مێژوو رەحم بەمامۆستایان ناکات

وتار/ 30/12/2016 956 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

مێژوو رەحم بەمامۆستایان ناکات
بیلال زەنگڵ
لەئەگەری شکانی بایکۆت مێژوو باسی کاڵتە جاری بایکۆت شکێنان دەکات

هیوا خوازم لە مانای بایکۆت تێبگەن ئەوانەی بایکۆت درێژە پی دەدەن
لە داهاتوو مێژوو شەرف دەبخشێتە وە بەسەریاندا
ئێمە دەبێت لە مانای بەردەوامی بایکۆت تێبگەین بایکۆت دژی وانە وتنەوە نیە بەڵکو واتا  ڕوو بەروو بوونەوەی ستەمی دەسەڵاتێکی خۆ سەپێن واتە ڕاوەستان  دژی داگیر کردنی بیروو هۆشی کۆمەڵگا
واتە داکۆکیکی و بەرگری لە مافی خەڵک
واتە ڕازی نەبوون بەکۆیلایەتی
واتە گەڕانەوەی مووچەو بژیوی خەڵک

ئەبێت بیرمان بێت ئەوانە مانای ڕاستە قینەی بایکۆتن نەک بچوک بکرێتەوە لەوەی بڵێن بۆ پارە دەرس ناڵێنەوە ناکرێت وا بیر بکرێتەوە مەگەر بیرێکی نەخۆش ئەو نەتیجەیە بدات بەدەستەوە

وە شکانی بایکۆت واتە سازشکردن لە سەر تەواوی ئەو ماف کانی خەڵک کە لەو خاڵانەی سەرەوە باسمان کردن
لەئەگەری شکاندنی بایکۆت
دەبێتە شکێنەرانی بایکۆت وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە
ئایە ئێوە نەتان زانی ئەوانە مانای بایکۆتن؟!
ئایە ئێوە دەتان زانی کەچی ئێوە پەشیمان بوونەوە لەوەی کرتان؟!
ئایە ئێوە کە ئێستا ڕابەرایەتی کۆمەڵگادەکەن لە پێش حزبەکانەوە چۆن بۆ داهاتوو جارێکی تر ئەبنەوە جیگای متمانەی خەڵک؟!
ئایا چی جوابی قوتابیەکانتان دەدەنەوە؟! چۆن فێری خۆ ڕاگریان دەکەن؟! چۆن فێریان دەکەین داوای مافەکانیان بکە؟!
ئایە لیتان ناپرسن ئێوە بۆ دەستان پێکرد؟! بۆ شکانتان؟! بۆ خەسارەتی هەردوو لاتان کردین؟! هەم لە خوێندتان کردین، هەم دەست بەرداری ژیانتان کردین کە لەداهاتوو داوای مافەکانمان بکەین پێمان بڵێن ئێوەش لەمامۆستاکانتان زیاتر ناتوانن خۆڕاگر بن

هەر کاتێک وەڵامی ئەو پرسیارانەتان دەست کەوت و توانیتان قەناعەت بە قوتابیەکانتان و کەسو کاریان بکەن من پێش هەموو کەس دەڵێم بایکۆت بشکێنن دەستان خۆش بێت بەڵام بیرتان بێت
دوا جار مێژوو باسی کاڵتە جاریی بایکۆت شکێنان دەکات

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌