ساڵێك زیاتر پێش ئیستا لە دوای سەرکەوتنی هەدەپە
وتار/
28/01/2017
647 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
ساڵێك
زیاتر پێش ئیستا لە دوای سەرکەوتنی هەدەپە
بیلال
زەنگڵ
لە سەرتای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی
هەڵبژاردنی تورکیا
کە
کورد (هەدەپە) دەنگێکی دڵخۆشکەری هێنا کەدەی توانی دەستوور بگۆرێ بە دانووسان لەگەڵ
ئاک پارتی چونکە تەبیعەتی دانوو سان وایە براوەی سەد لەسەد دوو دۆڕاوی سەد لە سەد
نیە دەبێت شتێک ببەخشی شتێک بەدەست بێنیت
کە
ئۆردوگان و ئاك پارتی پێویستی بەهاو پەیمانی
هەدەپ هەیە، بۆ پێك هێنانی حکومەت ، چونکە هەردوو لا ئامانجی هاوبەشیان هەیە کە بریتیە
لە گۆڕینی دەستوری تورکیا، ئاك پارتی بە ئامانجی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و هەدەپ
بە ئامانجی چەسپاندنی مافی کورد لە تورکیا .
بەڵام
وەک ئەوەی هەمیشە ئاشناین بە ناسینی تەبیعەت و بیری کورد گرەوی ئەوەم کرد کە کورد
نا توانێ پێبگرێ لەسەر پایەکانی خۆی بوەستێ چونکە هەر کات توانی پێ بگرێت ئەوکات لە
کورد دەترسم کە پاکانی خۆی بشکێنی
بەڵی
بەداخاوە هەدەپ چووە پاڵ مەهەپە و جەهەپە کە دوو دوژمنی سەرسەختی مافی کورد بوون،
دەسپێشخەری ئۆردوگانیان ڕەد کردەوە، درێژەی بە ملا ملانێکی ناڕەوادا کە لەتوانی ئەو
دا نەبوو بە فیتوو باق و بریقی ئەم لا و ئەم لا بەردەوام بوو لە دژایەتی ئاک پارتی
تا دوا جار کێشت بە تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا کە لەسەر تای پڕۆسەکە بوون وەک
ئەوەی بڵی ئەو پڕۆسەیە تەنها بۆ ئۆردۆگانە، ئەوە بوو لە هەڵبژاردنی دووەم ئاك پارتی
سەرکەوت و حکومەتی تاك لایەنی دروست کردەوە، بەڵام ئەم جارەش هەر پێویستی بەدەنگی
هەدەپ هەبوو بۆ هەمواری دەستور، بەڵام بەداخەوە هەدەپ لە هەڵەی یەکەم دەرسی وەرنەگرتوو
سور بوو لەسەر هەڵویستی خۆی وەک ئەوەی بڵی دەستی ئۆردۆگان تازە لە گۆزە حاسێ بووە
گەر هەدەپە نەبێت دەبێت دەستەکانی ببڕێتەوە بێ ئەوەی ئایندەی داهاتووی کورد لەبەر چاوو بگرن درێژەی دا بەهەڵەی یەکەمی بەردەوام
بوو لەسەر کەشی تا دوا جار مەهەپەی هاوپەیمانی ئەوکارەی کردو دوینێ لە پەرلەمان دەستوری
هەموارکردەوە . هەدەپە و سەڵاحدین دەمیرتاش بەخۆ ڕزگار نەکردنیان لە سیاسەتی هەڵەی
پەکەکە و هەندێ موزایدەچی هەرزەکاری باشوور، گەورەترین و زێڕین ترین دەرفەتی گەیشتنی
کوردیان بەمافەکانی لە باکوور لەدەست داو پرۆسەی ئاشتیشیان سەربڕی و ئۆردوگان و
ئاك پارتیش ئامانجەکەیان پێکا، دواجار بەگرتنی بەناحەقی سەرانی کورد خۆیان کۆتایی
پێهات لە بەرەژەوەنی ئاک پارتی.
کەچی
کوردی باکوریش وا خەریکە بەهەمان هەڵ دادەروات لەکاتی پاگرتندایە کەچی خەریکی
شکاندنی پاکانی خۆیەتی ئەوەی لە باکور هاتە
دیی وا سەرتاکانی لە باشووریش دەر کەو توە کەسیش نیە ئەم ئاگرە دامر کێنتەوە بەڵکوو
هەموویان درێژە بەسەر کەشی دەدەن دوا جار ئەوەی کورد ساڵە هایە بۆی تێدەکۆشی واخەریکە لەباری دەبەنوو دەگەرێنەوە خاڵی سفر.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021