هه‌تا یه‌ک بووین ژماره بووین
وتار/
07/12/2016
869 جار بینراوە
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
هه‌تا یه‌ک بووین ژماره بووین
*د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
پێویسته به‌زوترین کات هۆیه‌کانی لێک جودایی و له‌یه‌کتردورکه‌وتنه‌وه
نه‌هێلدرێت و ڕه‌گ و ریشه‌ی ده‌ربهێنرێت، په‌ند له‌ئه‌زمونی ڕابردو وه‌ربگرین،ئه‌وکاته‌ی
یه‌ک بووین له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رنج و گله‌یی و ره‌خنه له‌یه‌کتربه‌لام سه‌نگ و
قورسایی و پێگه مان به‌هیزتربوو،به‌هه‌موو که‌م و کوڕیه‌کانه‌وه چه‌ترو خه‌یمه‌یه‌کی
کرده‌یی سێبه‌رئاسوده بووین بۆ خه‌لکی کوردستان و ڕابوونی ئیسلامی،باپرسیاربکه‌ین
مه‌گه‌ر تاکه‌هۆ بۆسه‌رکه‌وتنی سولتان صلاح ا‌لدین ته‌نها پڕۆژه‌ی گشتگیر‌و یه‌ک ڕیزی
و یه‌ک ده‌نگی نه‌بوو که‌کۆتایی به‌زیلله‌ت و ژێرده‌سته‌یی هێناوئومیدو گه‌شبینی و
سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی بۆئوممه‌ت و گه‌لان گێرایه‌وه..
ئیمه مێژویه‌کی گه‌شمان هه‌یه وله‌یه‌ک قوتابخانه سه‌رچاوه‌مان
گرتووه،قوتابخانه‌ی سه‌نگه‌رنشینی و به‌ره‌ی خه‌لک و ئیعلانی شۆڕش دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی
ئوممه‌ت ونه‌ته‌وه‌ی کورد وگه‌لی کوردستان له ناوه‌راستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست،هه‌رله‌وپێناوه‌شدا
ده‌یان فه‌رمانده وپێشمه‌رگه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه،نه‌عره‌ته‌ی به‌یه‌که‌وه‌بونمان
بوو که بووین به‌شێک له‌پرۆژه‌ی ڕاپه‌رین وئازادکردنی کوردستان له‌به‌هاری 91.
پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین که نه‌نگی وشوره‌ییه به‌سود وه‌رگرتن
له‌که‌م و کوڕیه‌کانی ڕابردوو نه‌توانین یه‌ک بین و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و یه‌ک ئاڵاویه‌ک
ناوونیشانمان نه‌بێت،ئه‌م بابه‌ته زیاترپێویستی به‌ده‌رونی پاك و دڵی سپی و وازهێنانه
له‌موغریزی،له‌گه‌ل سیاسه‌ت کردن به‌دیراسه‌ی خۆمان،وه‌نه گه‌رم بوون و نه‌ساردبوونه‌وه
به‌ده‌هؤڵ و فیتی ئه‌م لاوئه‌ولا..
سه‌ره‌تا یه‌کی باش ده‌ستی پێ کردووه‌و ئومێد ده‌که‌ین له ئاینده‌یکی
نزیکدا هه‌ردوماله‌که (بزوتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵ)بگه‌نه‌وه به‌یه‌ک و له‌گه‌ڵ برایانی یه‌کگرتووی
ئیسلامیشدا به‌لۆژیکیکی واقعی و خۆمالیانه ئه‌وماله گه وره‌ترو فراوانتربکه‌ین،تابتوانین
له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا مێژویه‌کی ئاڵتونی بۆخۆمان و نه‌ته‌وه‌و ڕابوون تۆماربکه
ن.
*سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی
نوێترین نوسینەکانی د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
-
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
28/01/2017
-
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
11/01/2017
-
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
23/12/2016
-
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
07/12/2016
-
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
27/11/2016
-
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
26/11/2016