ئایە سیستەمی حوکمڕانیی لە ئیسلامیدا چیە؟!

وتار/ 25/02/2017 986 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

ئایە سیستەمی حوکمڕانیی لە ئیسلامیدا چیە؟!
بیلال زەنگڵ
ئایە سیستەمی حوکمڕانیی لە ئیسلامیی دیموکڕاسییە ؟! یان دیکتایۆرییە؟! یان سیۆکڕاسییە؟! یان ...؟! یان....؟! هتد؟!

هەر دەبێ بڵێین (سیستەمی حوکمڕانیی ئیسلامی)، ئەوە مانای ئەوە نیە کەخاڵی هاوبەشی لەگەڵ سیستەمەکانی دیکەی حوکمڕانیی دانیە، بەڵام ئایا لە دیمۆکڕاسیی یەوە نزیک ترە یان لە دیکتاتۆرییەوە؟!
لەراستییدا بشتی لە دیکتاتۆریی یەو خاڵی هاوبەشی لەگەڵ دیموکڕاسییدا زۆر زۆرن،

ئایاسیتەمی حوکمڕانیی ئیسلامیی سیۆکڕاسیی یە؟!
دەڵێین: نەخیر ، دیارە حوکمی ئیسلامیی بشت بەئیسلام دەبەستێ، بەڵام دروست نیە بڵێین حوکمی ئیسلامی سیۆکڕاسی یە، بۆجی جونکە ئەو وشەیە جەمک و واتایەکی جیاوازی هەیە لە فیکرو فەرهنگی ڕۆژئاواییەکان دا کە بریتیە لەوەی جینێک بەناوی (ئەکلیۆس) واتە بیاوانی ئایین (رجال الدین)بەسەر خەڵک دا بەناوی خواوە حوکمڕانیی بکەن و، کەسیش قسە لەقسەیان دا نەکات و بێرۆز (مقدس)دانرێن! بەڵام لە ئیسلام دا کەس نوێنەردی خوا نیەو موسوڵمانان هەمویان نوێنەری خوان ، وە هیج کەس تەخویل نەکراوە لەلایەن خواوەو هیج کەسێک و هیج بنەماڵەیەک بۆی نیە ، دەسەڵاتی سیاسی بە دەست خۆیەوە بگرێ و قۆرخی بکات.

کەواتە: بەڵێ ، سیستەمی حوکمڕانیی ئیسلامیی بشت بە ئیسلام دە بەستێ و بە دەقەکانی شەریعەتەوە بەیوەستە، بەڵام ناشگونجێ بڵێین: حوکمێکی سێۆکڕاسی و ئایینی یە، لەولاشەوە: سیستەمی حوکمڕانیی ئیسلامیی بشت بە ئیرادەی خەڵک دە بەستێ، بەڵام دیسان ناشگونجێ بڵێین : لە سەدا سەد (%۱٠٠) دیموکڕاسیی یە ، بۆجی ؟ جونکە ئیرادەی خەڵک بەستراوەتەوە بە شەریعەتەوە، وەک ڕۆژئاوا نیە کە لە دیموکڕاسیی ڕۆژئاوادا دەستی خەڵک ئاوەڵایە بەتەواویی و هیج حەڵاڵ و حەرامیکیان لەبەردەم دانیە ، بەڵام لە ئیسلام دا کۆمەڵێک شتی نە گۆر هەن ، ئەوە حەڵاڵ و ئەوە حەرامەو، ئیردەی خەڵک دەبێ بابەند بێت بەو سنورانەوەو بۆی نیە لێیان لابدات.

سەرجاوە:
ئیسلام و دەوڵەتداریی،
بەرگی یەکەم
 م.علی بابیر

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌