كاریگەری قەیرانە كان لە سەر دیمۆگرافیا
وتار/
20/01/2017
1159 جار بینراوە
د٠محهمهد امين گهناویی
كاریگەری قەیرانە
كان لە سەر دیمۆگرافیا
د .محمد امین گەناوی
هەر قەیرانئ لە هەر شوێنئ سەر هەڵبدات ئەوە بە جۆرئ لە جۆرەكان
وەبە ئاستی جیاواز و دەرهاویشتەی جیاواز كاریگەری لە سەر دیمۆگرافی دروست ئەكات , جا
ئەشێ ئەم قەیرانە سروشتی بئ وەك دیاردەی وشكایی , بومەلەرزە , بەرزو نزمی پلەكانی
گەرمی , ئاستی دەریاكان و بوونی لافاو زریان ,وەهەروها قەیرانی تری دروست كردی مرۆڤ
وەك قەیرانی ئابوری, شەڕو كێشەی كۆمەڵایەتی , نە ژادی, نە تەوەیی وە سیاسی .
هەر قەیرانئ كە دروست ئەبێ بە جۆرئ لە جۆرەكان كاریگەری لە سە ر دیموگرافی ئەبئ وەك
گۆڕان لە دیموگرافی نەژادی ئاینی , نەتەوەیی
وەهەتا دیموگرافی لە بازاڕی كارو دیموگرافیا ی رەگەز .
ئەگە قەیرانئ توانی گۆڕان كاری لەسەر دیمۆگرافیا دروست بكا ئەوا ئەم گۆرڕان كاریە بۆ خۆی قەیرانیكی تازەتر بەرهەم ئەهێنێ , بۆیە ئەوانەی
كە بەرپرسن لە چارەسەری هەر قەیرانئ ئەبئ
لە هەمان كاتا چارەش بدۆزنەوە بۆ قەیرانی بەرهەم هاتوو لە ئەنجامی گۆڕانی دیمۆگرافی
بە هۆی قەیرانەكەوە.
گۆڕان كاریە دیموگرافیەكان لە ئەنجامی قەیرانەكانەوە لە كات و شوێنە جیاوازەكانا بوونەتە وە ئەبنە هۆی
دروست بوونی ژینگەی تازەی كۆمەڵایەتی ,فەرهەنگی وە شارستانی بە هەموو رەهەندە مادی
, فكری وە معنویەكانەوە .واتە كرداری كارلێككردن
و كاردانەوەی تیا رووداوەو ڕوو ئەدات .
یەكەم گۆڕانی دیموگرافی لە مێژوی مرۆڤایەتی بە هۆی دباردە سروشتیەكان ڕوویان داوە كە وای لە مرۆڤەكان
كردوە لە شوێنێكەوە كۆچ بكەن بۆ شوێنێكی تر بە هەمان ئاراستەی ژینگەی جغرافیایی كە
خۆیان تیا ژیاون و پەروەردە بوون بۆ نموونە كۆچی خەڵكی باكوری چین بۆ سیبریا ولەوێ
وە بۆ گرین لاند بە درێژایی باكووری گۆی زەوی ,وەهەروها كۆچی عەرەبەكان لە جەزیرەی
عەرەبیەوە بە ئاراستەی دەوروبەری گەرمی خۆیان ,وەپاش هاتنی ئیسلام و بڵاویوونەوەی
بە پاڵنە ری ئاینی هە تا ئەم ناوچا نە شی گرتەوە كە جیاوازی لە ژینگەی جغرافیایی
جزیرەی عەرەبی هە بوو وەكو كوردستان و زۆر شوێنی تر .
هەڵبەتە لە مێژویی مرۆڤایەتیدا گەلێ نموونەی تری كۆچ هەیە
كە بە هۆی قەیرانە سروشتیەكان و ئابوری و سیاسی وە كۆمەڵایەتیەكانەوە ڕویان داوە كە
لە گەڵ هەریەكێ لەم كۆچانە جا كۆچی خەڵكی مەدەنی بێ یان سەربازی بوو بئ گۆران كاری
گەورەی لەسەر دیموگرافیا بە هەموو لایەنەكانیەوە هەبووە . هەندێ لەم كۆچانە تا ئیستاش
وەك شوێنەوای فەرهەنگی وە مێَژوییی بونیان ماوە , جا كۆچی سەربازی
بئ وەك هاتنی ئەسكندری مە كدۆنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باكوری ئەفریقیا , ڕۆمەكان
, عەرەبەكان , یان كۆچی ئیكۆ ئا بووری بێ وەهەروە
ها كۆچی ئەورویەكان/سپیەكان بۆ ئەفریقاو ئەمریكا .
لە گەڵ هەر گۆڕانێكی دیمۆگرافیدا كێشە , ناكۆكی, گرَژی
وەهەتا شەڕو ئاژاوەی درێژخایەن لەگەڵ خۆیا
ئەهێنێ
وەك كێشەی
عەرەب و جوو , تورك گەڵ ئەرمەن و كورد, موسڵمان و هندۆز وە هەروەها گرَژی لە نێوان سپی پێست و رە ش پیست لە ئەفریقیا و ئەمریكا وە ئَیستا لە نێوان كۆچ بەرانی تازە و خەلكی وە لاتانی كۆچ بۆ بردوو لە زۆر شو ێنی جیهان بە تایبەت لە ئەمریكاو ئەورویا .
لەم شوێنانە كە حاڵەتی تكامل و توانەوە بەهەر هۆكارێ بێ
روونەدات ئەوا گۆرانی دیموگرافی ئەبێتە كێشەیەكی هەمیشەیی یان درێژ خایەن بەڵام ئەگەر
حاڵەتی تكامل و توانەوە هەبێ كێشەكان و شەڕو
ئاژاوە زووتر كۆتاییان پێ دێ وەهەتا ئەگەر بەردەوامیش بئ نابێتە نەژاد كوژی بەردەوام
بە دەر لە نەژاد كوژی جوولەكەكان لە ئەڵمانیایی نازی, كورد و ئەرمەن بە دەست داگیركەرانەوە
وە موسوڵمانان وەك ئیستا لە بۆرما ئەبیترێ .
بۆ نموونە, ئەمەریكا لەسەرەتا كانی دروست بوونی وەكۆچی خەڵكی دەرەوەی
ئەمریكا كە بووە هۆی گۆڕانی دیموگرافی هەمیشەیی چەندەها شەڕوكێشە لەناو پێكهاتە
تازەكانا دروست بوو, سەرەتا هەموو كۆچ بەران لە گەڵ خەڵكی رەسەنی ئەمریكا واتە ئەیندیانەكان تا ئاستی كۆ مەل كووژی ئەمجار لە نیوان كۆچ
بەران خۆیان وەك ئینگلیزەكان لە گەڵ فەرەنسیە كان وە ئینگیزەكان لە گەڵ ئیسپانیەكان ,بەڵام ئەم كێشانە هەموویان
كۆتایی هات وەهەموو پێك هاتەكان لەناو زمان وفەرهەنگێكی تازە و وەهەتا ئایدیایەكی تازە كە ناوی ئەمریكایە توانەوە
یان تكاملیان كرد بە لەبەر چاو گرتنی هە ندێ لایەنی ئایینی و فەرهەنگی .
لە دنیایی هاوچەرخی ئەمرۆ وەلە دیاردەی گلۆبالیزما وەئاسان
بوونی پەیوەندیەكان , جوڵان وە گواستنەوە لە هەر كاتێ زیاتر لە مێژوی مرۆڤایەتیدا هەم قەیرانەكان كاریگەریان نەبئ لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر وەهەم لە كێشە دیموگرافیەكان كاریگەریان ئەبئ لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر لە سەر ئاستی نا وچەیی
وە جیهانی .
ئەو وڵاتانەی وە گەلانەی كە خاوەن سەرداری ئیشتیمانی , دامەزراوەی نیشتیمانی, فەرهەنگی وە عقلیەتی دەولەت داری بەهیزن لەگەڵ سیاسەت و ئابوری تەندروست و
نیشتیما نی دیاردەی گۆڕانی دیموگرافیا كەمتر ئەتوانێ هەڕەشە بئ بۆ سەر ژیان و ئایندەیان بەپێچەوانەی ئەمەوە ئەم گەلانەی
كە خاوەن دەوڵەت و سەرداری نیین زیاتر ئەكەونە هەڕەشەوە كاتئ گۆڕانكاری بە شئوەیەكی
بەرچاو لە دیموگرافیدا روو ئەدات
.
بئ گومان لایەنی
فەرهەنگی ,وشارستانی وە ئاینی ڕۆڵ ئەبینی لەسەر ئاستی كاریگەری قەیران لە سەر دیموگرافیا
بە هەموو ڕەهەندەكانیەوە كە ئەمە بۆ خۆی بابەتیكی گرنگە ئەشێ لە سەر ئاستی ئەكادیمی
لەلایەن خوێندكاران و توێژەرەوان لە بواری زانستی سیاسی , كۆمەڵایەتی وە ئابوری باسی زیاتر وە چڕی لەسەر بكرێ وە خو ئنەوەی بۆ بكرئ.
ئەمە ی كە پەیوەندی
بە دۆخی ئیستای كوردستانەوە بێ قەیرانەكان هەموو ڕەهەندەكانی دیموگرافیان قەیرە كردوە هەر لە زیادبوونی ڕێژەی قەیرە كوڕو قەیەر كچیەوە كە
كاریگەری زۆر نا خوازیاری یان خراپی ئەبی لەڕووی وە لەسەر دیموگرافیایی كۆمەڵایەتی
وەهەتا نەتەوەیی تا ئەگاتە دیموگرافیایی
بازاڕی كار بە كەم بوونەوەی چالاكی بازاڕ , ئابووری, وە نەبوونی دارایی بۆ سەرمایەگوزاری كردن .
بەهوی نەبوونی دەزگای نیشتیمانی لە هیچ بواریكا وە لەمەش خراپ تر نەبوونی هەست وە بەر پرسیاریەتی بۆ خاوەنداریەتی لە گەل و نیشتیمان لە رَیگەی دەزگای نیشتیمانی كاراوە وەك پەرلەمان و حكومەتی گەل لەگەڵ بەردەوامی قەیرانەكانی هەرێم هەرەشەكانی
دیموگرافی بە هەموو لایەنەكانیەوە هەرشەی جدیە لە سەر ژیان و بوونی كورد لە
كوردستانی باشوور .
بۆیە پێویستە فكری تازە ,عەقڵی تازە وهەتا ڕێكخراو وگروپی
تازە ئامادەبئ بۆ ئەوەی وەڵام دەری پێویستیەكانی ئیستا بئ وە گەل و وەڵات و كۆمە ڵگا لە هە لوەشانە وە رزگار بكات .
نوێترین نوسینەکانی د٠محهمهد امين گهناویی
-
د٠محهمهد امين گهناویی
19/06/2020
-
د٠محهمهد امين گهناویی
24/03/2020
-
د٠محهمهد امين گهناویی
04/02/2020
-
د٠محهمهد امين گهناویی
30/12/2019
-
د٠محهمهد امين گهناویی
06/11/2019
-
د٠محهمهد امين گهناویی
06/09/2019