جیاوازی نیە بەڵی یان نە خێر بۆ کورد

وتار/ 20/04/2017 602 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

جیاوازی نیە بەڵی یان نە خێر بۆ کورد
بیلال زەنگڵ
ڕەنگە هیچ ڕیفراندۆمێک لە دوونیادا هێندەی ڕیفراندۆمی گۆڕینی دەستوری تورکیا، باس و خواس و لێکەوتە و گرژی  لە ناوەندە سیاسی و ئیعلامییەکانی جیهاندا لێ نەکەوتبێتەوە. جگە لە پارتی داد و گەشە پێدان و پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا، نزیکەی هەموو جیهان خوازیارن کە دەنگی نەخێر سەربکەوێت، ئەوەی چاودێر و شیکەرەوە نکوڵی لێناکەن ئەوەیە مێژووی دیموکراسی و دەستوریی تورکیا لەبەردەم وەرچەرخانێکی گەورەدایە، ئەم وەرچەرخانەش وەک باسدەکرێت کەوتۆتە سەر ئاکامی ئەو ڕیفراندۆمەی بڕیارە لەسەر دەستوری وڵاتەکە بکرێت.

پێشتر پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) فەرمانڕەوای تورکیا بەرنوسی گۆڕانکاری لەدەستوردا خستە بەر پەرلەمان و پاش مشتومڕێکی زۆر بە پشتیوانی پارتی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) توانی دەنگی پێویست لە پەرلەماندا بەدەست بینێت، ئەو دەستکاریانەی لە بەندەکانی دەستوری تورکیادا کراون، بە شێوەیەکی بەرچاو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی تورکیا زیاد دەکات بەڵام بۆ کورد جیاوازێکی نیە بەڵی یان نەخێر بێگومان بەشێکی کورد خۆی بەپرسە لەو جیاواز نەبوونە  ماوەی ڕابردوو زۆر ترین ڕەخنەم لە سیاسەتی هەدەپە بووە  بەڵام لە نوسینەکانم دەرم نە خستوە وە پێشم وا بوە سەیاسەت کردنی هەدەپە لە باکور و لە  تورکیا سیاسەتێکی هەرزە کارانە بوە. وە لە ئێستاشدا بەشداری کردنی هەدەپە لەم ڕاپرسیەشم پی هەڵەیە بەڵکوو دەبوو کورد بایکۆتی بکا ئەوە جگە لەوەی ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە دەنگی زۆرینەی بەڵی بۆ دەستوور بەدەست بێنت هەر وەک
ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شارەوانی پێشووی شاری مێردینی باکوری کوردستان ڕایگەیاند دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ کورد، دەرئەنجامی ڕیفراندۆمەکەش هەرچیەک بێت بە مانای کێشەی زیاتر بۆ کوردانی باکوور دێت.
وە ئامانج لە بەڕێوە چوونی ریفراندۆمی هەموارکردنەوەی دەستور لە تورکیا ، پەرەپێدانی دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە  بەڵام دەبێت دان بەو ڕاستیە بنێن ئەم جۆرە دارشتنەوەی دەستورە تورکیاێکی بەهێزتر دروست دەکات بەهێزتر بەرامبەر کورد بە وڵاتانی ڕۆژ ئاواو ڕۆژ هەڵات .

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌