دیموکراسی راسته‌وخۆله‌ شه‌قامه‌وه‌.

وتار/ 04/02/2020 751 جار بینراوە

د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

دیموکراسی راسته‌وخۆله‌ شه‌قامه‌وه‌.
د.محمد امين

به‌ ماناکه‌ی، دیموکراسی واته‌ ده‌ سه‌ڵاتی خه‌لک ،وه‌ له‌ بواری کرداریدا مادام داسه‌ڵات هی خه‌لک بێ، ئه‌ بێ خه‌لکیش بریاربدات له‌ سه‌رسه‌ رنه‌ ویشتی ژیانی خۆی وه‌ داهاتووه‌ی خۆی له‌ هه مووروویه‌که‌وه‌.  له‌گه‌ل ده‌ست پێ کردنی سه‌رده‌می ریسانس له  سه‌ دده‌ی 14 له‌ رۆژئاوا له‌ بواری فه‌رهه نگی ، زانستی ، فکری وه‌ فه‌ لسه‌ فی ،ئه‌مجار دروست  بوونی جوڵانه‌ وه‌ی فکری سیاسی وه‌ چالاکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشی پیشه‌ سازی وه وه‌  ده‌ورانی رۆشه‌ ن گه‌ری به‌رهه م هێنا ،که‌ ئه‌ مه‌ ش له‌ خۆیا جوڵانه‌ وه‌ی کرێکاری و چینایه‌تی وه‌ وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێ که‌ وته‌ وه‌ .
له‌ گه‌ڵ شۆرشی پیشه‌ سازی گۆڕانکاری گه‌وره له‌ بواری چینایه‌تی دروست بوو له وانه‌ دروست  بوون وبه‌هێز بوونی چینی بۆرژوازی شاری وچینی کرێکارکه‌ شێلگیرانه‌ له‌ خه‌باتی سه‌ختا بوون بۆگۆڕانکاری ریشه‌ یی له‌ بواری سسته‌ می سیاسی،ئابووری وه‌ کۆمه‌ڵایه‌ تی ،هه رئه‌م خه‌باته‌ شێلگیرانه‌ ی چینی بۆرژوا ،کرێکار وه‌ برسیه‌کان بووکه‌ بووه‌ هۆی دروست بوونی شۆرشه‌ کانی بۆرژوا وه‌ جوڵانه‌ وه‌ی چاک سازی له‌ هه موو ئه‌ وروپا که‌  بووه‌ هۆی په‌یدا بوونی  پارتی سیاسی ،وه‌ هه‌ رچینیک  پارتیکی سیاسی خۆی دروه‌ست کرد تا ره‌نگ دا‌نه‌وه‌ی دنیا بینی خۆی بێ بۆ پاریزگاری له‌ بوون وبه‌ رژه‌ وه‌ندیه‌کانی خۆی . شۆرش وشه‌پۆله‌کانی چاک سازی له‌ رۆژئاوا بوه‌ هۆی گۆڕانی سسته‌می سیاسی له‌ پاشایی تاک ره‌وییه‌ وه‌ بۆ سسته‌می دیموکراسی پارله‌ مانی که‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه یه .
یه‌ کترقبوڵ کردن،ئازادی بیروڕا،ئازادی تاکی وه‌ به‌ شداری تاک له‌ بریار دان له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگ دان له‌ سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ ده‌وله‌تیه‌کان له‌ گه‌ڵ مافی خاوه‌نداریه‌تی بنه‌ ما  سه‌ ره‌ کیه‌کانی دیموکراسی رۆژئاوان ،هه روه‌ها چه‌ مکی ده‌ وڵه‌ تی خۆش گووزاران / Welfare state   بۆ سسته‌ می دیموکراسسی زیاد کرا ،چونکه‌ دیموکراسی بێ دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێ به‌ رده‌وام وپایه‌ داربێ، وه‌ هیچ که‌ سێ ناتوانێ ته‌نها به‌ ئازادی قسه‌ کردن بژی ئه‌ گه‌ر لایه‌نی هه ره‌ که‌می ژیانێکی شه‌ ره‌ ف مه‌ندانه‌ ی بۆ  فه‌راهه م نه‌کرێ  .یه‌که‌م جارله‌ ئیمپراتۆری ئه‌ ڵمان (۱۸۷۱-۱۹۸۱) باس له‌ده‌ وڵه‌ تی خۆش گوزاران کرا وه‌ هه روه ها له‌ ساڵی ۱۸۸۹ بۆ یه‌کام جاريش باس له‌ ئاسایشی کۆمه ڵایه‌تی/ Social security کرا . ‌ له‌ سه‌دده‌ی بیستا که‌م یا زۆرده‌وڵه‌تی خۆش گوزاران بووبه‌ ناسنا مه‌ی سسته‌می سیاسی له‌ ئه‌ وره‌پای رۆژئاوا وه‌ ئاسایشی کۆمه‌ڵایاتی که‌ له‌ به‌ خۆرایی خزمه‌ ت گوزاری ته‌ن دروستی وه‌ خوێندن و فیرکردن له‌ هه مووقۆناغه‌کانی خوێندن هه تازانکۆش له‌ گه‌ل هاوکاری دارایی له‌  کاتی بێ کاریا به‌ رچه‌سته‌ ئه‌ بێ بوو به‌ میکانیزمی ده‌ وڵه‌تی خۆش گوزاران . ئه‌م دادی کۆمه‌ڵایه‌ تیه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی که‌ تا ئێستا له‌ ئه‌وره‌پا هه یه‌ ،جگه‌ له‌ ره‌هه نده‌ سیاسیه‌که‌ی ره‌هه ندی فه‌ رهه نگی، شارستانی ،مێژویسشی وه‌هه تا ئاینیشی هه یه‌ ،بۆنمونه‌ بوونی رێکخراوه‌ خێرخوازیه‌ کان له‌ وه‌لاتانی ئه‌وره‌پا  مێژویه‌ کی درێژی هه یه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ دده‌ی بیسته‌ما له‌ به‌ر گه‌لی هۆکاڕکه‌ باسی بابه‌تی ئێستامان نیه‌ ره‌هه ندێکی سیاسی وه‌  کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ رگرت ،به‌هه رحاڵ هۆکارهه رچیه‌ک بێت ئه‌ وه‌ی ڕاستیه‌ ئه‌ مه‌ یه‌  که‌ تا ئێستاش یاسای  ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باس کرانه‌ک هه رخه‌لکی ئه‌ وره‌پی لێی سودمه‌ند بووه‌ به‌ڵکووبه‌ ده‌یان ملیونان خه‌ڵکی تریش تریش که‌له‌ده‌ره‌ی هاتوون لێی سودمه‌ند بوون.
 سۆسیال دیموکراته‌ کان که‌ خۆیان به‌ پارێزه‌ ری ده‌ وڵه‌تی خۆش گوزاران ئه‌ زانن له‌ رۆژئاوا وه‌ له‌م ڕێگه‌ وه‌ رۆڵی سه‌ ره‌کیان بینی له‌ سنوردارکردنی گه‌ شه‌ی جوڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستی وکۆمه‌ نیستی رادیکاڵانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر ده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ،به‌ڵام دوای رمانی یه‌کیه‌ تی سۆڤیه‌ت  وه‌ ره‌واج بوونی ئابووری لیبرالی له‌ ریگه‌ی بازاری ئازاد ،به‌ رده‌ وامی ده‌ وڵه‌ تی خۆش گوزاران که‌ وتۆته‌ ژێر پرسیاربه‌ تایبه‌ت له‌کاتی ئێستادا که‌ رۆڵی ده‌وڵه‌ت که‌ متروکه‌مترئه‌بێت/ وه‌ که‌ م ئه‌کرێته‌وه‌ له‌ ئابووری دا به‌ تایبه‌ت له‌  لایه‌ ن پارته‌ لیبراله‌ کانه‌وه‌.له‌ کۆتایی سادده‌ی ۱۹ وه‌ له‌  سه‌ دده‌ ی۲0بزاڤی دیموکراسی وه‌ داد خوازی گه‌ شه‌ یه‌ کی مێژوویی بێ وێنه‌یان به‌  خۆوه‌ بینی که‌ له‌ هه موو مێژووی مرۆڤایه‌نی وێنه‌ ی نه‌ بووبه‌ڵام له‌ هه مان کاتا دیموکراسی په ڕ‌له‌مانی وه‌ ده‌ وڵه‌تی خۆش گوزاران چاره‌ی هه مووگرفته‌ کانیان نه‌کرد وه‌ ناکه‌ن، نمونه‌ ش قه‌ یرانه‌ گه‌ وه‌ره‌کای ساڵانی۳۰ ه‌ کانی سه‌دده‌ی  رابردوو وه‌ هه روه‌ها بزوتنه‌وه‌ ی خوێند کاران له‌ ساڵانی٦۰ ه‌کان دژی ده‌سه‌ڵات وه‌ هه روه‌ها بزوتنه‌ وه‌ی ێافره‌تان له‌ ٦۰ه‌ کان و70 اکانی سادده‌ ی رابردوو  .
به‌هۆی گۆڕانکاری له‌ سسته‌می سیاسی وئا بووری وه‌هه روه‌ها له‌ جیۆ ستراتیجی وه‌ جیۆسیاسی له‌ سه‌رئاستی جیهانی له‌ م 2۰-۳۰ساڵه‌ی دوایدا گۆڕانکاری له‌ سه‌ڕره‌وشی دیمۆ کراسی وه‌ دادخوازی داکردوه‌، به‌ جۆری که‌ ورده‌ ورده‌ په‌ ڕله‌مانه‌کان وه‌ نوینه‌ رانی خه‌لک له‌ په‌ڕڵه‌مان بێ ده‌سه‌ڵات تر وده‌ سته‌ وه‌ستان تر ئه‌بن له‌مه‌ ڕچاره‌ی گرفته‌کان ،وه‌ له‌ به‌رگه‌ڵیک هۆکارنوینه‌ ران له‌په‌ڕڵه‌مان ناتوانن ئه‌وه‌ی خه‌ڵک راسپارده‌ ی بۆکردوون  به‌ ئه‌نجامی بگه‌ یه‌ نن  ،هه رله‌به‌رئه‌ مه‌شه‌ که‌ خه‌لک بێ هیوا ئه‌بێ له‌ کاری بریکاران ناچار خۆیان دێنه‌ شه‌ قام نمونه‌ی تازه ش بۆئه‌مه‌ بزوه‌تنه‌ وه‌ی ئێلک زه‌رده‌کانی فه‌ره‌نسا وه‌ ئێستا له‌ لوبنان وعێراق  ،که‌ به‌ دلنیایی سبه‌ی نه‌ک هه رله‌ شوێنێ تربه‌ڵکو زۆر شوێنی تریش هه مان ڕه‌وشی عێڕاق ولوبنان دوباره‌ ئه‌ بێته‌ وه‌ .واته‌ نوینه‌ ران له‌په‌ڕله‌ ماناکان ته‌نها وه‌ک بریکاری ده‌نگ ده‌ران کارئه‌که‌ن هه تا ئه‌گه‌رباشترین نوینه‌ریش بن ئه‌مجارناتوانن نوینه‌رایه‌تی هه مووهه مووخواست وئاره‌زوه‌کانی ده‌نگ ده‌ران بکه‌ن ئه‌ مه‌ جگه‌ له‌ وه‌ی که‌نه‌که‌ونه‌ ژیرکاریگه‌ری لۆبی به‌ رژه‌وه‌ندیه‌ جۆراو جۆره‌کانه‌وه‌. .دیمۆکراسی ناراسته‌وخۆله‌ بریاردانا له‌ ڕێگه‌ی بریاکاره‌کانه‌وه‌//نوینه‌رانی په‌ ڕله‌مان له‌ دابه‌زینی به‌ رده‌ وامی متمانه‌ دایه‌ به‌هۆی سه‌ رگه‌رمی هه ندێ وه‌ له‌ هه ندێ شوێن زۆربه‌ی بریاکاره‌کان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و تێ وه‌ گلانیان له‌ لۆب بازی، وه‌ له‌ بیرکردنی ئه‌م په‌یامه‌ی که‌ پێ راسپێراون ،هه رله‌ به‌رئه‌ مه‌ شه‌ له‌ هه مووشوێنێ له‌دنیا ئه‌م وته‌یه‌ ئه‌وترێته‌وه‌/سیاسیه‌کان راست ناکه‌ن .له‌ هه رشوێنێ بریاکاره‌کان/ به‌ ناو نوێنه‌ رانی خه‌لک له‌ په‌ڕلامان نه‌ توانن به‌ ئه‌ رکی خۆیان هه لسن به‌ پیاده‌کردنی بنه‌مه‌کانی دیموکراسی که‌ بریتیه‌ له‌ ده‌ سه‌ڵات  بۆگه‌ل وبرایارله‌لایه‌ن گه‌له‌ وه‌ ،ئه‌وا گه‌ل راسته‌ وخۆ له‌ شه‌ قامه‌وه‌ داوای پیاداکردنی بنه‌ماکانی دیمو کراسی ئه‌ کات  هه روه‌ک ئێستا له‌ گۆره‌پانه‌کانی شاره‌کانی عێراق لوبنان ئه‌ بینرێ ، که‌ ئه‌ بێ ده‌ سه‌لات بۆ گه‌ل بێ وه‌ بریارله‌ گه‌له‌ وه‌ بێ له‌سه‌رهه موولایه‌نه‌ چاره‌نوس سازه‌کانی ئێستاو داهاتووتا ێاسایش به‌هه موو ره‌هه‌ نده‌کانیه‌ وه‌ بۆ وڵات وگه‌ل فه‌رراهه‌ م بێ. له‌ م کاتاندا که‌ شه‌ قام ئه‌ بێته‌ بریارده‌رئه‌ وا ده‌ سه‌ڵات۲ ڕێگه‌ی له‌ به‌رده‌مه‌ بۆمامڵه‌ کردن،یان ئه‌وه‌تا مل که‌چی بریاره‌کانی شه‌ قام بێ وه‌ ئامادی گواستنه‌ وه‌وراده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات ‌بێ به‌ شێوه‌ یه‌کی ئاشتیانه‌ وه‌ له‌ شه‌ قامه‌وه‌ حکومه‌ت دروست ‌بێ یان ئه‌وه‌تا دژی داخوازی دیموکراسی راسته‌ وخۆی شه‌ قام ئه‌ وه‌ ستێته‌ وه‌، وه‌ .له‌ ره‌ وشی /حاڵه‌ تی دووه‌ما واته‌ که‌ ده‌ سه‌ڵات دژی شه‌ قام بوه‌ستێته‌وه‌  به‌هه مان جۆر۲ ره‌وش دروست ئه‌ بێ ،یا ئه وه‌تا له‌ شه‌ قامه‌وه‌ شۆڕش دروست ئه‌بێ یان شه‌ ڕی ناوخۆ به‌ تایبه‌ تی له‌ وه‌ڵاتانی جهانی سێ ،وه‌ به‌ تایبه‌ ت تریش وه‌ڵاتانی عه‌ ره‌بی واسلامی که‌ دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی وه‌  ده‌ وله‌تی یا هه‌رنیه‌ یا لاوازه‌. به‌هه رحاڵ،بۆ ره‌وشی ئێستای عێڕاق/ عێڕاق به‌ره‌و ئاراسته‌ی ره‌وش/حاڵه‌تی دووه‌مان ئه‌ڕوات یاشۆرش یاشه‌ ڕی ناوخۆمه‌گه‌رمعجزه‌ یه‌ک ئاراسته‌ که‌ بگۆڕی .








 




نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌