گرنگه‌ کۆبونه‌وه‌کان له‌ عمومیات ده‌ربچن

وتار/ 28/01/2017 728 جار بینراوە

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی

گرنگه‌ کۆبونه‌وه‌کان له‌ عمومیات ده‌ربچن
شوان هه‌ورامی
ماوه‌یه‌که‌ دۆخێکی گونجاوو زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار هاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆله‌یه‌کترنزیک بونه‌وه‌ی ته‌وژمی ئیسلامی و یه‌کخستنی کاریان له‌ کوردستان،پێشمان وایه‌ دۆخه‌ که‌ هه‌ستیارو مه‌ترسیداره‌،له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ سود له‌کات وه‌ربگیرێت، هه‌رخودی ئه‌وه‌ پێویست ئه‌کات له‌سه‌رمان دوای ئه‌و چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ له عمومیات و بابه‌تی گشتی ده‌ربچین له‌سه‌رخاڵی ستراتیژی(یه‌ک ناوونیشانی--یا پرۆژه‌ی کاری هاوبه‌ش--یا لستی هاوبه‌ش) ڕێککه‌وتن بکریت و له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا پرۆژه‌که‌ ته‌واوبکه‌ین،ئه‌وه‌ش به‌وه‌ئه‌بێت کارله‌سه‌رناوه‌رۆک بکرێت نه‌ک ڕوواڵه‌ت،به‌وهؤیه‌وه‌ ئاسۆو ئومید بۆجه‌ماوه‌ری رابوون و هاونیشتمانیان به‌گشتی ئه‌گێرینه‌وه‌ . ئیمه‌ هه‌مولایه‌کمان خۆمان به‌شوین که‌وته‌ی قورئان و سوننه‌ت ئه‌زانین،له‌و سۆنگه‌وه‌ به‌سود وه‌رگرتن له‌ هه‌نگاوه‌کانی دروست بوونی برایه‌تی له‌ نیوان ئه‌وس و خه‌زره‌ج له‌لایه‌ک و کۆجکردووه‌کان و مه‌دینه‌ییه‌کان له‌لایه‌کی ترکه‌ جه‌ندی خایاندووه‌ یاخود چه‌ند کاتی پیویست بووه‌ جگه‌ له‌نیه‌تیکی ساغ و ئیراده‌یه‌کی ئیمانی به‌هیز.
له‌لایه‌کی ترئیمه‌ وه‌کو بزوتنه‌وه‌و برایانی کۆمه‌ل قوتابی و ده‌رچوی یه‌ک قوتابخانه‌ین و خۆمالیانه‌ دروست بووین و خه‌باتمان کردووه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌رئیراده‌ هه‌بیت بوونه‌وه‌یه‌ک وه‌کو ئاوخواردنه‌وه‌ وایه‌،له‌گه‌ڵ برایانی یه‌کگرتوی ئیسلامیش براین و ده‌یان خال کۆمان ده‌کاته‌وه‌،ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌لی مه‌ده‌نیش رۆژیک له‌رۆژان هه‌رله‌و قوتابخانه‌یه‌بوون ولیی به‌هره‌مه‌ند بوون.له‌به‌رئه‌وه‌ بون به‌یه‌ک یاخود هه‌ربژارده‌یه‌کی ترئاسانه‌.
که‌واته‌ کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ له‌ کاتیکی دیاری کراودا هه‌نگاوه‌کانی یه‌کخستنی کارته‌واو بکه‌ین و ببینه‌ میحوه‌ریکی به‌هیزو پێشره‌و و خاوه‌ن هه‌لویستی شیاو به‌رامبه‌رروداوو پێشهاته‌کان و ڕێگرله‌به‌رده‌م خواریه‌کان وقۆرغ کاری و به‌هه‌ده‌ردانی سامان وداهاتی ولات و کرمۆل کردنی کۆمه‌لگه‌،له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنی فه‌رمان به‌جاکه‌و ریگری کردن له‌خراپه‌ که‌ که‌روحی په‌یامی محمد رسول الله‌یه‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم..
هه‌رئه‌وه‌ش له‌ په‌یره‌وانی راسته‌قینه‌ی په‌یامی شه‌ریعه‌ت چاوه‌روان ئه‌کریت..

نوێترین نوسینەکانی د.شوان قه‌ڵادزه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌