کۆتا کارتی هەنگاو نان بەرەو بێ دینی

وتار/ 26/08/2021 616 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

کۆتا کارتی هەنگاو نان بەرەو بێ دینی

بیلال زەنگڵ
 ئایە ئەم کارتەش لەدەستیان دادەسوتێ کەچەند ساڵە کاری بۆ دەکەن؟! ئایە موسڵمانان وا بیدەنگ دادەنیشن بەدیار بێ باورکردنی ڕۆلەکانیان؟! ئایە دەنگدەر، نوێژکەر و خاوەن بڕواکانیان ئەمە قبوڵ دەکەن؟! کە بیرو باوەڕی ڕاستی ئیسلام کە ئامادە بووە گیانی خۆی بۆ فیدا بکات ئێستا بەو ئاسانیە دەستبەرداری دەبێت؟!

پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە لێرەدا ئەوانەی لە ناو ئەم حزبانە کە هەمیشە دەیان وت ئێمەش لە ئێوە موسڵمانترین
لە ئیوە زیاتر پاریزەری دینی ئیسلامین ئایە بەبێ دەنگی دەمێنەوە؟

ئەمانە ئەو پرسیارانەن دەبێت وڵامیان بدەنەوە چونکە
هەنگاو نان بۆ بێ باوەرکردنی ڕۆڵەی گەلەکەمان ترسناکترین هەنگاو کە عەلمانیەتی کە وا باشترە بوترێت بێ دینەتی کوردی، جورئەتی کردوە ئەم هەنگاوە هەڵبگرێت کە دەیان ساڵە خەونی پێوە دەبینێت ، خەمخۆرانی ئەم دینە  سەدان جار هۆشیاری داوە  لەم جۆرە هەنگاوانە،  مەترسیەکانی بەعەلمانی بوون بێ دین بوونی خستۆتە ڕوو

هەر لە دەستپێکی عەرزکردنی فلیمە بێماناکانی بۆ دارووخانی ئەخلاقی کۆمەڵگایی کرد بەجۆرێک خیانەتی زەوجی، لە یەک کاتدا هەبوونی دوو سێ پیاو لەگەڵ ئافرەتێک لە گەڵیاندا بخەوێت لە فلیمەکانیان کە بەپارەی گەل بەردەم عەرزدەکرێن، بەڵام کەزانیان خێزانی کورد لەوە تۆکمەترە بە فلیم و ڕووتکردنەوەی کچانی ئێرانی هێنانی مۆدیل گۆرانی بێژ و ڕەقسی هیندی هەڵناوەشێتەوە ئیستا جورئەتیان دایە بەرخۆیان لە ڕێگای خوێندگاکانەوە وڵات بەرەو بێ دینی بەد ئەخلاقی بەرن هەمووشیان تەنها لە پێ ناو یەک ئامانجیان ئەویش بێ هۆشکردنی گەنج و لاوانی وڵات کە تەنها بیر لەحەز جنسی غەریزە بەهیلاکدەرەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی بە ئازادانە تر بە دڵخۆشیەوە دزی و داهات و دەسەڵاتی وڵاتیان لە دەست دابێت، بۆیە پێوستە خەڵک و هاو نیشتمانیان لەوە وریاتر بن کە بکەونە داوی گڵای بێ دینەیەتی کورد هەڵوێستوو هەنگاوی جدی وەربگرن نەک تەنها تەماشاکەر سەیر کەری بێ هەڵویست بن چونکە گۆڕینی وانەی (پەروەردەی ئیسلامی) لە قوتابخانەکان بە مێژووی ئاینەکان، پیلانێکی ژەهراویەو خیانەتە لە ناسنامەو سیمای کۆمەڵگای کوردی کە کۆمەڵگایەکی موسوڵمانە، دەستبردن بۆ ئەو کارە لەناو گەلێکی زۆرینە موسڵماندا نابێ قبوڵ بکرێ، لەسەر هەموو موسڵمانێک پێویستە بە جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسیەوە دژی ئەو پیلانە ڕابوەستێ .

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌