ئایا لیبیا بۆتورکیا ئه‌بێته‌باشووری کوردو‌ستان ؟
وتار/
19/06/2020
666 جار بینراوە
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
ئایا لیبیا بۆتورکیا
ئه‌بێته‌باشووری کوردو‌ستان ؟
د .محمد امین
پێش هه رشتێک خۆتێ
وه گلانی تو‌رکیا له لیبیا به ئامانجی ده‌ست
به سه راگرتنی نه وت وگازی لیبیا به‌هاناکانی تو‌رکیا به تاڵ ئه كاته‌وه به
داگیر کردنی باشورورۆژئاوا ی کوردو‌ستان به دا‌مه زراندنی ده‌یان بنکه‌ی سه ربازی وهه
و‌اڵ گری وه ئه نجام دانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی وه‌ک له‌عفرین وسه‌ری کانی بینرا
به بیانووی شه ڕدژی پ‌ک‌ک وه یپگه.
تو‌رکیا به خه‌ونی
زیندو کردنه وه‌ی عوسمانیه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه یه بۆ فراون کردنی جیۆگرافیای
سنو‌ری وه‌لاته که‌ی یا فراوان کردنی نفوزی سیاسی، سه‌ربازی وه ئابوور‌ی خۆی له ڕێگه‌ی
داگیرکاریه وه وه‌ک له باکوری سو‌ریا/ڕۆژئاوای کوردو‌ستان ،باشوری کوردو‌ستان ،
ئێستای لیبیا وه هه و‌ڵی بۆخۆگه‌یاندنی بۆ زۆرشوینی ترله ئه فریقیا وه‌هه تا ئه
ورپا /به‌لکان وه ئاسیای ناوه راست وقه فقازائه ببینرێ .
۱ - بۆ دژایه تی کردنی بزاڤی ڕزگاری خوازی گه لی کوردو‌ستان
،چو‌نکه تورک ئه زانی که داگیرکه‌ری خاکی کوردو‌ستان وخاکی گه‌لانی تره ،که به هۆی
ساده‌یی عه قلی دینی کورد توانی خاکی کورده‌ستان داگیربکات هه روه‌ک چۆن ئێستا له
ڕێگه‌ی گوتاری ئاینیه وه هه ندێ له خه‌ڵکانی ساده ،گه مژه یا زانا‌و شاره‌زا به‌ڵام خیانه ت کار وه‌ک گروپه اخوانیه‌کان.
هه میشه ئه م ترسه له کورد/فۆبیا کوردیه له مێشکی تورکا بۆته کابوسێکی وا کوشنده که عه قل و ئارامی لئ بریوه
،هه ر بۆیه وه‌ک ئه‌بیبین هه تا تو‌رکی ئاسایی هێنده له کورد ئه ترسێ ته نانه‌ت
به بیستنی ناوی کورد هه مووگیان و بوونی ئه که‌وێته له‌رزوتا.
2-
تو‌رکیا وه‌ک وڵاتیکی 80 ملیونی پێویستی به
وزه وه بازاڕ هه یه بۆئه وه‌ی خۆی له ڕمانی حه تمی ئابوور‌ی ڕزگار بکات ،بۆ ئه‌مه ش یه که‌م ئه زمونی سه رکه وتو‌ی
خۆی له باشووری کوردستان به ده‌ست هێنا به گرێ به ستی ٥۰ ساڵه ی نه وت به‌هه ڕاجی له گه‌ڵ به
ناوحکومه تی هه ریم ، وه داگیرکردنی خاک و بازاری کوردو‌ستان به دا‌مه زراندنی سه‌دان
پایه‌گای سه‌ربازی و جاسوسی ،وه پڕکردنی بازاره‌کانی کوردو‌ستان به کاڵای بێ که‌ڵک
ونا ته ندرو‌ست.
ئیترئه مه‌ی تورک
له‌ده سه‌ڵاتی میلشیای کوردی ده‌ستی که‌وت له نه‌وتی به به‌لاش تائه‌به د،
کردنه‌وه‌ی بازار بۆکاڵا پۆخڵه‌کانیان وه چالاکی ئازادانه ی کاری سیخوڕی،بوو به
هان ده‌ر بۆ تو‌رکیا که هه مان ئه‌زموون له ڕۆژئاوای سو‌ریا به کۆمه‌ڵ کوژی کورد
دوباره بکا ته وه وه‌ک له عفرین وسه رێ کانی بینرا وه ئه بینین، که سه
رانی تورک به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی تیا
تاوانبارن ،وه دوور یا زوو له به رده‌م داگای ناونه‌ته وه‌یی دادگایی بکرێن. وه
به هۆی خیانه‌تی ده سه‌ڵاتی مافیای رووس به رامبه کورد وه پێ دانی امتیاز به
تورک له سه‌ر ژیان وبوونی کورد له عفرین وشوێنه کانی ترله رۆژئاوای کوردو‌ستان
به پاڵنه ری سیاسی ناره‌وا ، رام کردنی گروپه تیر‌ۆریسته اخوانیه ئسلامیه کان
له سو‌ریا تا سه‌رشۆڕی ئامانجه سیاسیه کانی ڕووسیا بن. وه بازرگانی وه‌ک پئ دانی
موشه کی اس اس٤۰۰ به تو‌رکیا به پاره‌یه‌کی زۆرکه
به دڵنییای پاره‌ی نه وت ومووچه خۆرانی کوردستانه چو‌نکه هه موو ئه زانین که
به بریاری نێچیر /پاره‌ی نه‌وتی کوردو‌ستان ئه بێ بچێته بانکی خه لکی تو‌رکی هه
تا به ناو وه‌زیره‌که ی دارایی پێشوولی
به‌ناوگۆڕانیش ئاگاداری ئه‌مه‌یه ،به ڵام وه‌ک ئه بینین نه پاره نه مووچه نه نه نه وت هه یه بۆ کو رد ،به‌ڵکو تو‌رکیا هه مووی لوش دا به واژۆی
نێچیرو ،وه وه‌ک ئه بینین به م پاره‌ی نه وتی کوردو‌ستان تورک نه‌ک هه ر کوردوستانی پێ داگیرئه کات به‌ڵکو مه‌یلی فراوان خوازی بۆ
درو‌ست بووه وه‌ک ئێستا له داگیر کردنی لیبیا كه ئه یه وێ لیبیاش به ده‌ردی کوردوستانی باشوور به‌رێ.
به ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه
ئایا تو‌رکیا ئه توانێ ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ر که‌وتوه ی که به ده ستی هێناوه له
کوردوستانی باشوور له ڕیگه‌ی میلشیای
کوردیوه له لیبیاش به ده ستی بێنێله ڕێگه ی میلشیای اخوانی وفاقه‌وه؟ ؟
ئێستا تو‌رکیا
هاوکات له گه‌ل به‌رده‌وامی چالاکی تێوه‌گلانی له لیبیا بۆ ده ست به سه‌راگرتنی
نه‌وت و گازی ئه‌م وڵاته له ڕێگه ی میلشیاکانی گروپی وفاقی سه‌راج ،به
هاوکاری ئێران وه پالپشتی عێڕاق هێرشی تازه‌ی دژی له باشوری کوردو‌ستان ده ست پێ
کردوه به خه ونی خۆی داگیرکردنی هه موو باشوور،واته تو‌رکیا به خه‌ونی خۆی ئه‌یه وێ که‌ڵک له
ناکۆکیه به رژه‌وه‌ندیه کاتیه‌کان وه‌ربگرێ له سه‌رئاستی هێزه ناوچه‌یی جیهانیه‌کان. بۆ نمونه له‌سوریا بۆ
دژایه‌تی کورد گروپه ئیسلامیه تیرۆریسته‌کانی به روسیا فرۆشت تا عفرین وشوێنه کانی ترداگیر بکات، له
باشوور بۆلاوازکردنی کورد به رامبه‌رعێڕاق و ئێران هاوکاری له ئێران وعێراق وه
رووس وه‌رئه گرێ بۆ به‌رژه وه‌ندیه ستراتیجیه کانی خۆی ،لێره دا دژایه تی
بزاڤی ڕزگاری کوردوستانی بۆ تورک ستراتیجیه کی هه میشه ییه تا ئه‌م وڵاته بمێنێ که ناونراوه تو‌رکیا. وه
له لیبیاش تو‌رکیا به عه قڵی خۆی که‌ڵک له کێ بڕکێیی نێوان روس وئه مریکا وه
رئه گرێ له سه‌ر نه وت و گازی لیبیا بۆبه‌رژه‌وه‌ندی درێژ خایه‌نی خۆی له ڕێگه‌ی
گرو‌پێکی ئیخوانی میلیشیایی، تو‌رکیا ،وه پێیی وایه ئه توانێ له نێوانیان یاری
بکات /واته هه موان ته‌فره بدات به بیانووی بوونی له رێک خراوی ناتۆ له گه‌ل ئه‌مریکیه‌کان وه سه‌رشۆر کردنی بۆ مه‌رجه‌کانی رووسیا له
سوریا‌و شوێنه کانی تر.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری
سه‌ره‌وه ، نه‌ک هه رشکستی تو‌رکیا له لیبیا مسۆگه‌ره ، به‌ڵکو تو‌رکیا به جۆرێ
له لیبیا داخ ئه کرێ نه تونێ کۆنترۆلی شه قێکی تورکیاش بکات وه ئێرانیش که
تا ماوه‌یه‌کی تر وه‌ک خۆی بمێنێت وه ره‌وشی ناوخۆی تێک نه چێت به‌هۆی گه مارۆو
برسیه‌تی خه ڵکی ئێران، ده ستی تو‌رکیا نه ک هه رله عێراق وسو‌ریا ئه بڕئ به‌ڵکو
ناوخۆی تو‌رکیا وه‌ک یه‌مه‌ن لێ ئه‌کات ،به‌ڵام ئێستا بۆبه هێزکردنی پێگه ی خۆی
له عێڕاق/به لاواز کردنی کورد به رامبه‌ر ده سه‌ڵانی شیعه له عێراق که ڵکی
لێ ئه‌بینێ وه سبه یش هه ربه کوردوعه‌له‌ویه کان وه پێکهاته که مه‌کانی تری
تو‌رکیا هه مان ره‌وشی لوبنان ،سو‌ریا ، یه‌مه‌ن وه عێڕاق زۆربه ئاسانی به سه
رتورکیا دا دێنێت .لای ئێرانیه‌کان کوردوستانی تو‌رکیا به به شێک له ئێرانی کۆن
ئه زانن وه تورک به خه‌ڵکی ناڕه سه ن ئه زانن، وه ئێستاش شیرین ترین ناوهێنان
لای ئێرانی ئاسایی له وته‌ی ڕۆژانه‌یا بۆتورک ئه وه یه که ئه‌ڵێن تورکه خه‌ر،
واته تو‌رکی که‌ر.
سه ره‌نجام تو‌رکیا
به فرواوان کردنی داگیرکه‌ریه‌کانی له کوردستان وه ئێستاش له لیبیا توشی ره‌وشێک
بووه نه‌ئه توانێ پێش ره‌وی بکات وه نه ئه توانێ پاشه کشه بکات ،چو‌نکه ئه
گه‌ر بیه‌وێ له لیبیا بمێنێ به دا‌مه زراندنی پایه‌گا ی سه ربازی ،ئابوور‌ی وه هه
و‌اڵ گری وه ک له کوردوستانی باشوور کردویه‌تی که‌خۆی وه‌ک زل هێز نیشان ئه‌دات
، و ه زیاتر به ره‌و به ره‌و رۆژهه ڵاتی
لیبیاش بمێنێ و پێش ڕه‌وی بکات خۆی له به‌رامبه‌رهه مووهێزه رۆژئاوایه‌کانا ئه‌بینێته
وه به‌سه‌رکردایه تی فه‌ره‌نسا ،وه ئه‌گه ریش بکشێته‌وه تا ناوئه نقه‌ره به
شوێنیا دێن وه‌ک کشانه‌وه‌ی عێڕاقی سه‌دام له‌کویت .
له به‌رئه وه ه‌نه
خێر لیبیا نابێته با شووری کوردو‌ستان وا ئاسان تاڵانی نه وت و‌بازاری بکات، وه
ئه‌مجاریش رۆژانه‌ش خاکه‌که ی بۆماردمان بکاو خه لکه که‌ی بکوژێ ،به‌ڵکو ئه‌بێته دۆزه
خێک بۆ تو‌رکیا له مێژودا باس بکرێ ، چو‌نکه مه‌حاڵه رۆژئاوییه‌کان وه ئیسرائیل
قبوڵ بکه‌ن تورک خۆی به نه وت وگازی به‌لاش گه‌رم بکاته وه.که ئه وان /رۆژئاواییه‌کان ۱۰۰ ساڵه شه ڕی بۆ ئه که‌ن .
نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
19/06/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
24/03/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
04/02/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
30/12/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/11/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/09/2019