سیاسی‌ بازرگان

وتار/ 04/03/2017 726 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

سیاسی‌ بازرگان
بیلال زەنگڵ
به‌ بۆچونی‌ من له‌ هه‌ر جێگایه‌كی‌ ئه‌م دونیایه‌دا ئه‌گه‌ر سیاسی‌ به‌ره‌و كاری‌ بازرگانی‌ رۆیشت ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌تاڵان بردنی‌ داهات و سه‌رخان و ژێرخانی‌ ئابوری‌  ده‌ست پێ‌ ده‌كات و بونیادی‌ ئابوریش به‌ره‌و داڕمان و له‌ناوچون ده‌چێت

ئه‌گه‌ر باس له‌ سیاسی‌ و سه‌رمایه‌داره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ین ئه‌وا بێ‌ دو دڵی‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مدا بەشێکیان لەو ملیاردلێرانە وه‌ك قارچكی‌  دوای‌ بارانی‌ به‌هار هه‌ڵتۆقین و شاده‌ماری‌ ئابوری‌ ئه‌م هه‌رێمه‌یان لا كۆبۆته‌وه‌.

 له‌ كۆتایشدا پاره‌ی‌ خڕكراوی‌ میلله‌ت ده‌خه‌نه‌ خزمه‌ت حزبه‌كانیانه‌وه‌ و له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ هه‌ژاری‌ بێ‌ ئیراده‌ی‌ بێ‌ ئیداره‌ی‌ پێ‌ ده‌كڕن، له‌ولاشه‌وه‌ ده‌ستكاری‌ كردن و زیادكردن و كه‌مكردنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ده‌نگدانیش با بوه‌ستێت.

به‌كورتی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌حوكم كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قاسه‌كانیان گه‌رمن و پڕن له‌پاره‌ی‌ كۆكراوه‌ی‌ میلله‌ت و هه‌مو سیكته‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك له‌لایه‌ن چه‌ندكۆمپانیایه‌كی‌ حیزبی‌ به‌خشراو له‌باج مۆنۆپۆڵ كراوه‌ و  له‌ولاشه‌وه‌ قاسه‌و گیرفانی‌ حكومه‌تیش له‌ گیرفانی‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ خاڵی‌ تره‌.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌