به‌ڕێزان له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان , به‌مه‌ بڵێین چی؟

وتار/ 12/12/2016 1507 جار بینراوە

عه‌لی حمه‌ ساڵح

به‌ڕێزان له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان , به‌مه‌ بڵێین چی؟

هه‌وڵی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌و سه‌رکردانه‌ی پشتیوانیان کردن بۆ په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی عێراق به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ڵام راستییه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێت ئێوه‌و خه‌ڵکی کوردستان بیزانن.
پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ پستبه‌ستن به‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری که‌رکوک، کارده‌کات بۆ جێبه‌جێنه‌کردنی یاسای بودجه‌و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ وه‌ک خۆی و به‌داخه‌وه‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی هاوکارن و هه‌ندێکیشیان به‌ پارتیان وتووه‌ ئه‌مه‌ی کراوه‌ کاری فراکسیۆنی یه‌کێتیه،‌ نه‌ک سیاسه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی.
ده‌بێت ئێستا هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نیشتیمانی روونبێت، که‌ پشتیوان و شه‌ریکی پارتیه‌ یان به‌رگریکاره‌ له‌موچه‌و ‌ژیانی خه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی بیه‌وێت ده‌توانێت کاری باش بکات بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه‌ به‌وپێیه‌ی ئیداره‌ی که‌رکوک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی لایه‌، ئه‌گه‌ر پشتیوانی پارتیشه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا فراکسیۆنه‌که‌تان کردی هیچ به‌هایه‌کی نیه‌.
خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئێوه‌یه‌، که‌ ئایا هۆکارن بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی موچه‌و ژیان، یان به‌رپرسن له‌ نه‌بوونی موچه‌و برسیکردنی خه‌ڵک.
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

نوێترین نوسینەکانی عه‌لی حمه‌ ساڵح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌