ئابوری و شارستانی

وتار/ 06/05/2017 1405 جار بینراوە

د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

ئابوری و شارستانی
د. محمد امین گه ناوی
ئه گه ر شارستانى وه ك پێناسه‌ بريتي بێ له ئاويته بوونى فكري انسان له‌گه‌ڵ‌ سروشت و ژیانی ماددى به هه موو ره هه نده كانيه وه ئه وا هه‌ر شارستانیه‌ك به‌ ئایدیاو جیهان بینی تایبه‌تی خۆی‌ وه ره‌نگ دانه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئایدیاو جیهانبینیه‌ له‌ ژیانی ماددی‌‌و كاردا ئه‌ناسرێ. بۆ نموونه‌ كه‌ ئه‌ڵێین شارستانی ئیسلامی، فرعونی (مصری كۆن)، ڕۆمی، یان چینی یان ڕۆژئاوای مۆدێرن، هه‌ر یه‌كه‌یان جیهان بینی خۆیان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژیانی ماددیان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگ، عقڵیه‌ت، به‌ها مرۆییه‌كان تا ئه‌گاته‌ شێوه‌ی ژیان و ئه‌خلاقی كارو به رهه م هينان هه‌تا جۆرو شێوه‌ی مامله له‌گه‌ڵ‌ كه ساني تر , ده وره به ر/ سروسشت , خؤراك و جل و به گ وه جۆروديزاينى خانووبه‌ره‌و ساختمان! هه‌ر ئه‌مانه‌ش پێوه‌ر بوون‌و ئه‌بنه‌ پێوه‌ر بۆ جؤرى شارستانیه‌كان‌و ئه‌بنه‌ ڕه‌گه‌زی جیاوازیان.
به‌ڕای من , مێژووی شارستانی له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد كه‌ بیری ئابووری لای مرۆڤ دروست بوو به‌ به‌كارهێنانی ئایدیاو عقل و بیری تازه‌ له‌ كاركردندا له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی. بۆ نموونه‌، كاتێ مرۆڤ له‌ قۆناغی ڕاو ده‌ستی هه‌ڵگرت و چووه‌ قۆناغی كشتووكاڵیه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی كشتووكاڵی، بیری چاندن، دروستكردنی جۆگه‌و كه‌ناڵی ئاوی، زانین و دیاری كردنی كاته‌كانی تۆو چاندن و دروێنه‌ و بیری به‌كارهێنانی ئامرازی كارو گواستنه‌وه‌ دروست بوو ئه‌مجار بيري هه‌ڵگرتنی (پاراستنی) به‌روبووم ئه‌زموونی‌ فێربوون و فێركردن و راهێنان وه نیشته‌جێ بوون له‌و شوێنانه‌ی گونجاون و بۆ كشتوكاڵ‌ و مانه‌وه‌ له‌ رووی ژینگه وه٠ دروست بوونودامه‌زراندنى یه‌كه‌م قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیبه به دروست بوونى یه‌كه‌م یه‌كه‌ی شارستانیه وه هه يه به‌وه‌ی‌ كه‌ بیر/فكرو جیهان بینی تازه‌ له‌ ده‌روبه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی ژیانى ماددیو فه‌رهه‌نگى ڕه‌نگی دایه‌وه‌. به‌ درێژایی مێژووی شارستانیه‌كان تا ڕۆژی ئه‌مرۆش فكرو جیهان بینی به‌ پاڵنه‌رو پێویستی ئابووری ڕۆژوسه رده م ناسنامه‌و جیاوازی ژیان و شارستانیه‌كان وه‌ فه‌رهه‌نگه‌كان دیاری ئه‌كات. بۆ نموونه‌, ئه‌مرۆ ئابوری بازاڕو به‌كارهێنانی ته‌كنولۆجیاو پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی ئابوری و بازاڕ هاوڕێك له‌گه‌ڵ‌ به‌هاكا نو جیهان بینی ڕۆژئاوا ئه‌م شارستانیه‌ی ئه‌مرۆی رۆژئاوایان دروست كردوه‌. له به ر ئه‌مه , هه‌ر گه‌لێ توانای بیری ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی نه‌بێ له‌گه‌ڵ‌ جیهان بینی و به‌ها و ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی تایبه‌ت به‌ خۆی له‌ شارستانی دائه‌بڕێ.
چوونكه‌ ئه‌مه ئابوری/ ژیانی ماددى وه به‌هاكانى انسانى و ناسنامه‌ فه‌رهه‌نگی و فه‌لسه‌فیه‌كانن، كه‌ قه‌واره‌ی شارستانى میلله‌تان دروست ئه‌كه‌ن وه بنه ما ن بؤ هه ر قه واره يه ك ،هه لبه ته به‌هێزی و پایه‌داری هه‌ر قه‌واره‌یه‌كیش په‌یوه‌نده‌ به‌ هێزی بنه‌ماكانی قه‌واره‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد وه گه لانى جيهاتى 3 كارمان زۆر ماوه‌ ئه‌م پایانه‌نه ك هه ر به‌هێز بكه‌ین به لكو دروستيش بكه ين .

نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌