کاتێک ناعەدالەتی ئەبێتە قانون، یاخیبون ئەبێتە ئەرک
وتار/
01/05/2017
1760 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
کاتێک ناعەدالەتی ئەبێتە قانون، یاخیبون ئەبێتە ئەرک
بیلال زەنگڵ
تۆماس جێفەرسۆن یەکێکە لە باوکانی دامەزرێنەری سیستەمی دیموکراسیی
ئەمەریکا. ئەو ئەڵێ "When Injustice Becomes Law,
Rebellion Becomes Duty" واتا؛ "کاتێک ناعەدالەتی
ئەبێتە قانون، یاخیبون ئەبێتە ئەرک."
نارەزایەتیانە لە ئەنجامی ئەوە دێت، كە نا دادپەروەری و
نا عەدالەتی لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە لوتكە، هاوڵاتی ئەم وڵاتە یا ئەبێت جادە
و شەقامەكان بپێوێت لە بەیانیەوە تا ئێوارە یاخود ئەبێ ڕێگای مەرگ بگرنەبەر لە نێو
قوڵایی دەریاكان و بە بازگە ئەمنیە سنوریە نێودەوڵەتیەكاندا بە قاچاغی تێپەرێنن یان
دەبێت لەسەر قوتوێک شیرو دایبی دەبێت لەزیندانا بێت جێت، چونكە دەسەڵاتدارانی هەرێم
خەمی هاوڵاتیان و لاوانی ئەم وڵاتەیان لەبەر نیە بەهۆی ملمڵانێی نێوان خۆیان لەسەر
دابەشكردنی پلە و پایە و پۆست و ئیمتیازات، هەر بەم هۆیەشەوە كوردستانیان تووشی گەورەترین
قەیران كردووە لەڕووی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرتاییەكان بۆ ژیان قەیرانی ئەخلاقیش
وردە وردە بۆ لوتکە دەچێت
ئەگەر دەسەڵاتیدارانی هەرێم بیرێک لەم وڵاتە نەکەنەوە بەردەوام بن بەدرێژە پێدانە بەم دۆخە ناعەدالەتیە
، پێدەچێت نارەزایی هاوڵاتیان فراوانتر ببێت و دواتر نەتوانرێت ڕێگری لێبكرێت و بەم
هۆیەشەوە قوربانی گەورەی لێدەكەوێتەوە، چونكە نەدادگەری دادگاکان ماوە نە كارەبا نە
ئاو نە مووچە بۆ هاوڵاتیان نیە، ئەدی هاوڵاتی چی بكات؟، چاوەرێی كێ بكات ئەم خزمەتگوزاریانەی
بۆ دابین بكات؟، عەبادی یان مالكی یان حكومەتە بنكە فراوانەكە.
لەلایەكی تریشەوە گەندەڵیەكان ڕۆژ بەڕۆژ پەرەدەسێنێت و
ناوەندە بڕیاربەدەستیەكانیش تەنیوە، دامەزراندنی كادیر و ئەندامی حیزبەكانی خۆیان
لەم قەیرانە داراییەدا و بردنی ئەم هەموو پارە و سەروەت و سامانە بەناو و بڕو بیانوی
جیاجیاوە لەلایەن ئەم هەموو بەرپرسانەی، كە لە ڕابردوودا و لە ئێستادا بوونەتە بارێكی
گەورە بەسەر میللەتەوە دواجار لێخۆشبوونی
بۆ نیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
پێویستە
هەرچی زووە حكومەت بێتە سەر خەت و بێ دەنگی بشكێنێت، ئەگینا بەرگرتنی لێشاوی تورەیی
هاوڵاتیان پەنگی خواردۆتەوە لە سینەیاندا بۆیە ئەستەم دەبێت گەر خواستەكانیان بەهەند
وەرنەگیرێت ئەم دۆخە لەدەست دەر نەجێت ، چونكە حیزبەكانی دەسەڵات گەلیان لەبیر نەماوە
لەبەر بەرژەوەندیەكانی خۆیان، ئەمە چەندین جارا زانایان و بیرمەندانوو نوسەران و ڕۆشنبیرانی
ئەم وڵاتە هاوار دەکەت فریایی ئەم دۆخە بکەون تا لەدەست دەر نە چووە.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021