کچەکانتان مەدەنە دەستی گورگه‌کان ئەھا چیان لێھات؟!

وتار/ 27/06/2021 552 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

کچەکانتان مەدەنە دەستی گورگه‌کان ئەھا چیان لێھات؟!

بیلال زەنگڵ

باوکان دایکاتن  ئەگەر ڕۆڵەکەنتان خۆش دەوێت ئەگەر خەمی کچەکانتانە ئەوە ئەو ڕاستیە بزانن ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت لەخشتە بردنی کچەکانتانە بۆ ئارەزووی پیاوانێکی  چاو برسی، کە هەمیشە دژی ئاین کار بۆ فەساد کردنی گەل دەکەن لە پیناو ئارە زووە شەیتانیەکانی خۆیان
ئەوەی دەگوزەرێت  خەمخۆری کچان نیە  فەوزا نییە، بەخوا لاسایی کردنەوەی گەلانی پێشکەوتوویش نییە لە داهێنان مەگەر لە فەساد کردن دابێت. بەداخەوە ئەوەی هەیە بە ئاشکرا راکێشانی زیاتری کچانە بۆ دونیای غەفڵات و سەخافەت و کەسافەت، پەلکێشکردنی کچە لە دونیای زانست و خوێندنەوە بۆ دونیای دوور لە خێزان و ئەڕباب. دەرھێنانی کچە لەژێر سابات و سوڵتەی باوک بۆ جیھانی پڕ لە حەماقەتی سۆشیالمیدیا. فیرکردنی کچە بۆ سینگ دەرپەڕاندن بەرامبەر باوک و خێزان و خۆ بەدەستەوەدانییەتی بە کوڕە مەسئول و بزنسمانەکان، بۆ ئارەزوە پیسەکانیان، بۆ داڕنینی شەرموو حەیایی کچەکانتان، بۆ بەسەیرکرنی کچانتان وەک جێگاێک بۆ خاڵی کردنەوەی ئارە زوە پیسەکانیان، #ئەھا_چیان_لێھات؟!

کچ ڕەنجرۆڤەی نەبێ عەیبە؟ کچ خاوەن کۆمپانیا و ساڵۆنی تەجمیل و باڵۆنی تەجمیلکراو نەبێ عەیبە؟! ئەھا بەکوێیان گەیاندین؟ بە کچی کورد بڵێی "سێکسی"ت پێی خۆشە!

ئاگاداری کچەکانتانبن ، بەناوی هونەرمەند و یاریزان پیشکەوتن ئەموو ئەو لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتان دەرنەچن  با لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتدا پێبگات، مەیدەنە دەست سەنتەرو حزب ڕیکخراوە سەخیفەکان،

تکایە مەیاننێرن بۆ فێرگە و بەرنامە و خول، دوایی بە بیلدۆزەریش ڕایبکێشی لەژێر کوڕە مەسئول و بزنسمانەکان نایەتە دەرەوە، تاکەی کچەکانتان دەکەن قوربانی ئارەزووە پیسەکانی مەسئول کورە مەسئول بزنسمانەکان  و کورە دەروون نەخۆشەکان، هەر تێنەگەیشتن تاکەی دوو بارە بێتەوە هەڵەکانتان.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌