ساڵی نوێ و عەقڵی كۆن دەمانگەینێتە كوێ؟

وتار/ 01/01/2017 789 جار بینراوە

هیوا سەید سەلیم

ساڵی نوێ و عەقڵی كۆن دەمانگەینێتە كوێ؟
 هیوا سەید سەلیم
  هەمیشە لەگەڵ دەستپكی ساڵی تازەدا خەڵكی لای خۆی كۆمەڵێك هیواو ئاوات دادەنێت ، وە  تێدەكۆشێت تا لە ساڵی تازەدا ئەو ئاواتانەی كە پێشتر پێینەگەیشتووە لە ساڵی تازە بۆی بێتەدی ، ئەوەی تێبینی دەكرێت ساڵی رابردوو بۆ خەڵكی كوردستان لەسەر ئاستی گشتی و تاكیش ئەو ساڵە نەبوو كە ئاوڕی خێری لێبدرێتە و شانازی بەو رۆژانە بكرێت كە گوزەشتن و پەشیمانی ئەو رۆژانە ببینەوە ، 2016 ساڵێك بوو كە پڕاوپر بوو  لە ناخۆشی و نەهامەتی و نەبوونی و برسیەتی ، ساڵی ماڵئاوای كۆمەڵێك كەسی جوانی پارێزەری نیشتمان بوو  ، ساڵی كۆچ و رەوای هەزاران گەنج و لاوی نیشتمان بۆ هەندەران كە بەداخەوە بەشێكیان هەر لە نێوەی رێگا بوونە قوربانی دەریاكان ، ساڵی بێمتمانەی نێوان خەڵك و دەسەڵات بوو ، ساڵی بەڵێنی زۆر و كرداری كەم  ، ساڵ رۆیشت ئەوەی كە ماوەو لەپێشمانە ئەوەیە كە بزانین بۆ ساڵی نوی چی دەكەین ؟
وا سالی 2017 هاتوو هیچ میللەتێك بە قەد ئێمەی كورد ئەركی قورسی لە ئەستۆ نیە ، یەكەم لەبەر ئەوەی سالی پار شتێكی ئەوتۆمان نەكرد كە شانازی پێوە بكەین دووەمیش ئەوەیە كە زۆرمان ووت ئەمساڵ ساڵی سەد ساڵەی كوردانە ئیدی دەبێت چیتر كورد تاكە میللەتی بێ دەوڵەتی ناوچەكە نەبێت ئەویش هەر خەون مایەوە و نا ئێستاش نەهاتۆتە دی  ، ساڵی پار پرسە سیاسی و ئابووریەكانمان نەك بەنیوە ناچڵی مانەوە ، بگرە لەرووی سیاسیەوە دەتوانین بڵێین شوومترین سال بوو بۆ هەرێمی كوردستان ، ساڵی ناتەبایی و پەكخستنی ئەزموونی سیاسی بوو، لەبواری ئابووریش زۆر خرابتر بوو لە لایەنە سیاسیەكەی، لەسەر ئەو دۆخە قسە زۆركراوە كورد دەڵێت ئەوی چوو چوو با لە دوای چوان نەچین ، بزانین بۆ ساڵی تازە چ دەكەین و چ بكەین باشە ؟
هەرچی بڵێین و داوابكەین ئەگەر قسەو كرداری لەگەڵ نەبێت هەر دووبارەكردنەوەی ئەزموونی خرابی ساڵی 2016 دەبێت ، ساڵی تازە دەبێت لەگەڵ خۆی متمانە بێنێتەوە بۆ نێو  خەڵك و دەسەڵات ، لەهەمووشی پێویست تر ئەوەیە كە دەسەڵات متمانەی خەڵك بۆخۆی بگێڕێتەوە ، چونكە ئەگەر ئەمەیان نەكات هەنگاوەكانی تر هیچی  لێشین نابێت !!
  با بۆ ساڵی نوێ لاپەڕەی تازە لەگەل یەكتری هەڵبدەینەوە پشت لە ڕابردووبكەین و هیوا بۆ ئایندە بینا بكەین ، ئەوەشیان بەیەكخستنی گوفتار و رەفتاری دەسەڵات لەگەل خەڵك دێتەدی ، بۆ ساڵی تازە دەبێت لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەرس لە رابردوو وەرگرن و بەرژەوەندیە گشتیەكان بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندی حزبی و كەسی و بنەماڵەیی ، یەكخستنی نێوماڵی كوردی و چاەرەسەركردنی كێشەكان بكرێنە كردار و بەجدی لەگەڵ دەستێكی ساڵ كاریان بۆ بكرێت ، با ساڵی تازە بكرێتە هەڵگرتنی پاری قورسی سەرشانی خەڵك ، داهاتی وڵات بۆ خەڵك بگەڕێتەوە و بخرێتە خزمەتی چاككردنی ژیانوگوزەرانی خەڵك ، ساڵی رووبەروبوونەوەی بەكردای دیاردەی گەندەڵی بێت .
ئەو ئەركانەی دەكەونە سەرشانی هەموو لایەكمان پێویستی بە عەقڵ و بیركردنەوەی نوێ هەیە ، بە عەقڵ و بیركردنەوەی كۆن ناگەین بە هیچ شوێنێك ، ئەوە نەكرێت ئەمساڵیش بەرێدەكەین و هێندەمان بۆ دەمێنێتەوە دیسان بڵێینەوە (ساڵ بە ساڵ خۆزگەمان بە پار)

نوێترین نوسینەکانی هیوا سەید سەلیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌