موچەی فەرمانبەران و تاڵانیەکی ئاشکرا

وتار/ 18/08/2020 480 جار بینراوە

عمر علی‌ محمد

موچەی فەرمانبەران و تاڵانیەکی ئاشکرا

عومەر عەلی محەمەد
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بڕیارمان داوە دەستبە دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار بکرێت، ئەویش بەپێی ئەو داھاتەی لەبەر دەستدایە.

لەم راگەیاندنەدا ناشەفافی و گەندەڵیەکی ئاشکرا دەبینرێت، چونکە ئەوان داھاتەکان بۆ یەک مانگ ئەژماردەکەن، بەڵام لەڕاستیدا دەبوایە ئەو داھاتانە بۆ دوو مانگ ئەژماربکەن، چونکە ئەوان بە دوو مانگ موچەیەک دەدەن، بەڵام داھاتەکەیان بۆ یەک مانگ دەخەنەڕوو لێرەشەوە دەردەکەوێت لەھەر موچەدانێکدا حکومەت موچەیەک بە گەندەڵی دەبات.

راگەیەندراوە کەی وەزارەتی دارایی داھاتەکان بەم شێوە دیاری دەکات:

١. سامانە سروشتیەکان ٢٧٠ ملیار دینار، دەشڵێت ئەم مانگە ٨٤ ملیار کەمیکردوە ئەمە لەکاتێکدایە نرخی نەوت زۆر بەرز بووەتەوە، گەیشتۆتە ٤٣دۆلار و ئەمە زۆر زیاترە لە مانگی پێشوو، ئەگەر بڵێین ئەوەش راست بێت، دەبێت کەڕەتی دووبکرێت، کەدەکاتە ٥٤٠ ملیار دینار.

٢. تەمویلی ھاوپەیمانان دەڵێت، دەکاتە ٢٠ ملیار دینار، ئەگەر دوومانگ حساب بکەین دەکاتە ٤٠ ملیار دینار.

٣. داھاتی ناوخۆ بە خاڵە سنوریەکان و ھەموو فەرمانگەکانی دەکاتە ١٢٠ملیار، لەکاتێکدا ئەمە داھاتی یەک خاڵی سنوری نیە نەک ھەموی، خۆ ئەگەر بڵێین ئەوەش راست بێت، بۆ دوو مانگ دەکاتە ٢٤٠ملیاردینار.
ئێستا ئەوانە ھەمووی کۆبکەرەوە:
٥٤٠+٤٠+٢٤٠+٣٢٠=١١٤٠واتە ترلیۆنێک و ١٠٠ و ٤٠ ملیار دینار.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەوان دەڵێن داھاتی بەردەست ٧٢٠ ملیار دینارە، واتە لێرەدا بە ئاشکرا دەردەکەوێت، ئەم مانگە ٤٢٠ ملیار دینار دیارنییە .
کەواتە ھەر بە پێی ئەو زانیاریانەی وەزارەت خۆی زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت موچە بە تەواوی بدرێت بەبێ لێبڕین، چونکە ھەر خۆیان دەڵێن ٨٩٥ ملیار دینار پێویستە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش بکرێت.

کەواتە لێرەوە ئەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێت کە گەندەڵی بەسیستماتیک کراوە و راستەوخۆ لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە دەکرێت و تەنانەت ھاتنی موچەش لە بەغداوە چارەسەری دۆخەکە ناکات، کەواتە تەنیا رێگە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانی فەرمانبەران ئەوەیە بەیەک رۆژ بێنە سەرشەقام و داوای کۆتایھێنان بە دزی و گەندەڵی بکەن، ئەگەر ئەمەش بکەن رۆژی دوایی ھەموی چارەسەردەبێت.

نوێترین نوسینەکانی عمر علی‌ محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌