کەس (ئاپێ ئەحمەد) ی لە بیرە؟

وتار/ 28/01/2017 688 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

کەس (ئاپێ ئەحمەد) ی لە بیرە؟
ئیبراهیم عەباس
دوای کیمیابارانی هەڵەبجە لەساڵی ١٩٨٨ دا، ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شاروانی مێردینی باکووری کوردستان کە کوردەکانی باکوور بە ئاپێ ئەحمەد بانگی دەکەن، زیاتر لە ساڵێک بوو لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی گەل لە تورکیا ئەندامی پەرلەمان بوو، لە رۆژگارێک کە دونیا نەیدەویست کورد و باشووری کوردستان بناسێت، لە ساتەوەختێکدا تورکیا نەتەوەیەکی لەسەر زەوی بەناوی کورد نەدەناسی، ئەو سەرکردەی کورد لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لەشاری پاریس، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دەوڵەتی تورک کاردانەوەی چی دەبێت! نەتەوەیانە لەسەر هەڵەبجە هاتە دەنگ و دژایەتیی خۆی لە سەر کیمیابارانکردنی ئەو شارە نیشاندا. ساتێکیش گەڕایەوە بۆ تورکیا لەسەر ئەو هەڵوێستە نەتەوەیانەی، لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی گەلەوە لە پارتەکە دوورخرایەوە.
نزیکەی سی ساڵ دوای ئەو هەڵوێستە بەرزە، هەمان سەرکردە، لەسەر خەباتی نەتەوەیی، کە بۆ سەد رۆژ دەچێت خراوەتە زیندانی تورکەکان، بەکەلەپچەکراوی و بەو پیرییەو لە تەمەنی ٧٤ ساڵی لە راگەیاندنەکان نیشان دەدرێت، بەڵام هەر وەکو چۆن لە ٢٤ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ کاتێک خرایە زیندان، باشووری کوردستان، حزبەکان و سێ دامەزراوەکەی هەرێمی کوردستان، هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو! نیشاندانی ئەو سەرکردە نەخۆشە لەو زروفە تایبەتە، کەس لە کوردستانی باشوور ناجوڵێنێت و بەقەدەر راگەیاندنەکانی تورکیاش باسی خراپی دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورک ناکەن .
ئەو سەکردەی باکووری کوردستان کە لە ٢٥ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ لەلایەن بەرپرسانى حکومەتى تورکیاوە بە فڕۆکە برا بۆ زیندانى سلیڤێریى شارى ئیستانبول تاوەکو ماوەى زیندانیکردنەکەى لەو زیندانەدا بەسەر ببات، کە هەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر لە شارى مێردینى زێدى خۆیەوە دوورەو لە بەشى نۆى زیندانى سلیڤێرى خراوەتە ژوور تاکە کەسى و لە تەلەفزیۆن و کتێبیش بێبەشکراوە، تورک لە ١٥ى کانوونى دووەمی ٢٠١٧ لە زیندانى سیلیڤێریى ئیستانبولەوە دووخرایەوە بۆ زیندانى خارپێت. پێوسیتی بە هەڵوێست و پشتیوانی باشووری کوردستانە، گەر بۆ ئازادکردنیش نەبێت، هەر هیچ نەبێت بۆ چاکترکردنی ژیانی لەناو زیندان یان تا چەرسەر بوونی باری تەندروستی.
هەفتەی رابردوو نووسەری بەناوبانگی تورکیا ئۆرهان پامۆک و ١٤١ ڕۆشنبیر و هونەرمەند داواى ئازادکردنى ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شارەوانیى مێردنیان کرد، بەڵام ئێمەی کورد لە باشووری کوردستان بۆ ئەو سەرکردەیەی ئاشتی و ئاشتەوایی هیچ هەڵوێستێک نانوێنین؟! هەڵوێست بۆ سەرکردەیەکی کورد کە هەموو تەمەنی تێکوشان بووە بۆ گەلەکەی و بۆ ئاشتی نێوان پارچەکانی کوردستان لە هەموو سەکردەکانی تری کوردستان تێکۆشاوە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌