کورد هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کرد

وتار/ 27/11/2016 808 جار بینراوە

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی

کورد هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کرد
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
رۆژی شه‌ممه‌ 26/11/2016 به‌ئاماده‌بوونی فراکسیۆنه‌کوردیه‌کان له‌به‌غدا یاسای حه‌شدی شه‌عبی تێپه‌ڕێندراو په‌سندکرا وبه‌فه‌رمی خرایه‌ سه‌رسوپای عێراق،به‌لام هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که‌ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ک زیاتره‌ خه‌بات له‌پێناو ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستان ئه‌کات و به‌کرده‌وه‌ بوونی خۆی سه‌لماندووه‌ و هه‌موو جیهان به‌قاره‌مان و تێکۆشه‌ر ناوزه‌دی ئه‌کات هیچ حسابێکی بۆنه‌کراوه‌.
پێویست بوو فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کان زه‌مانه‌تی موچه‌و شایسته‌داراییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له‌بودجه‌ی عێراق بکردایه‌ ئینجا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان بکردایه‌، کاتێک داواکه‌شیان ڕه‌دئه‌کرایه‌وه‌ هؤڵی کۆبونه‌وه‌یان به‌جێ بهێشتایه‌،به‌وهۆیه‌وه‌ کێشه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌که‌و مه‌بده‌ئی ته‌وافوق دروست ئه‌بوو،چونکه‌ کاتێک هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقیه‌کان(سوننه‌)کان هۆلی کۆبونه‌وه‌که‌یان به‌جێ هێشت و له‌گه‌ل ئه‌وانیشدا فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کان هاتبانه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌بووه‌ ده‌نگێکی گه‌وره‌و کۆبونه‌وه‌که‌ شکستی ئه‌هێنا به‌لام به‌داخه‌وه‌ نه‌یان کرد و ئه‌وفرسه‌ته‌ زیرینه‌یان له‌ده‌ستدا...
حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها پیکهاته‌یه‌کی مه‌زهه‌بییه‌وله‌ماده‌ی 4یشدا هاتووه‌[له‌ هه‌رشوێنێکی عێراق پێویست بکات ئه‌بێت ئه‌وهێزانه‌ ئاماده‌بن}که‌ماده‌ی 140ده‌گریته‌وه‌ که‌ئیستا به‌خوین له‌لایه‌ن هیزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازاد کراوه‌،که‌واته‌ ئه‌گه‌رله‌داهاتودا به‌هۆی هاتنی ئه‌و هیزانه‌وه‌ خوێن له‌هه‌ر کوردێک بێت ئه‌وافراکسیونه‌ کوردیه‌کانی به‌غداش به‌رپرسیارن چونکه‌ هه‌رمانه‌وه‌یان له‌ناو هۆڵدا ڕازی بوونه‌ و پشتیوانی کردنه‌ له‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی و ده‌رهاویشته‌کانی..

نوێترین نوسینەکانی د.شوان قه‌ڵادزه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌