چەمکە گەو جێنەرەکان دیموکراسی، مافی مڕۆڤ، ئازادی
وتار/
23/04/2021
668 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
چەمکە گەو جێنەرەکان دیموکراسی، مافی
مڕۆڤ، ئازادی
بیلال زەنگڵ
دیموکراسی و مافی مڕۆڤ و ئازادی سێ چەمک
بۆ دەست بەسەراگرتنی جیهان هەرکات مەبەستیان بوو وەک بیانوێک بۆ دەست بەسەراگرتنی
داهاتوو سامانی وڵاتان بەکاری دەهێنن ئەمریکاو ئەو رووپا هەمیشە لە ڕێگای ئەم سێ چەمکە
هەڵ خەڵەتێنەرەوە ویستوویان گەلانی تر داگیر بکەن هەرکاتێک پێوستیان بەداهاتی وڵاتێک
بوو بێت یاخود لە ئەمروو فەرمانی ئەوان دانە بوو بێت، کۆیلایەتی بۆ نەکردبن بەدوای
بیانوێکدا گەڕاون بۆ ئەوەی داگیری بکەن
بۆیە هیچ بیانوێکیان لەوە باشتریان نە
دۆزیوەتەوە تا خەڵکی بێ بگەوجێنن دیموکراسی
و مافی مڕۆڤە و ئازادیە هەر لەو سۆنگەوەشە کەوا بەچری دژایەتی دینی ئیسلام دەکەن
چونکە دەزانن ئیسلام ڕازی نیە بەکۆیلەیەتی و کوێخایەتی کەس بەسەر کەسەوە، ئەگەر
وانیە ئێوە پێم بڵێن دیموکراسی و ئازاد بۆ کام وڵات بەر قەرار کردوە مافی مڕۆڤیان
بۆ کام وڵات جێگر کردوە بۆ سوریا بۆ عێراق بۆ ئەفریقیا بۆ لیبیا بۆ مصر یان نانا بینوتانە ڕۆژنامە نوسێکی ئازاو بوێریان
لە زیندانەکان دەر کردبێت ئەری ئەوە سی ساڵە بەیان نامە دەردەکان لەسەر پێشیل کردنی
مافی مڕۆڤ ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردوستان ئەری هچی لێ زەوز بووە کەس
ئازاد بووە ... بێگومان نەخێر
دەسەڵات دیکتاتۆرەکانیش باش ئەو ڕاستیە
دەزانن بۆیە کاتێک ئەو رووپا باسی ئازادی
دەکات گاڵتەیان پێدێت نا کەونە ژێر هیچ فشارێکیان چونکە باش دەزانن ئەو ووشانە تەنها
بۆ نۆکەرایەتی کردنی وڵاتان بەرزیان کردۆتەوە پیان دەڵێن پیاوی ئێمە بە چی دەکەیت
بیکە بەڵام گەر پیاوی ئیمە نەبیت هەمیشە بیانوومان هەیە بۆ داگیر کردن و لادان لە
دەسەڵاتان ئەوەیە بەرهەمی مافی مڕۆڤ دیموکراسی
و ئازادیان، کەی ئێمەش دینەوە هۆش خۆمان ناخڵەتێن بە دروشمە باق و بریقەکانیان! ئەوان
ئازادیان تەنها و تەنها بۆ خۆیان و دەسەڵاتی خۆیان دەوێت نەک مڕۆڤ و گەلانی تر ئەوە
ئەو حەقیقەتە تاڵەیە کە پێوستە هەمووان قبوڵمان بێت بۆ نەجات بوون لەم گێژاوەی ناویانەتەوە
بەسەرمان.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021