له سلێمانی شاردا، بێبه‌هاسه‌یركردنی 243000 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ئیمزایه‌كدا
وتار/
22/08/2016
946 جار بینراوە
عه‌تا قه‌ره‌داخی
ده‌مه‌وێت ئه‌م قسانه‌ی لێره‌دا ده‌یانكه‌م له روانگه‌ی ته‌سكی ناوچه‌گه‌رایه‌تی و شارچێتی و هه‌رێمگه‌رییه‌وه لێكنه‌درێنه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جۆره بۆچوونانه بریتیه له ئاماده‌بوونی كه‌لتوورو عه‌قڵی خێڵ كه ئه‌ویش به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای لادێ یان كۆمه‌ڵگای خێلاَیه‌تی و فیودیالییه. بۆمنیش قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر جێگایه‌كی ولاَته‌كه‌م كه
كوردستانه جیاوازی نیه چونكه خۆم به خاوه‌نی هه‌موو كوردستان ده‌زانم‌و نه‌ته‌وه‌كه‌شم وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو سه‌یر ده‌كه‌م و هه‌موو حیزب و رێكخراو‌و بزووتنه‌وه‌كانیش وه‌كو ئامراز سه‌یر ده‌كه‌م له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی نه‌ته‌وه‌داو خۆشه‌ویستترین كه‌س و حیزب و رێكخراو‌و بزووتنه‌وه‌ش به‌لای منه‌وه ئه‌وانه‌ن كه به درووستترین شێوه له پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا كارده‌كه‌ن نه‌ك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه حیزبی و تاكه‌كه‌سی و ته‌نانه‌ت
ناوچه‌گه‌ری‌وخێڵگه‌ریشدا.
له‌م سالاَنه‌ی دوایدا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه شاری هه‌ولێر بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی بیانكردن و شه‌قام لێدان و پردبه‌ستنی به‌خۆیه‌وه بینیووه، هه‌ستێكی وه‌ها درووست بووه كه گوایه سلێمای كه پێشتر له‌و بوارانه‌دا له پێش هه‌ولێرو زۆرینه‌ی شاره‌كانی تری كوردستانه‌وه بووه، ئێستا له كاروان به‌جێماوه. من هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راوه‌ستاوم، لێرشدا هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر دوو ئاست له‌و باره‌یه‌وه بدوێم كه یه‌كه‌میان ئاستی مادی شاره واته بیناو باڵه‌خانه‌و شه‌قام و پرد‌و بازاڕ‌و دووه‌میشیان بریتیه له بوونی كه‌لتووری شار چونكه ئه‌وه ئاشكرایه شار‌و چه‌مكی كۆمه‌ڵگای شار له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی كه‌لتووری شار پێناسه ده‌كرێن.
سلێمانی له رووی مێژووییه‌وه یه‌كێكه له شاره هه‌ره نوێیه‌كانی جیهان و تاكو ئێستا مێژووی درووستبوونی دوو سه‌ده‌و چاره‌كێكه‌و ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه ئه‌م شاره بۆ ئه‌وه درووستكراوه كه پایته‌ختی میرنشینی بابان بێت كه‌واته یه‌كه‌م جار بۆ ئه‌وه درووست كراوه كه شار بێت به‌لاَم شار بۆ پایته‌ختی میرنشین نه‌ك ده‌وڵه‌ت, دیاره ده‌بێ ئه‌وه
بزانین كه میرنشین دامه‌زراوه‌یه‌كی بچووكتره له ده‌وڵه‌ت و به بۆچوونی من ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه له په‌ره‌سه‌ندنی خۆیاندا نه‌یانتوانیووه له رووی سیۆسیۆلۆجیه‌وه ده‌وڵه‌ت پێكبهێنن میرنشینیان پێكهێناوه‌و كۆمه‌ڵگای كوردیش له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه په‌ره‌سه‌ندنێكی سرووشتی نه‌بووه, رۆحی گشتی به چه‌مكی هیگڵی نه‌یتوانیووه له بڵندبوونی خۆیدا ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌م بهێنێت, به‌ڵكو میرنشینی پێكهێناوه كه بابان یه‌كێكه له دیارترینی ئه‌و میرنشینانه‌و سلێمانیش بۆ ئه‌وه درووستكراوه كه پایته‌ختی ئه‌و میرنشینه بێت، كه‌واته لێره‌وه ده‌بێ بزانین جیاوازی هه‌یه له نێوان درووستبوونی شاردا له ئه‌نجامی شۆڕشی پیشه‌سازی‌و گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له جوتیاران بۆ ناوشارو گۆڕینی شێوازی كار‌و به‌رهه‌م هێنان و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌م هێنان له په‌یوه‌ندی فیودیالیه‌وه بۆ شێواز‌و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی شار كه شێواز‌و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دارییه‌و له بارێكی وه‌هاشدا هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تیانه‌دا كه‌لتوورو عه‌قڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له په‌یوه‌ندی فیودیالی و شێوازی
لادێوه ده‌گۆڕێن بۆ په‌یوه‌ندی و عه‌قڵی شار له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
به‌لاَم ئه‌گه‌ر جارێكی تر له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یر بكه‌ین سلێمانی به‌و جۆره درووست نه‌بووه كه له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندن و ده‌ركه‌وتنی چینی بۆرژوای پیشه‌یی و شۆڕشی پیشه‌سازیدا بووبێت, راسته وه‌كو شار‌و به ناوی شاره‌وه درووست بووه به‌لاَم نه‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبوونیشیدا به‌ڵكو بۆ ئه‌و كاته‌ش كه ریچ هاتۆته سلێمانی و نزیكه‌ی سی‌و شه‌ش ساڵ
به‌سه‌ر درووستكردنی سلێمانیدا تێپه‌ڕیووه, له وه‌سفه‌كانی ریچدا بۆ سلێمانی به‌ته‌واوی ئاشكرا ده‌بێت كه سلێمانی گوندێكی گه‌وره بووه, راسته له سلێمانیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مزگه‌وت و حه‌مام‌و ئاوه‌ڕۆ درووستكراون، به‌لاَم له ئاستێكی ساده‌داو ئه‌وه‌ش پێناچێت به‌رهه‌می عه‌قڵی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی بووبێت به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌رگرتن بووه له پایته‌ختی عوسمانی و له هونه‌ری بیناسازی ئێران به گشتی و سنه‌و ئه‌رده‌لاَنیه‌كان به تایبه‌تی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جێگای ئه‌وروپاوه كه ده‌شێ میرانی بابان یان كه‌سانی تری نزیك لێیانه‌وه پێش درووستكردنی سلێمانی ئه‌و جێگایانه‌یان بینیبێت. به‌هه‌رحاڵ سه‌ربای ئه‌م بۆچوونانه سلێمانی له درووستكردنیدا جیاوازی هه‌یه له شارێكی دێرینی وه‌كو هه‌ولێر یان كه‌ركوك یان ئامه‌د به‌لاَم ده‌بێ بزانین وه‌كو شارێكی به‌رهه‌می شۆڕشی پیشه‌سازی درووست نه‌بووه‌و به‌و پێیه‌ش بۆرژواو چینی ناوه‌ند له‌م شاره‌شدا هاوشێوه‌ی هه‌موو كوردستان وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته‌و ده‌بێت ده‌رنه‌كه‌وتووه تا سه‌ركردایه‌تی گۆڕانكاری مێژوویی بكردایه له كوردستاندا.
بوونی سلێمانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه به جێگای ململانێی ته‌سه‌وف و ده‌ركه‌وتنی شاعیرانی دیاری كلاسیكی كوردی له‌م شاره‌داو ته‌ماحی تورك و فارسه‌كانیش هه‌ریه‌كه له‌لایه‌كه‌وه‌و چاوبڕینیان له میرنشینی بابان ده‌وری ئاشكرای هه‌بووه له‌وه‌دا كه زیندوێتی بداته میرنشین‌و شاره‌كه‌و ته‌نانه‌ت ده‌وری هه‌بووه له‌وه‌یدا كه جۆرێك له
كه‌لتووری شار لێره به‌رهه‌م بێت و هه‌ر ئه‌و جوڵه فیكری و ململانێیه ده‌وری هه‌بووه له‌وه‌یدا كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینی بابانه‌وه هه‌ستێكی ساده‌ی ناسیونالیزم له‌م شاره‌دا سه‌رهه‌ڵبدات نه‌ك ناسیونالیزم وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی جه‌ماوه‌ری سیاسی، بێگومان هاوكات نوخبه‌ی ناسیونالیستیش به‌شێوه‌ی لاواز ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه‌ش له
خۆیدا به‌رهه‌می شار‌و كه‌لتووری شاره به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بنیادی مادی شار لاوازبووه هه‌ربه‌و پێیه‌ش كه‌لتووری شار‌و عه‌قڵی شاریش لاوازبووه.
بۆ واتریش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین زیاترین ژماره‌ی نوخبه‌ی سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و زۆرێكیشیان له‌سه‌ردده‌می ده‌ركه‌وتنی توركه لاوه‌كاندا پێگه‌و شوێنیان هه‌بووه‌و ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له‌و گۆڕانكارییانه‌دا بتوانن رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی كوردی ببینن‌و له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕنه‌كانی شێخ مه‌حموودی به‌رزنجیدا زۆرێكیان گه‌راِونه‌ته‌وه سلێمانی و له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا ژماره‌یه‌كی دیاریان له پێكهێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌دا به‌شدار بوون كه پێموایه ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌و ئاقاره‌دا بشكایه‌ته‌وه كه ئه‌و نوخبه‌ی خوێنده‌واران‌و ئه‌فسه‌رانی كوردی ئه‌وكاته ببوونایه‌ته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد ره‌نگه مێژووی كورد له‌م به‌شه‌ی
كوردستاندا به ئاقارێكی تردا بڕۆیشتایه.
سلێمانی له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه زه‌مینه‌و پێگه‌ی دیارترین راپه‌ڕین و ماملانێ‌و پێكدادان بووه چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و چ له ناوخۆشدا كه زه‌مینه‌ی ململانێی حیزبایه‌تی و ئاراسته جیاوازه‌كانی فیكر‌و ئایدیۆلۆجیاو ئاراسته ئه‌ده‌بیه‌كان و پێگه‌ی ناكۆكی ده‌سته‌و گروپ و تاقمه جیاوازه‌كان‌و زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئاراسته ئه‌ده‌بی و
هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كانبووه. له چوارده‌ی ته‌مووزی 1958 به‌دواوه یه‌كێك له زه‌مینه به‌هێزه‌كانی حیزبی شیوعی عێراق بووه‌و له سالاَنی شه‌سته‌كاندا به‌هێزترین پێگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول‌و له ساڵی 1976یش بۆ دواوه زه‌مینه‌ی رێكخستنی به‌هێزو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش بووه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه‌و پاشانیش ئه‌و شاره بووه كه هه‌ست ده‌كرا نه‌ك هه‌ر ئینسانه‌كانی به‌ڵكو دارودیواریشی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن.
له راپه‌ڕیندا به‌عس به‌شێوه‌یه‌ك له‌م شاره شكستی خوارد كه بۆ ئێمه‌ی كوردیش له خه‌ون ده‌چوو. خودی یه‌كێتی نیشتیمانی كه له منداڵدانی ئه‌م شاره‌وه له دایكبوو, ئێره بێشكه‌ی سه‌ره‌كی بوو كه‌چی له‌به‌ر سلوكی
خراپی به‌شێك له به‌رپرسان و ناپاكی كردنیان له‌م شاره‌و له نیشتیمان و له داهاتی نه‌ته‌وه‌و به فیڕۆدانی سامانی گشتی و گاڵته‌كردنیان به‌چه‌مكی عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و هاونیشتیمانی بوون‌و كاركردن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانی خۆیاندا له 25ی ته‌مووزی 2009دا تا ئاستێكی ئاشكرا ئه‌م شاره پشتی له یه‌كێتیش كرد‌و تاكو ئێستاش یه‌كێتی به‌ده‌ست ئه‌و شكسته‌وه ده‌ناڵێنێت كه سلێمانی له جه‌سته‌یدا درووستی كرد‌و پێموایه هه‌رهێزێكی تریش بێت ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ویست‌و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له‌م شاره جێبه‌جێ بكات كه‌لتووری ئه‌م شاره به زووی ته‌لاَقی ده‌دات.
ئه‌م شاره كه له 25ی ته‌موزی 2009 سه‌رێكی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌قاند و هێنایه پێشه‌وه، ئێستا پێده‌چێت له‌ویش
دڕدۆنگ بێت.
ئه‌وه‌تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی و له‌به‌ر رقی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی ره‌نگه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی مادیش كه په‌یوه‌ندی به هه‌ندێ له كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به ده‌نگی 243000 هه‌زار كه‌سی ئه‌م شاره ده‌ڵێت هیچ به‌هایه‌كتان نیه‌و نوێنه‌ره‌كه‌تان ناكرێته پارێزگاری ئه‌م شاره، به‌ڵكو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه ده‌نگی سه‌ركردایه‌تی گۆڕانی هه‌یه نه‌ك خه‌ڵك ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی بێبه‌هاكردنی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵكه، كامیان سوكایه‌تی كردنه به‌خه‌ڵك پشت گوێخستنی ده‌نگی دووسه‌دو چل و سێهه‌زار كه‌س یان رازیبوون به ئیمزای كه‌سێك كه به حوكمی دیفاكتۆ له شوێنی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه!!!!.
راسته ئێستا سلێمانی له رووی رێگاوبان و و بیناسازی و رووكه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه ره‌نگه بكه‌وێته دوای شارێكی وه‌كو هه‌ولێره‌وه‌و ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری خۆیی هه‌یه به‌لاَم پێموایه له رووی كه‌لتووری شاره‌وه تاكو ئێستاش سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره له ریزی پێشه‌وه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ی كه سلێمانی هه‌ر حیزب و ده‌سه‌لاَتێكی به‌دڵ
نه‌بێت پشتی لێده‌كات و ته‌لاَقی ده‌دات به‌سه بۆ سه‌لماندنی جیاوازی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی شاره‌كانی تری كوردستاندا.
له‌م شاره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن له په‌یوه‌ندی شێوه هه‌ره‌میه‌وه ببن به په‌یوه‌ندی ئاسۆیی‌و ده‌ركه‌وتنی تاكه كه‌س له‌سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتوویی به‌ره‌و ده‌ركه‌وتن ده‌چێت‌و چیتر خێڵ‌و عه‌شیره‌ت به ئاسانی ناتوانن له‌م شاره‌دا كوڕه بێتواناكانی خۆیان بكه‌ن به هێماو پاڵه‌وان، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئێستا جێگای خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كانی پێشتری له‌م شاره‌و هه‌موو كوردستانیشدا گرتووه‌ته‌وه حیزب و به تایبه‌تیش نوخبه‌ی سیاسیین كه به‌رده‌وام ده‌ستیان به پشتی ئه‌و كادیره لاواز‌و ملكه‌چانه‌ی خۆیانه‌وه‌یه كه ته‌نیا به‌ڵی و كڕنووشبردن و چه‌مانه‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌زانن نه‌ك كادیرانێك كه خاوه‌نی بوونی خۆیان بن.
نوێترین نوسینەکانی عه‌تا قه‌ره‌داخی
-
عه‌تا قه‌ره‌داخی
29/12/2017
-
عه‌تا قه‌ره‌داخی
30/03/2017
-
عه‌تا قه‌ره‌داخی
25/02/2017
-
عه‌تا قه‌ره‌داخی
05/11/2016
-
عه‌تا قه‌ره‌داخی
25/09/2016
-
عه‌تا قه‌ره‌داخی
28/08/2016