لوتکەی بێئەخلاقیی

وتار/ 15/08/2016 842 جار بینراوە

كه‌مال چۆمانی

لوتکەی بێئەخلاقیی لەو پەرەگرافەی رووداودا. لە رۆژی یەکەمەوە بە بێئەخلاقترین شێوە یان روماڵی ناکەن، یان بە بێئەخلاقترین شێوە روماڵی کوشتنی رۆژنامەوانێک دەکەن. ئەو بێئەخلاقییە، کەمتر ئازاری نییە لە خودی تێرۆرکردنەکە. ئەوە میدیا نییە، ئەو بێئەخلاقییە. بەڵێ بێئەخلاقیی. بیرتان نەچێ، بەئامانج وشەی بێئەخلاقییم بەکارهێناوە تا ئەوەی لە رووداو لە پشتی ئەو جۆرە روماڵەیە، بزانێت وشە لە بێئەخلاقیی زیاتر شیاوی ئەو جۆرە روماڵەی نییە. هیوادارم ئەوەی لە پشتی ئەو جۆرە روماڵەیە لە فەیسبوک ئەنفرێندم بکات.
میدیای هەمو دونیا کۆکن لەسەر داکۆکیکردن لەسەر ئازادیی رادەربڕین و بنەما دیموکراسییەکان، جگە لە میدیا بێئەخلاقەکان نەبێت. کاتێک مەسەلەکە دەبێت مەسەلەی ئازادیی و تێرۆرکردن، شەرمە ببیتە داردەستی دەزگا هەواڵگرییەکان. ئەمە ململانێ نییە لەگەڵ گۆڕان و یەکێتیی لامان ئاسایی بێت، ئەوە ئازادییە ئازادیی.
"لەبارەی کوژرانی ویداد حوسێنەوە، کە رۆژنامەڤانی سەر بە پەکەکە بووە چەندین لێکدانەوەی جیاواز هەیە و دەگوترێت "ویداد 10 رۆژ لەمەوبەر وازی لە كاری رۆژنامەڤانی لەگەڵ ماڵپەڕی رۆژنیوز هێنابوو، بۆیە هەندێك دەڵێن رەنگە لەلایەن پەكەكەوە كوژرابێ‌، چونكە لەوانەیە وا تێگەیشتبن ئەو بووبێتە سیخوڕ لەسەریان و كاری بۆ ئاسایش كردبێ."

نوێترین نوسینەکانی كه‌مال چۆمانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌