بیست و پێنچ ساڵە ره‌نگم ره‌شە
وتار/
22/01/2017
689 جار بینراوە
ھاوڕێ کوردی
بیست و پێنچ ساڵە ره‌نگم ره‌شە
بیست و پێنچ ساڵە ره‌نگم ره‌شە، ٢٥ ساله كراسه‌كه ى دایكم ره‌نگى ره‌شه، ژنانى كۆلان هه‌موویان كراسه‌كانیان ره‌شه، من٢٥ ساله جگه‌له ره‌نگى ره‌ش هیج ره‌نگیكى ترم نه‌دیوه و له‌گریانى ره‌ش زیاترهیجى تر نازانم، له‌خاكیكدا ده‌ژیم كه خه‌ڵك له رۆژدا رووناكى به‌كارده‌هینن چونكه زۆر تاریكه ئاهه‌نگه‌كانمان زۆرتاریك و بێده‌نگن دڵه‌كان زۆر ره‌شن هه‌تا نووسینه‌كانیشمان هه‌ر ره‌شن ئاى نیشتیمانه ره‌شه‌كه‌م خۆپەرستەکان چیان بەسه‌رتهێنا ٢٥ ساڵه له بیركردنه‌وه‌ت ته‌واو نه بووم له خه‌یالكردنت تێر نه‌بووم
لیم ده‌پرسن كه‌ى؟ تاكه‌ى؟ دیسانه‌وه هه ر بێده‌نگم چونكه من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه هیچ فیرنه‌كراوم ئه‌وكاته‌ى منداڵ بووم ئێمه له‌سنوور یاریمان به قه‌وانه‌كانى پاسداران ده‌كرد له‌ژیر ره‌حمى فارسێكى نەژادپەرستدا ئه‌ژیاین ئه‌و فارسه نەتەوە پەرست و مەزهەبیەى بووه ماڵێوێرانى بۆمن و هه‌ڵەبجەکەم و سه‌دان گه‌نجى له سێداره دراوم لاتان سه‌یر نه‌بیت كاتیك گه‌راینه‌وه بۆیه‌كه‌م جارمبوو جیاواز له ره‌نگى ره‌ش ره‌نگى سه‌وز و زه‌ردم بینى به‌جۆریك خانووه‌كان و مزگه‌وته‌كان و ناو بازار هه‌موو هه ر زه‌رد و سه‌وز بوو باوه‌ربكه‌ن مرۆف گه‌لێكم بینى ره‌نگیان گۆڕابوو بۆ سه‌وز و زه‌رد له رۆژگارى ئه‌وكاتیشدا جگه له هه‌واڵى دیل گۆڕینه‌وه و شه‌رى براكوژى زیاترهیچى ترم نه‌ده‌بیست زوو زوو شیشه‌كانى به‌ندینخانه‌م ده‌بینى به هۆكارى كوردبوونه‌وه زۆربه‌ى ئه‌ندامانى بنه‌ماله كه‌م ده‌ستگیركرابوون ئاى چ سه‌رده‌مێكى سه‌یربوو ئه‌و كاته هه‌فتانه له سلیمانیه‌وه بۆ هه‌ولیرهاتوو چۆیان پێده‌كردم چونكه سه‌یرى گیرفانى منداله‌كانیان نه‌ده‌كرد شه‌وانه بوونه‌وه‌رێکی زۆر سه‌یربووم من و خه‌و دوو شه‌ڕكه‌رى سه‌رسه‌ختى یه‌كتر بووین بۆیه تارمایه‌كان زوو ده‌هاتنه نێوانمان و ئاشتیان ده‌كردینه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌یانبردم بۆ سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ى شاخ ئاى چ دیمه‌نێكى قیزه‌ون بوو دیمه‌نێكى زۆر سه‌یر بوو بینینى ئه‌شكه‌نجه‌ى ناو به‌ندینخانه ره‌شه‌كان ته‌واو شێتیان كردم بینینى ئه‌وژنه‌ى پیاوه‌كه به زۆر كراسه‌كه‌ى له به‌ردائه‌كه‌ند هه‌زاران دیمه‌نى زۆر ناشیرینتر كه خواش ئاگاداربوو بەڵام ئه‌و وه‌كو من نه‌بوو ده یگوت له رۆژى كۆتاییدا تۆڵه‌ى بۆ ده‌كه‌مه‌وه مرۆفه‌كان هه‌موویان ئه‌و دیمه‌نانه‌یان ده‌بینى به‌ڵام بێ ده‌نگبوون وه‌ك نابینایەك هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد!!!
من به‌درێژایى ئه‌و شه‌وه تاریكه له سه‌رسنووردا ئه‌مبینى تانكه‌ره‌كان یه‌ك به دواییه‌ك وه‌ستابوون تا سامانى هه‌راج كراوى ئه‌م گه‌لە بفرۆشن ئه‌ى ئیستا چى فێربووم ؟
جگه له ووشه‌ى (تیرۆر- خیانه‌ت- دز- گه‌نده‌ل- كورسى- سازان- حكومه‌تى بنكه‌ته‌سك- په‌رله‌مانى داخراو- سه‌رۆكى ماوه به‌سه‌رچوو-دوژمن- تیكده‌ر) من هیچى تر فێرنه‌بووم ئه‌رى من له ئێوه ده‌پرسم ژیان چی لێشین ده‌بێت؟ له‌م جه‌هه‌ننه‌مه‌داچۆن دڵخۆش ده‌بم چۆن ده‌بێت ئیمه پێبكه‌نین جگە له گریان من ٢٥ ساڵە بۆنى خوێن ده‌كه‌م ٢٥ ساڵه له‌ژێر ترس و تۆقاندندام ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد زۆر له هیتله‌ر و مۆسۆلینی و ستالین و ئه ردۆغان ڤاشیستترن ئه‌مان پێوانه‌كانى ڤاشیزمیان تێپه‌راند من كه‌ده‌بینم سه‌رده‌شت له‌سه‌ر دوو ووشه تیرۆر ده‌كرێت كاوه منداله چاوگه‌شه‌كه‌ى نابینێت و تیرۆرده‌كرێت رێگاناده‌ن سۆرانى مامه حەمه جاریكى تر باوه‌ش به دایكیدابكات تیرۆرده‌كرێت ریگاناده‌ن ویداده‌كه‌ى من كوردستانه ئازاده‌كه‌ى ببینێت و تیرۆر ده‌كرێت رێگاناده‌ن مامۆستا هۆشیار ووتاریكى تر‌ى رۆژى هه‌ینى پێشكه‌ش بكات تیرۆرى ده‌كه‌ن له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا شوكریه‌كه‌ى بادینان تیرۆر ده‌كه‌ن هێمنه‌كه‌ى من سه‌ر و برۆى ئه‌تاشرێ منێكى پرۆلیتاریش به‌ر جه‌قۆ ئه‌درێم چونكه باسى هه‌ق ده‌كه‌م چونكه گوتم حكومه‌ت دزە، باشه من چه‌ندى تر بژمێرم؟
من ویژدانم له‌م ووڵاته ره‌حه‌ت نیه من ناتوانم شه‌وانه له‌ژیر ره‌حمى ده‌سه‌ڵاتێكى تۆتالیتاریدا بخه‌وم من دڵم به‌چى خۆش بێت كه ده‌بینم زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر قێزه‌ونه‌كانى ئه‌ماندا ره‌ش هه‌ڵگه‌راوه گورگه ره‌شه‌كان گوێ به هیچ ناده‌ن كه‌ى فه‌رمانیان پێكرا ئه‌وا بێ سێ و دوو هێرش ده‌كه‌ن دواتریش جۆره ها سیناریۆى بۆ دروستده‌كه ن ده‌ڵێن ده‌ستێكى ده‌رەكی بوو هه‌وڵ ده‌دات ئارامى شارێك تێکبدات یاخود ئێران ئه‌مكاره ى ئه‌نجام داوه یان ئه‌وانى ئه‌وبه‌رن هه‌ربوونه‌وه‌رێك ئه‌م جه‌هه‌ننه‌مه ببینێت ئه‌واجگه له‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودى خۆیدا ناتوانى هیج بكات تاكه هیوا لاى من ووشه ى گه‌له ئه و گه‌له ى خۆى به‌ریكخستن ده‌كات نه‌ك به ریكخستنى ده‌كه‌ن.
نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی
-
ھاوڕێ کوردی
27/04/2021
-
ھاوڕێ کوردی
26/09/2019
-
ھاوڕێ کوردی
16/01/2018
-
ھاوڕێ کوردی
03/11/2017
-
ھاوڕێ کوردی
22/10/2017
-
ھاوڕێ کوردی
18/09/2017