مەهزەلەی دەستکاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران

وتار/ 24/02/2017 1268 جار بینراوە

عمر علی‌ محمد

مەهزەلەی دەستکاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران

 

لەو کاتەوە کەبڕیاری زۆرەملێی سەپاندنی پاشەکەوتی موچە بە سەر فەرمانبەراندا سەپاوە بەرپرسان و بەشێک لە ئەندام پەرلرمانەکانی دو پارتە دەسەڵات دارەکەو بە تایبەتیش پارتی و هەندێک داماوی پارتەکانی تریش ,باس لە کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی موچە دەکەن ,هەریەکەیان لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران یان لەوەڵامی راگەیەندکارێکدا یان لەلێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ,
لێدوانەکانیشیان نە ڕاستی تێدایە نە زانیاریەکی نوێیە نە بڕیارێکە لە ناوەندی دەسەڵات ,چونکە ئەم بڕیارانە تایبەت مەندن بە وەزارەتی دارایی و ئەویش دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیران وەری بگرێت ,بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبینین بێجگە لە مەهزەلەو جەنگی دەرونی و گاڵتەکردن بە هەست و سۆزی هاوڵاتیان هیچی تر نیە ,,ئەگەر کۆی گشتی لێدوانەکان وەربگرین لە چەند دەستەواژەیەک تێپەڕ ناکات,ئەگەر ستاندارەکەشی وەر بگرین زۆرینەی ئەمەیە ,حکومەت بەنیازە لە داهاتودا دەستکاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بکات ,ئەویش بەرێژەی جیاوز ,ئەوانی موچەیان نزمە زۆرتر سودمەند دەبن ,بەڵام موچە بەر,زەکان کەمتر,
هەمو ئەم گۆڕانکاریانەش کاتێک دەبێت کە باری دارایی حکومەتی هەفێم باش بێت ونرخی نەوت دانەبەزێت,ئەگەر سەرنجی ئەم لێدوانانە بدەین ,نەمانای هەیە,نەبڕیارە ,نە زانیاری تازەیە ئەوەی ئەم لێدوانانەش دەدات ,یان کەسێکی زۆر نابەرپرسیارە یان زۆر گێژە یان گاڵتە بە هەست و سۆزی هاوڵاتیان دەکات ,یان لەو کەسانەیە کە فڵچەیەکی هەڵگرتوە بۆ جوانکردنی ناشیرێنیەکانی دەسەڵات,لە لایەکی ترەوە کۆمەڵێک سایت و دەزگای ڕاگەیاندنیش زیاتر ترش وخوێ بەسەر ئەم مەهزەلەیەدا دەکەن و مانشێتی سەرنج ڕاکێشی بۆ دەنوسن بەڵام کە ناوەڕۆکەکەی دەخوێنیتەوە هیچ تەعبیر لەمانشێتەکە ناکات و ئەم کارە تەنها بۆ ئەوە دەکات زۆرترین بینەری هەبیت ,
کەواتە لەم گەمەیەدا دەسەڵات و هەندێک بێ ئاگا لە پارتەکان هەندێک ئەندام پەرلەمان و زۆر لە سۆشیال میدیاو زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشداری ئەم مەهزەلەیە دەکەن کە لەڕاستیدا گەمەکردن و سوکایەتی کردنە بە هەست و سۆزی هاوڵاتیان ,چونکە ئەگەر سەرنچ بدەی لەو کاتەوە کە بریاری پاشەکەوتی موچە دراوە دەیان و سەدان لێدوان دراوە ,بەڵام ئایە لە واقیعدا چی گۆڕاوەو لێدوانەکانیش بێجگە لە درۆیەکی شاخدار چیبون؟ .

 


نوێترین نوسینەکانی عمر علی‌ محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌