مامۆستایان بڕیاڕ ئەدەن نەک وەزارەتی پەروەردە

وتار/ 07/04/2017 1045 جار بینراوە

بەرهەم مستەفا


ڕونکردنەوەیەک لەسەر پشووی 9 و 19 مانگ..
(مامۆستایان بڕیاڕ ئەدەن نەک وەزارەتی پەروەردە)..

دوای ئەوەی بەهۆی بێ پلانی و بێخەمی حکومەتی هەرێم و سیاسەتی برسیکردنی توێژەکان ، وەرزێکی خوێندن لە سنورەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین  فەوتا و ڕۆژ بەڕۆژ بەڵێنەکانی دەسەڵاتی کوردی لەسەر بنەمای درۆ و چەواشەکاری بوو، داواجار مامۆستایان بۆ ماف و داوا ڕەواکانیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و حکومەتیش پرۆسەی پەروەردەو ژیانی مامۆستایانی لاگرنگ نەبوو ، ..ئێستاش ئەو بەرپرسیارێتیەی کە دەسەڵاتی کوردی هەستی پێناکات و مامۆستایان شانیانداوەتە ژێر ئەو بەرپرسیاێتی یە و بەژیانێکی قورس و سەختەوە پرۆسەکە تێدەپەڕێنن..، هەربۆیە  سەبارەت بە ڕۆژەکانی  9 ی مانگ و 19 ی مانگ یاخود هەرڕۆژێکی تری پشوو ، ئەوا وەزارەت و هیچ لایەنێک بۆی نیە بڕیاری لەسەربوونی دەوام یاخود نەبونی بدات ، بەڵکو  مامۆستایانی ئەم سنورە خۆیان بڕیار ئەدەن ، وەزارەت بێ ئاگایە لەوەی لەبەشێک لە خوێندنگەکان شەمە و هەینیش مامۆستایان وانە ئەڵێنەوە و دەیانەوێت پرۆسەکە سەربخەن ،، هەربۆیە سەبارەت بەهەر ڕۆژێکی پشوو مامۆستایان ئازادن ڕۆژەکە دەکەن بەپشوو یاخو نایکەن ، بەتایبەتی مامۆستایانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی... لەکاتێکا وەزارەتی پەروەردە و حکومەت نەیانتوانی داواکاری مامۆستایان جێبەجێ بکەن ، نەیانتوانی تاقیکردنەوەی کۆتایی  قۆناغی دوانزەی ئامادەیی درێژبکەنەوە ..، ئەوا بەڕەوای نابینین مەرج و مەرجکاری بۆ مامۆستایانی ئەم سنورە دابنێن، هەربۆیە بڕیاڕ لای مامۆستایانە نەک وەزارەت..
بەرهەم مستەفا
ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌