ڕۆژنامەوانی چییە؟ كێ ڕۆژنامەوانە؟

وتار/ 13/02/2017 4928 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

ڕۆژنامەوانی چییە؟ كێ ڕۆژنامەوانە؟
بیلال زەنگڵ
ئەم بابەتە ڕەهەندوو خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێت وە زۆر مامۆستا د.کتۆر و کەسایەت وسیاسەت مەدەر دەربارەی ڕۆژنامەوانی و کاری ڕۆژنامە قسەیان کردوە بگرە ئێستا بە جۆرێک فروان بوە لەزانکۆ کان بەش و کۆلێژی سەر بەخۆ دەوترینەوە تا ئاستی پڕۆفیسۆر هەر لەسەر خودی ئەم کارە هاتۆتە ئاراوە حەز دەکەم بەکورتی لەگەڵما ئاشنا بین وەک سەرتایک لەسەر کارو ئەریکی ڕۆژنامەوانی.

#ڕۆژنامەوانی #چییە؟
ڕۆژنامەوانی، بریتییە لە كۆكردنەوە و كاركردن لەسەر زانیاری، بەڵگە، دەنگوباس و وێنە، هەروەها بەپێی ئەخلاق و یاسای ڕۆژنامەوانی، لە ئامرازەكانی ڕاگەیاندنی گشتیدا بڵاو دەكرێنەوە‌.
ئەمە بریتییە لە، گواستنەوەی بێلایەنانە و لایەنگرینەكردن لەو دەنگوباس و زانیارییانەی كە بڵاو دەكرێنەوە، هەروەها هێنانەگۆڕێ بیروڕا و بۆچوونی جیاواز لە كەرەستەكانی ڕاگەیاندندا. ئەم دوو تایبەتمەندییە، دوو كاركردی سەرەكیی ڕۆژنامەوانین. ئەم بۆچوونە،‌ دوو دیاردەی هاوشانی بێلایەنی و گشتلایەنی (هاوسەنگی) تێدایە. ئەم دوو واتایە، (بێلایەنی و گشتلایەنی) دوو كۆڵەكەی ڕۆژنامەوانیی پرۆفشیناڵن.
لە كۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت كە سەرەكیترین ئەرك لە كاری ڕۆژنامەوانیدا، بریتییە لە چاودێریكردن، پێداچوونەوە و چاودێریكردنی كار و كردەوەی دەستەڵاتداران و بەڕێوەبەرانی حكوومی،‌ بۆ ئەوەی لە بەرانبەر هاووڵاتیاندا وەڵامدەرەوە بن و لە بەرانبەر كارەكانیشیاندا بەرپرس بن. ئەمە یەكێك لە قورسترین كارەكانی ڕۆژنامەوانییە و وردبوونەوەیەكی جیددی گەرەكە‌ كە چۆن بتواندرێت بەبێ دەستێوەردان و كەمكردنەوەی زانیاری كە لە لایەن دەوڵەت و دامەزراوەكانییەوە ڕادەگەیەندرێن، بە هاووڵاتیان بگات. لەم بوارەدا، بوونی سەرچاوەی جێی متمانە مەرجی سەرەكییە لە كاری ڕاگەیاندندا.
گواستنەوەی بێلایەنانە و لایەنگرینەكردن لەو دەنگوباس و زانیارییانەی كە بڵاو دەكرێنەوە، هێنانەگۆڕی بیروڕا و بۆچوونی جیاواز لە كەرەستەكانی ڕاگەیاندندا، هەروەها تەواوكەری ئەم دوو پێودانگەیش، زمانی نووسین و چۆنیەتیی گەیاندنە لە ڕێگەی ئەم سێ پێوەرەیە كە ڕۆژنامەوانی هەڵدەسەنگێندرێت.‌

#كێ #ڕۆژنامەوانە؟‌‌‌
بەپێی پێوەری باو لە ناو جیهانی ڕۆژنامەگەریدا، ئەو كەسەی كە كار لەسەر ڕووداو، بەڵگە، وێنە‌ و زانیاری دەكات و بیروڕای جیاواز سەبارەت بە ڕووداوێك كۆ دەكاتەوە و بێلایەنانە و بە گوێرەی ئەخلاق و یاسای ڕۆژنامەوانی لە ئامرازەكانی ڕاگەیاندنی گشتیدا بڵاویان دەكاتەوە، ڕۆژنامەوانی پێ دەڵێن. دەكرێ لە سێ ڕوانگەوە سەیری ئەم واتایە بكرێت. یەكەم: ڕۆژنامەوان زانیاریی جۆراوجۆر و دەنگوباس كۆ دەكاتەوە و لە یەكێك لە كەرەستەكانی ڕاگەیاندندا بڵاویان دەكاتەوە. دووەم: لە ڕێگەی ئەم كاركردنەیە كە مووچەی بژێوی خۆی دابین دەكات، واتە كاری فكری لە بەرانبەر مووچەدا. ئەم كارەمەندانە یان ئەم كرێكارانە، لە سەردەمی ئەنترنێتدا بە “كرێكارانی یەخە زێڕین” ناویان دەركردووە. سێیەم: بۆ كارەكانی دەبێ پشتی بە ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی و یاسا و پێودانگی ڕۆژنامەگەری ببەستێت، چونكە بەهێزترین چەكی ڕۆژنامەوان، ئەخلاقە كە بەردەوام دەبێ لە كاركردندا لەگەڵی بێت.
مەبەست لە بێلایەنی ئەوەیە كە ڕۆژنامەوان بەبێ ئەوەی دەستكاریی زانیاری و دەنگوباس بكات و‌‌ بەبێ ئەوەی لاگیری یان دژ بێت، ڕووداو یان زانیارییەكە بڵاو بكاتەوە. گشتلایەنی ئەوەیە كە بیروڕای جیاواز بكاتە ناواخنی بابەت و ڕاپۆرتەكەی بۆ ئەوەی كە بتوانێت وێنەیەكی تەواو و ماقووڵ لە ڕووداوەكە بگوازێتەوە. “وێنەیەكی چركەیی” لە ڕووداوێك، بەڵام لە قەبارەیەكی ڕێكوپێكدا. زۆرینەی توێژەرانی كاروباری ڕاگەیاندن لەسەر ئەو ڕایەن كە ڕۆژنامەوانان دەبێ لە كاتی كاركردندا بێلایەن بن و سەربەخۆ لە لایەنە سیاسییەكان، ڕاپۆرت و دەنگوباس بڵاو بكەنەوە، چونكە ئەم بێلایەنییە، متمانە و بەرپرسیارەتی بۆ ڕۆژنامەوانان دەهێنێتە كایەوە و بە ‌شتێكی پێویستی دەزانن.
پێچەوانەكەی، ناپیشەییبوون، نزمیی زانیاری لە بواری ڕاگەیاندن، سەرقاڵبوون بە و‌ردەكاری، خوڵقێنەری بەرهەمی نزم، هەروەها بوون بە كارمەندی ئیداری كە لە ئاكامدا ڕۆژنامەوانی لاوازی لێ د‌ێتە بەرهەم و لە كۆتاییشدا پاشاگەردانی دەهێنیتە كایەوە. ئەم تایبەتمەناییانە، ڕۆژنامەوانێك‌ دەهێنیێتە كایەوە كە (دێیڤید ڕێندێڵ) بە “ڕۆژنامەوانی خەراپ” ناوی دەبات.
لێوەشاوەیی و كارامەیی
كارامەیی و لێوەشاوەیی ڕۆژنامەوان ئەوەیە كە لەو بوارەی كاری تێدا دەكات، دەبێ ئەوەندە زانیاری بەسەر دیاردەی مەبەستدا هەبێت كە بتوانێت بێلایەنانە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا بە شێوەیەكی گشتگیر مەبەستەكەی بە زمانێكی سادە، ڕەوان و بە ڕێنووسێكی ڕێكوپێك، لە ڕێگەی ئامرازەكانی ڕاگەیاندنەوە بۆ هاووڵاتیانی بگوازێتەوە. شارەزایی، بێلایەنی و دەوڵەمەندیی لە زماندا، سێ تایبەتمەندیی هەرە سەرەكین كە هەر ڕۆژنامەوانێك دەبێ هەیبێت.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌