ماڵی بارزانی ... لەستەمکارییەوە بۆ کوشتن و شکاندنی کەسایەتی سۆرانییەکان

وتار/ 28/03/2017 1309 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

ماڵی بارزانی ... لەستەمکارییەوە بۆ کوشتن و شکاندنی کەسایەتی سۆرانییەکان
ئیبراهیم عەباس
ئەگەرچی سەرچاوە مێژووەیەکانی شەست و حەفتاکانی ماڵی بارزانی وەکو بنەماڵەیەک پڕە لەستەم و کوشتن و شکاندی کەسەکانی نزیکی خۆیان و ناو حزبەکەیان، بەڵام ئەمە باسی ئەم وتارەم نییەو لەسەر مۆدێلێکی تازەیان هەڵوێستە دەکەم کە لە پەنای غروری پاشەکشەیی یەکێتی لە نەوەدەکان وەک قۆناغی یەکەم و پاشەکشەی یەکێتی و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشوو لە دوو ساڵی رابروو، کاتێک پارتی لەژێر غروری سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە شەری داعش، باشتر لەجاران دەستیکراوەیە بۆ تەسفیەی ناوخۆ.

ئەو کوشتارەی ماڵی بارزانی لە رۆژی ٣١ ئابی ١٩٩٦ و رۆژانی دوایی، دژ بە پێشمەرگە هەژارەکانی یەکێتی لە هەولێر کردیان و جەنازەکانیشی نەدایەوە بە کەس و کاریان، لە کاتێکدا خێزانی بەرێز تاڵەبانی و د. فواد مەعسومیان بردنە داروزیافەی مەسیف و بەرێزەوە ناردیاننەوە بۆ سلێمانی، وانەیەکی نوێی بەسوود بوو تا ئەو بنەماڵە کوشتنی خەڵکی هەژار سەرمەست بن. هەر بۆیە ئەو سەرمەستییەیان گواستەوە بۆ ناو حزبەکەی خۆیان و لەژێر غروری دەرپەراندنی یەکێتی لە هەولێر کەوتنە گیانی دەوروبەری خۆیان لە بادینی و سۆرانییەکان.

خۆ رووداوەکەی ١ شوباتی ٢٠٠٤ سەرمەستی کەمتری نەدا بە بنەماڵە، تا بەئاسانتر ستەمکاری و کوشتار لە ناوخۆی حزبەکەیان بکەن، چونکە ماڵئاوایی دەیان سەکردەی دیاری پارتی لەچەند چرکەیەکدا خەڵاتێکی خوا بوو بۆ ئەوان، کە ئیتر لەو بەروارە بەدواوە، حساب بۆ هیچ دەنگێکی ناڕازی حزبەکەیان نەکەن. هەر بۆیە دوای دوو ساڵ لەم رووداوە ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسیان بەردایە گیانه جەوهەر نامیق سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ساڵی ٢٠٠٧ بەحورمەتەوە چووە ماڵەکەی خۆی دانیشت. بەڵام کێشەکە بەوەش کۆتایی نەهات کە لەمەکتەب سیاسی ئازاد بەرواریان کردبووە بەرپرسی، بەڵکو لەماڵەوەش کەوتنە دژایەتی و مردنە لەناکاوەکەی ناشاردرێتەوە کەچۆن کۆتایان بە ژیانی هێنا.

ئەو باڵ باڵێنەی بۆ شکاندن و لەناوبردنی هەر کەسێکی ناو پارتی دایانتاشیووە، پڕ پڕە لە ستەمکاری و شکاندن و پلانی کوشت و لەناوبردن، بەجۆرێک نێچیر بەسەرپەرشتی رەوانی برای بینایەکی ناو مەکتەبی نێچیریان بۆ ئەم جۆرە کارانە تەرخان کردووە و بێ منەتانە ئەو کارانە دەکەن و بەرێز بارزانیشی ناتوانێت هیچ ئیجرائاتێکیان بەرامبەر ئەوان و کەسانی تریش ئەنجام بدات.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌