وردەکاری قاچاخی و کاری نایاسایی لە دەروازەکانی هەرێم

وتار/ 16/08/2020 623 جار بینراوە

عه‌لی حمه‌ ساڵح

وردەکاری قاچاخی و کاری نایاسایی لە دەروازەکانی هەرێم

بەشی یەکەم
عەلی حەمە ساڵح


كاری نایاسایی و قاچاخی لە زۆربەی خاڵە سنورییەكان دەكرێت، هەریەكە بە فۆڕم و شێوازی خۆی.
هەموو ئەو كاڵایانەی قەدەغەیە هێنانیان بە ئاسانی دەهێندرێنە ژورەوەو هەندێك جاریش دەبرێنە دەرەوە.

1-مەرزی باشماخ، ماوەی یەك ساڵە بووە بە ناوەندێكی گەورەی قاچاخچێتی، ئەو كاڵایانەی كە رێگا پێدانیان قەدەغەیە لەم مەرزەوە داخڵدەكرێت، كاڵا قەدەغەكراوەكان لە خەتی ئاسایشەوە دێن و بە هیچ پرۆسەیەكی گومرگدا تێناپەڕن، گرنگترین ئەو كاڵایانەی بەقاچاخ دێن، ئۆتۆتمبیلی مۆدێل نرم كە بەفەرمی داخڵناكرێت. هێلكەو جگەرەو توتنی نێرگەلەو دوگی حەیوان و قۆخ و پیاز و خەیار و جگەرو
مریشك..........هتد.

نوسینگەی قاچاخی دانراوە بازرگانەكان دەچن لە نوسینگەكان بەپێی ئەو نرخەی دانراوە پارەكە دەدەن، بۆنمومە دوگی حەیوان 30 هەزار دۆلار و هێلكە 12 هەزار دۆلار و خەیار 4 هەزار دۆلار.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەی ئێمە كردوومانە قەبارەی قاچاخی لەباشماخ نزیكەی 35 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە.
2- وەلید: خاڵی سنوری وەلید 36 كیلۆمەتر لە زاخۆوە دورە، بەشێكی زۆری ئاڵگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رۆژئاوادا لەم خاڵەوە دەكرێت، لەم خاڵی سنوریە كۆمپانیای ستێر باڵا دەستە لە دیوی هەرێمی كوردستان و لە دیوی ڕۆژئاواش پەیەدەیە دوو كەس سەرپەرشتی دەكات (عەلی شێر‌و عەبد ئێزیدیە) .
بازرگانی بە شیش و چیمەنتۆو دەرمان و جۆرەكانی خۆراك و مەڕ و نەوتی رۆژئاواو .... هتد دەكرێت و كەمترین داهاتی بۆ حكومەتی هەرێمە.

3- سمێلكا(خابور) بڕیار بەدەست لەم خاڵە سنوریە كۆمپانیای ستێرە و ئەوان بڕیاری بازرگانی و هێنان و بردن دەدەن.
4- پەروێزخان: لە مانگی 7ی 2020 ەوە قاچاخی لەم خاڵە سنورییە بەشێوەیەكی مەترسیدار و بەرفراوان دەستی پێكردووە نوسینگەی قاچاخی لە گەرمیان و سلێمانی دانراوە، هێلكەو مریشك و ئۆتۆمبیلی خوار مۆدیل و دوگی حەیوان ...... هتد
بەرپرسانی ئەمنی دەروازەكە كار ئاسانی بۆ هەموو ئەم قاچاخیانە دەكەن.
5- ئیبراهیم خەلیل: بەپێی بەدواداچونی ئێمەو قسەكردن لەگەڵ چەند كارمەند و بازرگانێك چەندین گرفت لەم خاڵی سنوریە هەیە، گۆڕینی كاڵایەك بە كاڵایەكی دیكە لە پێناو گومرگێكی كەم، لەوانە: گۆڕینی جگەرەی گرانبەها بە ئیسی ، گۆڕینی حەب و دەرمانی پزیشكی بەكاڵای دیكە، گۆڕینی ئۆتۆمبیلی شەش پستۆن بە چوار پستۆن، چەندین زانیاریشمان دەستكەوتووە كاڵای قاچاخ لەم سنورەش داخڵ بوون، لەوانە مریشكی توركی كە زیاتر لەشەش مانگە قەدەغەیەو پاش بەدواداچون لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەركەوت كەسێك بەناوی ئەبو نور داخڵی دەكات. بەپێی زانیاری چەند بارەهەڵگرێك بۆ ئەوەی گومرگی كەمتر بدرێت جگەرەو مەشروب و دەرمان كراون بە ئارد و گومرگ نزیكەی 90% كەمیكردووەو بەڕێگای كەسێك كراوە ناوی هێرش بەرواری و هاوارە.
گرفتی سەرەكی ئیبراهیم و خەلیل و حاجی ئۆمەران كۆمپانیاكانە( لەبەشی كۆمپانیاكان بە وەردی باس دەكرێت) .
قاچاخی بە ئەندازەیەكی مەترسیدار زیادی كردووە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی جگەرە، وتیان : ئێستا 95% جگەرە بە قاچاخ دێت و نوسینگەی قاچاخیەكەش لە بازاڕی جگەرەیەكەیە.

چارەسەر:
1-خەتی ئاسایش لەسەرجەم خاڵە سنورییەكان دابخرێت.
2-پۆلیسی گومرگ بەهێز و تۆكمە بكرێت و میلاكی پێویستی بۆ دابینبكرێت، هەر بەشێك لە پۆلیسی گومرك هاوكاری قاچاخچێتی كرد، رەوانەی دادگا بكرێت.
3-هیچ خاڵێكی سنوری نافەرمی نەمێنێت.
4- ئەو گرفتەی لە مەرزە سەرەكیەكاندا هەیە لە لاوەكیەكان بەزیادەوە هەیە، پێویستە ئەوانیش بە باشی كۆنتڕۆڵ بكرێن.


نوێترین نوسینەکانی عه‌لی حمه‌ ساڵح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌