، ئیبراهیم عەباس وەکو رۆژنامەنووسێکی بێلایەن بەردەوام دەبێت و بەزمانێکی دوور لە کاردانەوەو بابەتیانە شیکاری بۆ دۆخی کوردستان دەکات، بەرپرسیارەتێک کە دەکەوێتە بەردەم لیژنەکەی جەنابی کاک مەسعود ئەوەیە لە مەبدەئی خیانەتی کەسانێک تێبگەن، کە دزە بەزانیارییەکانیان کراوەو بۆ تێکدانی کارەکانی ئەوان و بۆ سوکایەتی بەئێمە، پاراستنی پارتی چوون کارەبای خانووە داگیرکراوەکەی مەسیفمانیان دزیووەو ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی کە ئێمە هەرگیز متمانەمان کە جیهەتەکانی پارتی نەبێت.

هیوادارم ئەمە دوا قسەی من بێت لەسەر ئەو مەسەلانەو لێبگەڕێن ئاساییانە کاری رۆژنامەنووسی خۆمان بکەین. هەرچی پەیوەستە بە مافی شەخسی خۆمان لیژنەکە چاوی لە کوشتنی کات نەبێت، ئەگەر ئێمە مافێکمان هەیە، هەقی خۆمان بگەڕێتەوە، نەک خێرو سەدەقەو بەمەبەستی بێدەنگکردنمان بێت.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌