بانده مافیاییه‌که‌ی سلێمانی و سوڵحی سیاسی
وتار/
15/08/2016
1078 جار بینراوە
عه‌لی حمه ساڵح
تاوان و نادادی
زوڵم و بێ ئیراده‌ی
بانده مافیاییه‌که‌ی سلێمانی و سوڵحی سیاسی
عه‌لی حمه ساڵح
ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه دوو کادیری کۆمه‌ڵ و کادیرێکی گۆڕانی
به‌سته‌زمان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیرکراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی پارتی ئاماده‌بێت
هیچ وه‌ڵامێکیان بداته‌وه، حیزبه‌کانیشیان دڵنیان له بێتاوانی کادیره‌کانیان، به‌ڵام
خۆیان ناکه‌ن به‌خاوه‌نیان.
تا ئێستا کێ به‌یانێکی په‌که‌که‌ی بینی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ی
دهۆک....
ئه‌ی بۆ پارتی له‌سه‌رۆکه‌وه بۆ خواره‌وه خۆیکرد به خاوه‌نی
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که له که‌رکوک تیرۆرکراو په‌نجه‌ی تاوانباریشیان بۆ ئاسایشی یه‌کێتی
راکێشا.
ماوه‌یه‌که، ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له سلێمانی به ناشرینترین
شێوه تیرۆرکراون، ئاسایش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌سته‌و پێنج به‌رپرسی باڵای
ئاسایش لێکۆڵینه‌وه‌یان لێکردووه، چه‌ند که‌سێکیش به تۆمه‌تی ئه‌م تاوانانه ده‌ستگیرکرا،
که یه‌کێکیان ئه‌و کادیره‌ی پارتی بوو، که ئه‌مڕۆ ئازادکرا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م کادیرانه‌ی پارتی بێتاوانه ئه‌ی کێن ئه‌وانه‌ی
ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌کوژن!!
ئه‌ی بۆ دوێنێ وه‌فدی پارتی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌منی
کۆبونه‌وه بۆ به‌ردانی کادیره‌که‌ی خۆیان کرد.
چۆن ئه‌دهه‌م به‌رزانی سێ ڕۆژ پێشئێستا وتی ئازادی ده‌که‌ین!!!!
ئه‌رێ به‌ڕاست، که‌سێک بێ تاوانیش بێت ئه‌م هه‌موو تۆمه‌ته‌ی
له‌سه‌ر بێت، چۆن به دوو ڕۆژ دڵنیابوونه‌وه له بێتاوانی...
ئه‌ی بۆ خه‌ڵکێکی بێ پشت ساڵێک بێ هیچ زیندانی ده‌که‌ن، دوای
ده‌ڵێن به‌هه‌ڵه گیراوه!!!!
داواکارم ئاسایشی سلێمانی بکه‌ری حه‌قیقی تاوانی کوشتن و له‌تله‌تکردنی
خه‌ڵک و سوتاندنی ئۆتۆمبیل و ته‌عداکردن له‌هاوڵاتی بێ تاوان له دوروبه‌ری سلێمانی
ئاشکرا بکات(وه‌ک له ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندن باسکراوه‌و به‌درۆنه‌خراوه‌ته‌وه)
تێبینی: هه‌رچه‌ند منیش وه‌ک سه‌رجه‌م حیزب و ته‌له‌فزیۆنه‌کان
نیه‌تی بێده‌نگیم هه‌بوو له‌م که‌یسانه، به‌ڵام ئیمان و ویژدانم ڕێگای پێنه‌دام.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی حمه ساڵح
-
عه‌لی حمه ساڵح
16/08/2020
-
عه‌لی حمه ساڵح
10/01/2020
-
عه‌لی حمه ساڵح
12/12/2016
-
عه‌لی حمه ساڵح
15/08/2016