شەقامیان گریاند..
وتار/
16/01/2017
708 جار بینراوە
بەرهەم مستەفا
شەقامیان
گریاند..
ن: بەرهەم
مستەفا
لەماوەی
چوار مانگی بوێری و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان ،دژی برسیکردن و بێ ڕێزی کردن بەکۆی
هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان ، دوای ئەوەی دەسەڵات لەڕابردوداو بەئێستاشەوە،
بەردەوامە لە بە هەڕاج کردنی سامانی وڵات و گوێنەدانە داواکاری توێژەکانی کۆمەڵگە،
لەنێویاندا مامۆستایان و پرسی پەروەردە.. دوای زیاتر لەسەد ڕۆژ بەردەوامی و درێژە
دان بەناڕەزایەتیەکان ،دواجار بەسەرکەوتنی مامۆستایان کۆتایی بە بایکۆت هێنرا ؛ ڕاستە
داواکاریەکان بۆ گەڕانەوەی مافەزەوتکراوەکان و موچە و بژێوی بوو، کەنەهاتە دی ،، بەڵام
سەرکەوتنی پەیامەکە لەوەدابوو کەڕووی ڕاستەقینەی
حکومەت و دەسەڵاتێکی دەرخست کەئەوەی بەلایەوە گرنگ نەبێ مامۆستا و پەروەردە و گوزەرانی
هاوڵاتیانە، ئەوەی خەمی یەکەمی ئەم حکومەت و دەسەڵاتەیە تەنها بەرژەوەندی ئابوری و
پڕکردنی گیرفانی خۆیانە ، مامۆستایان سەرکەوتن بەوەی مێژویەکیان بۆ ئەم حکومەتە
نوسییەوە کەپڕیەتی لەشەرمەزاری و شکت لە بەڕێوەبردنی ووڵات ، مێژویەک نەوەکانی
داهاتوو ئەزانن کە حکومەتێک هەبوو لەماوەی کارکردنیدا چوار مانگ پرۆسەی پەروەردە پەکی
کەوت ،کەچی ئەلفێکی بۆ وتن نەبوو،، گریانی ئەمڕۆی شەقام کە پڕیەتی لە ئیحساسێکی نیشتیمانپەروەری
و خەمی دوا ڕۆژی نەتەوەیەک ،مەسجێکی جوان بوو بۆ هەموو دنیا ،لەبەرامبەر دەسەڵاتێک کە هەست بەبەرپرسیارێتی ناکات ،، ئەم
گریانەی شەقام داهاتویەکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەستپێکێکە بۆ بەردەوامی
ناڕەزایەتیەکان لەقۆناغەکانی داهاتوودا، دژ بەو هەموو ناعەدالەتیەی کەهەیە.. لەکۆتایدا
پێم وایە ئەگەردەسەڵاتی ئەم هەرێمە چاکسازی جەوهەری نەکات ، ئەوا ئەگەر ئەمڕۆ شەقام
بەسەربەرزیەوە گریابێ ، ئەوا سبەینێ دەسەڵات ئەم گریانه دەبینێت ، بەمێژویەکی پڕ شەرمەزاریەوە..
نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا
-
بەرهەم مستەفا
25/06/2018
-
بەرهەم مستەفا
30/03/2018
-
بەرهەم مستەفا
18/02/2018
-
بەرهەم مستەفا
27/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
01/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
28/04/2017