ڕۆژنامە نووسی ئیسلامی لە کوێ دەوستێ؟!

وتار/ 24/01/2017 676 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

ڕۆژنامە نووسی ئیسلامی لە کوێ دەوستێ؟!
بیلال زەنگڵ
بێگومان ڕۆژنامەوانی پەیامێکە تیایدا بەرنامەی کاری پەیوەستە بە فەلسەفەیەکی دیاریکراوی دیراسەکراو نو سراو، و کە تەواو کاری ئەویتر دەبێ بەهۆی بیروڕا بە بیروڕاو هزر بە هزرو، بەڵگە بە بەڵگەوە و گەلێ شت و لایەنی پەنهان و نادیار و نە ناسراو بۆ خوێنەر ئاشکرا دەکات لە بەرامبەر بە فەلسەفەی ما تریالیزمی مێژوویی بە پەیامی زیندوو و نەمری ئیسلام ڕائەوەستێ.
دەم هەوێت لێرە بپرسم ئاخۆ ڕۆژنامەوانی ئیسلامی لە کوێی دەست پێ دەکات لەکوێ کۆتایی پێدێت لەم.بێسەروو بەریەدا؟
وە چی کردووە بۆ تێکشکاندنی قەڵامی بێباوەڕی، بەر پەرچ دانەوەی گومانەکان و چەسپاندنی باوەڕو ئیمان؟
ڕۆژنامە وانییەک هەو ڵوکارەکانی خۆی ڕێکدەخات و هەماهەنگی و هاریکاری دەکات بۆ گەیاندنی پەیامی خۆی لە ساتەوە ختێکا کە بەربەستە جیا کەرەوەکان نەمان و دووراییەکان لە یەکتر نزیک بوونەتەوە وای لێ هاتووە پەیوەندیکاری و یەکترناسینی ئاڵو ێرکراو لە نیوان نەتەوە وگەلانی شارستانیدا شتێکە زۆر جار پشت بە ڕۆژ نامەوانی دەبەستێت. گەورە بچوک ئاگادارە لەوەی کە زمانی قورئانی پیرۆزو لۆژیکەکەی تەزکیەی هەست و سۆزی مرۆیی دەکات بە ئاڕاستەی کتێبەکەی و ئاینەکەی و پەیوەستی دەکات بە خواو بە خواپەرستیەکانیەوەو، هەروەها بە شێوەیەکی ئەڵقەیی مەحکەم بە مرۆڤایە تیەوە دەیبەستێتەوە لە میانی (و جعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا) پێویستە ڕۆژنامەوانی ئیسلامی ویژدان و ڕاستگۆیی نەتەوەی ئیسلامی بێ کە قورئانی پێرۆز هانمان دەدات لەو بارەوە، دەبێ ڕۆژانە بە دوای هەواڵی موسڵماناندا بەدوا داچون بکات، و ئەو تەلە فزیۆنە ڕادیۆ ئێزگانەش دەنگیان تا دوور ترین گوند بڕوات تا بتوانن هۆشیاریان بکەنەوە ئەوەی لە جیهان ڕوودەدات پیان ڕابگەێنن. ئەوجا بە دوای کارباریاندا بچێت و لێکۆڵینەوە و بەسەرکردنەوەی خێرای بۆ بکات لە کاتی خۆیدا، وەئەگەر لەلاێک کارێکی نا هەموار و ناڕێک بێتە ڕوودان خێرا ئاشکرای بکات و لە ئاکامە خراپەکانی ئاگاداریان بکاتەوە. ڕۆژنامەوانی بەگشتی لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی هەستپێکراو پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی تاوای لێهاتوە ڕووداوەکە لە گەڵ هەواڵەکە بەێک خێرای بڕۆن دەزگا ڕاگەیاندنەکان کێبەڕکێ خێرا بڵاو کردنەوەی بکەن و بە خوێنەروو بینەرو بیسەری ئاشنا بکەن، ئەوی جێگای پرسیارە بۆچی ڕەگەیاندن و ڕۆژنامەوانی ئیسلامی نەی توانیوە ئەو هەنگاوە خێرا و فراوانە هەڵبگرێ ئەو زەیف و ناڕاستیەکان و کە دەگۆر درێن پوچەڵ بکاتەوە کە بەهۆی بڵاو کردنەوەی زانیاریە ڕاستەکان کە بڵاویان دەکاتەوە خزمەتێ ئیسلام و موسڵمانا و سەر جەم مڕۆڤایەتی دەکات. ئایا کوان ئەو ڕۆژنامەوانیە ئیسلامیە کە چاو دێری دۆخی ناو خۆیی موسڵمانا لە هەموو شوێنێکا و دەیخاتە ڕوو بۆ بەردەم ڕاگشتی جیهانی تا ئاگاداربێ لەو نەهامەتی و موعاناتەی موسڵمانای گێرۆدە کردوە بەهۆی ئەو ئەحکام و بڕیارە مەبەستدارانە و ئەو شاڵاوە کینەدارو پیسەی کە دەکڕێتە سەر موسڵمانان و ئاینە بێگەردەکەیان، کوا ئەو وتار و هەواڵانەی کە زەیف و نارروستی و بۆگەنی شاڵاو بەران بۆ سەر ئیسلام پوچەڵ دەکاتەوە؟ نیگەرانی ئەوەم کە ڕەنگە دواکەوتوویی ڕۆژنامەوانی ئیسلامی ئاوە ژووکاری دواکەوتویی موسڵمانان بێ لە بوارەکانی تردا. ڕاستە چەندین ڕۆژنامەی ئیسلامی لە گۆڕەپانەکە قسەدەکەن وباسەکان دەگوازنەوە....
ئەوەش کارێکی باش و پێزانراوە ان شااللە پاداشتیان دەبێت لای خوا. بەڵام ئێمە ڕۆژنامەوانیەکمان دەوێ بە هەموو زمانێ قسەبکات و هەموو شوێنێ بتەنێتەوە پڕبکاتەوەو شانبەشانی خۆی لێکۆڵینەوە و وێنە و بەسەرکردنەوەی هەبێت بۆ ڕیسواکردنی ڕۆژ ئاواو ڕۆژهەڵات لە ناو ماڵی خۆیان و دەروەی خۆیان داکۆکی بکات لە ئاینی ئیسلام و خەڵکەکەی و هاو کاتیش هەموو دۆخ٣ خراپەکانی کەموسڵمانان گێرۆدەی بوون بداتە بەر ئیرادو ڕوخنە و لێکۆڵینەوە. دەبا ڕاگەیاندن باڵابەبەر داکردنەوەبێ بۆ مرۆڤ و پردێکی پەیوەندی و گفتوگۆو نزیک بوونەوە بێ لەویتر. وکاربکات بۆ هۆشیارکردنەوەی ڕۆڵەکانی ئیسلام بۆ پێویست بوونی نزیک بوونەوە لەویتر و گوێگرتن لە بۆچونی بەبێ بێزاربوون و ڕق و کینە پیشاندان بەرامبەری، تا ڕۆڵەکانمان لەوڵاتی ئیسلام و نائیسلامدا ڕاستی لێبوردەیی ئیسلام بزانن، وئینجا ڕۆژنامەوانی ئیسلامی هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو درۆو بوختانانە بداتەوە کە ئەو دڵو دەروونە نەخۆشانە لە دژی ئیسلام برەوی پێدەدەن. دبا قەڵەم مافی ئیسلام و موسڵمانان بێنێتەدی بەهۆی سەر بەخۆبوونی ڕاگەیاندنەوە کە دوور بێت لە کاریگەری داموو دەزگە پەیوەستەکان بەدەسەڵاتەوەو دەبا بانگهێشتیش بکات بۆ ئەوەی ئاینی ئیسلام داوای دەکات بەدوورگرتنی لەدەسەڵلات وحەز و ئارەزووەکانی ئەوانەی ئە جندای تایبەتیان هەیە و هەروەها ڕاگەیاندن با لە خزمەتی حەق و ڕاستیدا بێت و با قەڵەمیش ڕۆڵی نەتەوە بگێڕێت لە زیرەکی و بەهرەو توانا.ڕۆژنامە نووسی ئیسلامی لە کوێ دەوستێ؟!
بیلال زەنگڵ
بێگومان ڕۆژنامەوانی پەیامێکە تیایدا بەرنامەی کاری پەیوەستە بە فەلسەفەیەکی دیاریکراوی دیراسەکراو نو سراو، و کە تەواو کاری ئەویتر دەبێ بەهۆی بیروڕا بە بیروڕاو هزر بە هزرو، بەڵگە بە بەڵگەوە و گەلێ شت و لایەنی پەنهان و نادیار و نە ناسراو بۆ خوێنەر ئاشکرا دەکات لە بەرامبەر بە فەلسەفەی ما تریالیزمی مێژوویی بە پەیامی زیندوو و نەمری ئیسلام ڕائەوەستێ.
دەم هەوێت لێرە بپرسم ئاخۆ ڕۆژنامەوانی ئیسلامی لە کوێی دەست پێ دەکات لەکوێ کۆتایی پێدێت لەم.بێسەروو بەریەدا؟
وە چی کردووە بۆ تێکشکاندنی قەڵامی بێباوەڕی، بەر پەرچ دانەوەی گومانەکان و چەسپاندنی باوەڕو ئیمان؟
ڕۆژنامە وانییەک هەو ڵوکارەکانی خۆی ڕێکدەخات و هەماهەنگی و هاریکاری دەکات بۆ گەیاندنی پەیامی خۆی لە ساتەوە ختێکا کە بەربەستە جیا کەرەوەکان نەمان و دووراییەکان لە یەکتر نزیک بوونەتەوە وای لێ هاتووە پەیوەندیکاری و یەکترناسینی ئاڵو ێرکراو لە نیوان نەتەوە وگەلانی شارستانیدا شتێکە زۆر جار پشت بە ڕۆژ نامەوانی دەبەستێت. گەورە بچوک ئاگادارە لەوەی کە زمانی قورئانی پیرۆزو لۆژیکەکەی تەزکیەی هەست و سۆزی مرۆیی دەکات بە ئاڕاستەی کتێبەکەی و ئاینەکەی و پەیوەستی دەکات بە خواو بە خواپەرستیەکانیەوەو، هەروەها بە شێوەیەکی ئەڵقەیی مەحکەم بە مرۆڤایە تیەوە دەیبەستێتەوە لە میانی (و جعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا) پێویستە ڕۆژنامەوانی ئیسلامی ویژدان و ڕاستگۆیی نەتەوەی ئیسلامی بێ کە قورئانی پێرۆز هانمان دەدات لەو بارەوە، دەبێ ڕۆژانە بە دوای هەواڵی موسڵماناندا بەدوا داچون بکات، و ئەو تەلە فزیۆنە ڕادیۆ ئێزگانەش دەنگیان تا دوور ترین گوند بڕوات تا بتوانن هۆشیاریان بکەنەوە ئەوەی لە جیهان ڕوودەدات پیان ڕابگەێنن. ئەوجا بە دوای کارباریاندا بچێت و لێکۆڵینەوە و بەسەرکردنەوەی خێرای بۆ بکات لە کاتی خۆیدا، وەئەگەر لەلاێک کارێکی نا هەموار و ناڕێک بێتە ڕوودان خێرا ئاشکرای بکات و لە ئاکامە خراپەکانی ئاگاداریان بکاتەوە. ڕۆژنامەوانی بەگشتی لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی هەستپێکراو پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی تاوای لێهاتوە ڕووداوەکە لە گەڵ هەواڵەکە بەێک خێرای بڕۆن دەزگا ڕاگەیاندنەکان کێبەڕکێ خێرا بڵاو کردنەوەی بکەن و بە خوێنەروو بینەرو بیسەری ئاشنا بکەن، ئەوی جێگای پرسیارە بۆچی ڕەگەیاندن و ڕۆژنامەوانی ئیسلامی نەی توانیوە ئەو هەنگاوە خێرا و فراوانە هەڵبگرێ ئەو زەیف و ناڕاستیەکان و کە دەگۆر درێن پوچەڵ بکاتەوە کە بەهۆی بڵاو کردنەوەی زانیاریە ڕاستەکان کە بڵاویان دەکاتەوە خزمەتێ ئیسلام و موسڵمانا و سەر جەم مڕۆڤایەتی دەکات. ئایا کوان ئەو ڕۆژنامەوانیە ئیسلامیە کە چاو دێری دۆخی ناو خۆیی موسڵمانا لە هەموو شوێنێکا و دەیخاتە ڕوو بۆ بەردەم ڕاگشتی جیهانی تا ئاگاداربێ لەو نەهامەتی و موعاناتەی موسڵمانای گێرۆدە کردوە بەهۆی ئەو ئەحکام و بڕیارە مەبەستدارانە و ئەو شاڵاوە کینەدارو پیسەی کە دەکڕێتە سەر موسڵمانان و ئاینە بێگەردەکەیان، کوا ئەو وتار و هەواڵانەی کە زەیف و نارروستی و بۆگەنی شاڵاو بەران بۆ سەر ئیسلام پوچەڵ دەکاتەوە؟ نیگەرانی ئەوەم کە ڕەنگە دواکەوتوویی ڕۆژنامەوانی ئیسلامی ئاوە ژووکاری دواکەوتویی موسڵمانان بێ لە بوارەکانی تردا. ڕاستە چەندین ڕۆژنامەی ئیسلامی لە گۆڕەپانەکە قسەدەکەن وباسەکان دەگوازنەوە....
ئەوەش کارێکی باش و پێزانراوە ان شااللە پاداشتیان دەبێت لای خوا. بەڵام ئێمە ڕۆژنامەوانیەکمان دەوێ بە هەموو زمانێ قسەبکات و هەموو شوێنێ بتەنێتەوە پڕبکاتەوەو شانبەشانی خۆی لێکۆڵینەوە و وێنە و بەسەرکردنەوەی هەبێت بۆ ڕیسواکردنی ڕۆژ ئاواو ڕۆژهەڵات لە ناو ماڵی خۆیان و دەروەی خۆیان داکۆکی بکات لە ئاینی ئیسلام و خەڵکەکەی و هاو کاتیش هەموو دۆخ٣ خراپەکانی کەموسڵمانان گێرۆدەی بوون بداتە بەر ئیرادو ڕوخنە و لێکۆڵینەوە. دەبا ڕاگەیاندن باڵابەبەر داکردنەوەبێ بۆ مرۆڤ و پردێکی پەیوەندی و گفتوگۆو نزیک بوونەوە بێ لەویتر. وکاربکات بۆ هۆشیارکردنەوەی ڕۆڵەکانی ئیسلام بۆ پێویست بوونی نزیک بوونەوە لەویتر و گوێگرتن لە بۆچونی بەبێ بێزاربوون و ڕق و کینە پیشاندان بەرامبەری، تا ڕۆڵەکانمان لەوڵاتی ئیسلام و نائیسلامدا ڕاستی لێبوردەیی ئیسلام بزانن، وئینجا ڕۆژنامەوانی ئیسلامی هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو درۆو بوختانانە بداتەوە کە ئەو دڵو دەروونە نەخۆشانە لە دژی ئیسلام برەوی پێدەدەن. دبا قەڵەم مافی ئیسلام و موسڵمانان بێنێتەدی بەهۆی سەر بەخۆبوونی ڕاگەیاندنەوە کە دوور بێت لە کاریگەری داموو دەزگە پەیوەستەکان بەدەسەڵاتەوەو دەبا بانگهێشتیش بکات بۆ ئەوەی ئاینی ئیسلام داوای دەکات بەدوورگرتنی لەدەسەڵلات وحەز و ئارەزووەکانی ئەوانەی ئە جندای تایبەتیان هەیە و هەروەها ڕاگەیاندن با لە خزمەتی حەق و ڕاستیدا بێت و با قەڵەمیش ڕۆڵی نەتەوە بگێڕێت لە زیرەکی و بەهرەو توانا.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌