*ئابوری‌ قه‌یران له‌ كاتی‌ كۆڕۆنا

وتار/ 24/03/2020 771 جار بینراوە

د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

*ئابوری‌ قه‌یران له‌ كاتی‌ كۆڕۆنا
د.محمد امین


ئابوری‌ قه‌یران , واته‌ ( ڕه‌وشی‌ ئابوری‌ به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌ندییه‌كانیه‌وه‌ له‌ كاتی‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ , دارایی‌ , سیاسی‌ , كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ,شه‌ڕ وه‌ هه‌تا قه‌یرانه‌  ته‌‌ن دروستی‌  وه‌ك ئیستا كه‌ په‌تای‌ كۆرۆنا هه‌ یه‌،فكری‌ وه‌  فه‌رهه‌نگیه‌كانا ), له‌گه‌ڵ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ كه‌ به‌ هه‌رهۆكارێك بێت ڕووده‌دات  جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ بنه‌مادا وه‌ ئامرازی‌ چاره‌سه‌ر .
قه‌یرانی‌ ئابووری‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ سه‌ر خانی‌ ئابوریدا ڕووده‌دات, له‌ ئه‌نجامی‌ سستی‌ یان نه‌بونی‌ چالاكی‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت , كه‌ مه‌رجه‌ بۆ ئابوریه‌كی‌ ته‌ندرووست . بۆ نمونه‌ لێره‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ی‌ ئابوری‌ هه‌یه‌ به‌لاَم به‌ هۆی‌ هه‌ندێك پێشهاتی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو كار ده‌كاته‌ سه‌ر چالاكی‌ ئه‌م ده‌زگا ئابوریه‌ , له‌ بواری‌ كاركردن و به‌رهه‌م هێنان و سه‌رمایه‌  واته‌ سور ی‌ سه‌رمایه‌ ‌پاره‌ كاڵا  وه‌ یان بۆ نمونه‌ به‌ هۆی‌ هۆكاری‌ دارایی‌ و  بازاڕی‌  دارایی‌ و دراوه‌كان, یان سیاسه‌تی‌ نوێی‌ ئابوری‌ وه‌ بازاڕ له‌ سه‌ر ئاستی‌ سنوری‌ نیشتیمانی‌ بێت یان یان ناوچه‌یی‌ و جیهانی‌ وه‌ هه‌ندێك جار ده‌شێت به‌ هۆی‌ هه‌ندێك ڕوداوی‌ هه‌تا مێژووی‌ بێت كه‌ له‌ بواری‌ سیاسی‌ و ئابوریدا ڕویان دابێت نمونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ پاش 30 ساڵ له‌ داگیركردنی‌ عیراق بۆ كوه‌یت تا ئێستاش ئاكامه‌ ئابوریه‌كانی‌ بونیان هه‌یه‌ .
واته‌ كاتێك قه‌یرانی‌ ئابوری‌ دروست ده‌بێت كه‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ هه‌بێت وه‌ بۆ چاره‌سه‌ریش ده‌بێت سیاسه‌ت و ئامڕازی‌ نوێ , ڕێكخستنی‌ نوێ‌,وه‌ نوی‌ِ كردنه‌وه‌و ئاڵوگۆر به‌ كاربهێنرێت بۆ چاكردنی‌ سه‌رخانی‌ ئابوری‌ , به‌لاَم ئابوری‌ قه‌یران واته‌ له‌م كاته‌دا كه‌ قه‌یرانه‌كان هه‌ن پێویسته‌ ئاوڕبدرێته‌وه‌ له‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ وه‌ ئاماده‌سازی‌ بۆ بكرێت  و ئاراسته‌ بكرێ , كه‌ بتوانرێت به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بین. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ قه‌یرانی‌ ئابوریدا ده‌بێت ژێرخانی‌ ئابوری‌ له‌ به‌رچاو بگیردرێت , بۆ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ری‌ به‌م جیاوازیه‌ كه‌ دروستكردنه‌وه‌ (نوێ‌ كردنه‌وه‌ ) , وه‌ چاككردن گشتگیرنیه‌ , به‌لاَم بۆ ئابوری‌ قه‌یران ده‌بێت تا ئه‌و په‌ڕی‌ هه‌وڵه‌كان وه‌ كاره‌كان گشتگیربن , بۆ نمونه‌ ئه‌م قه‌یرانانه‌ی‌ كه‌ له‌ كوردستان و عیراق و زۆرێك له‌ ولاَتانی‌  جیهانی‌ سێ یه‌م هه‌ن . پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری‌ گشتگیر هه‌یه‌ ,له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌  سسته‌می‌ ئابوری‌ ,سیاسی‌ وه‌ فكری‌ بۆ دروستكردنی‌ ژینگه‌و ژێرخانی‌ ئابوری‌ .
ئابوری‌ قه‌یران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ و كورت وه‌ك سیاسه‌ت , میكانیزم وه‌ ئامراز بۆ چاره‌سه‌ری‌ ره‌وشی‌ ئابوری‌ و سنورداركردنی  زیانه‌كان له‌م خالاَنه‌دا پێناسه‌ ده‌كرێت .
1. دروستكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ شار و ناوچه‌كان , كه‌كار له‌سه‌ر كایه‌كانی‌ ئابوری‌ بكه‌ن , بێ‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ حزب و خێڵ و خێزان , ئه‌م حاله‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ حكومه‌تیش هه‌ر ده‌بێت وابێت , كه‌ پێی‌ ده‌ڵێین حكومه‌تی‌ ته‌كنۆكران وه‌ك سه‌ره‌تا بۆ دامه‌زراندنی‌ ئابووری‌ نیشتیمانی‌ .
2.هه‌موو كه‌رته‌ ئابوریه‌كان ,بخرێنه‌ ژێر چاودێری‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه‌ , دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ كاربێن بۆ پڕكردنه‌وه‌ پێداویستیه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ خه‌ڵك, بۆ فه‌راهه‌م كردنی‌ موچه‌ و خۆراك و پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ژیان وه‌ به‌ڕێوبردنی‌ ده‌زگاكانی‌ ولاَت.
3.دانانی‌ نه‌خشه‌و جوگرافیای‌ ئابوری‌ نیشتیمانی‌ وه‌ ده‌ست كردن به‌ دروستكردنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ئابوری‌ كه‌هه‌م بۆ كاتی‌ ئێستا بتوانێت ئیداره‌ی‌ قه‌یرانه‌كان بكات, هه‌م بۆ داهاتوو ببنه‌ ژێرخانی‌ تۆكممه‌.
4. په‌ره‌پێدانی‌ سیسته‌می‌ هه‌ره‌وه‌زی‌ له‌ كه‌رته‌كانی‌ ئابووری‌ له‌ بواری‌ كشتوكاڵ , پیشه‌سازی‌ , خزمه‌تگوزاری‌  وه‌ كه‌رتی‌ نیشته‌جێبوون به‌ مه‌به‌ستی‌ فه‌راهه‌م كردنی‌ دیموكراتی‌ ئابوری‌  تا زۆرترینی‌ خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ به‌شداربن هه‌م له‌ بواری‌ به‌رهه‌م هێنان هه‌م له‌ بواری‌ بازاڕو قازانجدا.
5.له‌ كاتی‌ ئێستامان به‌ هۆی‌ په‌تای‌ كۆڕۆناوه‌ كه‌ زوو چاره‌سه‌ری‌ بۆ نه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌بێته‌ هۆی‌ وه‌ستانی‌ ئابووری‌ (Stagnation) وه‌ هه‌لاَوسان  Inflation , ئه‌مه‌ش واته‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كالاَكان هه‌تا كالاَ خۆراكی‌ و ده‌رمانی‌ و پزیشكیه‌كان , وه‌ سه‌ره‌نجام گرانی‌ وه‌یانه‌ بوونی‌ كالاَكان له‌ بازاڕه‌كانا, كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌كه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌ خه‌ڵك توانای‌ كڕینی‌ كالاَ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ژیان له‌ ده‌ست بدات , بێ‌ گومان ئه‌م حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر دروست بێت بۆ خۆی‌, ده‌رهاویشته‌ی‌ سیاسی‌ , كۆمه‌لاَیه‌تی‌  وه‌ ئاسایشی‌ لێ‌ ئه‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ بابه‌تی‌ ئێستا نییه‌ به‌لاَم ئه‌بێ‌ وه‌ك ئه‌گه‌رێ‌ له‌ به‌رچاو بگیرێ‌ له‌ حالی‌ به‌رده‌وام بوونی‌ كۆرۆنا.
ده‌رهاویشته‌ ته‌ندروستی‌ , ئابووری‌ و خۆراكیه‌كانی‌ كۆڕۆنا كاریگه‌ری‌ ڕاسته‌وخۆ خێرای‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیان و ره‌وشی‌ هه‌ر تاكی‌ وه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه‌ , ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا زیاتر و دژوارتر ئه‌بن , وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی‌ كۆرۆنا به‌م جۆره‌ی‌ ئێستامان به‌رده‌وام بێت . وه‌ هێڵی‌ یه‌كه‌می‌ به‌رگری‌ ده‌رهاویشتیه‌كانی‌ ئابووری‌ وه‌ ته‌ندروستی‌ كۆرۆنا به‌ فه‌راهه‌م كردنی‌ خۆراك ئه‌كرێ‌ له‌ ناوخۆی‌ ولاَت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك نه‌توانرا خۆراك له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنرێ‌ چونكه‌ به‌رده‌وامی‌ كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ كاریگه‌ری‌ ڕاسته‌وخۆی‌ ئه‌بێت نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر گرانی‌ كالاَكانی‌ خۆراك به‌ڵكو هه‌تا نه‌بوونیشیان به‌ هۆی‌ نه‌بوونی‌ به‌رهه‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان . له‌گه‌ڵ زۆربونی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ كۆڕۆنا بۆ سه‌ر ژیان و ئاسایشی‌ گه‌لاَن ,زۆر ولاَت بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ خۆیان ناچارن ڕێگری‌ له‌ هه‌نارده‌ی‌ كالاَی‌ خۆراكی‌ و ده‌رمان بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووری‌ نیشتیمانیان , هه‌روه‌ك یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ 15 ی‌ ئازار رایگه‌یاند كه‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌رمان وكه‌ره‌سه‌ی‌ پزیشكی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا  سنوردار نه‌كرێَ .
.https://www.politico.eu/atricle/coronavirus-eu-limit-/exports-medical-eqiupment
هه‌ڵبه‌ته‌ له‌گه‌ڵ دژواربوونی‌ ره‌وش به‌هۆی‌ كۆرۆنا وه‌ به‌ دڵنیایی‌ زۆر ولاَت و كیشوه‌ری‌ تریش به‌ هه‌مان جۆر هه‌مان هه‌نگاو ئه‌نێن بۆ ڕێگری‌ ته‌واو یان سنورداركردنی‌ هه‌نارده‌ی‌ كالاَكانی‌ خۆراك و ده‌رمان بۆ ده‌ر وه‌ ی‌سنوری‌ نیشتیمانیان . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ كه‌می‌ و نه‌بوونی‌ كالای‌ خۆراكی‌ له‌ سێبه‌ری‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كۆڕۆنادا له‌ سه‌ر ئاستی‌ كورت خایه‌ن تا 7 مانگی‌ تر واته‌ تا كۆتای‌ مانگی‌ 10 پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بهاوێژرێت به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر ئاستی‌ تاك ,خێزان وه‌ كۆمه‌ڵگای‌ بچووك ئه‌مجاره‌ ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵگا تا بتوانرێ‌ لایه‌نی‌ كه‌می‌ خۆراكی‌ پێویست بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م بكرێ‌ ,وه‌ هه‌ر تاكێ‌ هه‌ست بكات كه‌ ئاسایشی‌ خۆراكی‌ هه‌یه‌.
1.دروست كردن كارخانه‌ی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ر پارێزگایه‌كا یان قه‌زایه‌ك بۆ پیشه‌سازی‌ كردنی‌ گه‌نم , چوونكه‌ له‌ كوردستان گه‌نم به‌شی‌ ناوخۆ ئه‌كات به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ی‌ جگه‌ له‌ نان گه‌نم بكرێته‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی‌ خۆراكی‌ جۆراوجۆر وه‌ك ساوه‌ر و گه‌نمه‌ كوتاو ... هتد پێویسته‌ به‌ پیشه‌سازی‌ بكرێ‌ . له‌ ساڵی‌ 2016بۆ هه‌ندێ‌ خوێندكاری‌ به‌شی‌ خۆراك له‌ كۆلیجی‌ كشتوكاڵی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئه‌م هه‌وڵه‌م له‌گه‌ڵیان دا تا له‌ ڕێگه‌ی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ ده‌ست بكرێ‌ به‌ پیشه‌سازی‌ كردنی‌ گه‌نم به‌لاَم كه‌س ئاماده‌نه‌بوو هاوكاریان بێ‌ , به‌ دڵنیایی‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌نجام درا بایه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ بۆ ئێستا ده‌ست كه‌وتێكی‌ گه‌وره‌ ئه‌بوو . ئه‌شێ‌ وه‌ ئه‌بێ كه‌ڵك له‌م ره‌وشه‌ وه‌ربگیرێ‌ وه‌ك وانه‌یه‌ك بۆ پیشه‌سازیكردنی‌ كشتوكاڵ هه‌رچی‌ زووتر.
2. هه‌وڵدان بۆ هاورده‌كردنی‌ ده‌رمانی‌ پێویست له‌م ولاَتانه‌ی‌ كه‌ تا ئێستا هه‌نارده‌كردنیان سنوردار یا ساخ نه‌كردوه‌ وه‌ك یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كه‌ له‌م لینكه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ باس كراوه‌ .
3. ئێستا كه‌وه‌رزی‌ خۆ ئاماده‌كرنه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی‌ به‌روبومه‌ هاوینه‌یه‌كان وه‌ك فاسۆلیا , ماشه‌ سپی‌ , به‌ زالیا , نۆك , گه‌نمه‌ شامی‌, نیسك , بامیه‌ , كاڵه‌ ك , شووتی‌ , وه‌ هه‌روه‌ها جۆره‌ها سه‌وزه‌و میوه‌ پێویسته‌ هه‌موو ده‌زگاكان ئاراسته‌ بكرێن به‌ هاندان و هاكاری‌ خه‌ڵك بۆ چاندنی‌ هه‌رچی‌ زۆرتری‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌ لادێكان وه‌ ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌كان وه‌ شاره‌كان , وه‌ هه‌موو ئه‌م زه‌ویانه‌ی‌ به‌راون و به‌ كه‌ڵكی‌ كشتوكاڵ دێن . به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ كوردستان له‌ ئێستاوه‌ تا كۆتای‌ مانگی‌ 10 بۆ هه‌ندێ‌ به‌رووبووم ئه‌توانرێ‌ تا دووجار هه‌مان به‌روبووم له‌ زۆر ناوچه‌ به‌رهه‌م بهێنرێت .
4. ئه‌وانه‌ی‌ له‌ شاره‌كان ئه‌ژین وه‌ له‌ حه‌وشه‌ی‌ ماڵه‌كانیان چه‌ند مه‌تر هه‌بێ‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر 1-2  م دوجاش بێ‌  با سه‌وزه‌ یه‌ك , میوه‌یه‌ك یا جۆرێكی‌ پاقله‌مه‌نی‌ تیا بچێنن , وه‌ هه‌تا ئه‌ وانه‌ی‌ حه‌وشه‌یان نیه‌ ئه‌توانن كه‌ڵك له‌ ئینجانه‌ وه‌ربگرن وه‌ به‌ كاری‌ بهێنن بۆ چاندنی‌ ئه‌م به‌رووبوومانه‌ی‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌ .
هه‌ڵبه‌یه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ گرنگ كه‌ له‌ مه‌ودوا پێویستیه‌كانی‌ خۆراك له‌ با به‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆ پڕبكرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجاما له‌ رووی‌ ئابووری‌ , ته‌ندرووستی‌ , ژینگه‌ ییه‌وه‌ به‌سووده‌ لێره‌دا گرنگ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ هه‌موان هه‌ركه‌سه‌ به‌ گوێره‌ی‌ تواناو شاره‌زایی‌ خۆی‌ به‌شداربێ‌ له‌ به‌ڕێوبردنی‌ / ئیداره‌كردنی‌ ئابووری‌ قه‌یران  وه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یران گرفته‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ به‌شداری‌ تاك وه‌ به‌هاوكاری‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و دامه‌زراوه‌كان . به‌تایبه‌ت  له‌ كاتی‌ ئێستای‌ په‌تای‌ كۆڕۆنا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ فره‌ ڕه‌هه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤ . به‌ هیوای‌  به‌شداری‌ هه‌مووان له‌ چاره‌سه‌ری‌ پێش هاته‌ خراپیه‌كانی‌ كۆڕۆنا وه‌ به‌ هیوای‌ له‌ش ساخی‌ هه‌موان .
 *ئابووری‌ قه‌یوان بابه‌تی‌ سیمینارێك بوو له‌ ساڵی‌ 2016 له‌ سلێمانی‌ به‌لاَم به‌ له‌ر چاوگرتنی‌ بوونی‌ كۆڕۆنا چاك كراوه‌ته‌وه‌ .


نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌