بۆچی په‌كه‌كه‌ ؟ PKK

وتار/ 29/12/2016 1430 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

بۆچی په‌كه‌كه‌ ؟ PKK

لەدەستپێکی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستاندا پارتی لەڕێگای ڕێکخراوە بەناو مەدەنی یەکانەوە کەبەڵگەم لا هەیە چەندین بابەتی نادروست دەخەنە پاڵ پەکەکە مێژووی ئەم دوو حیزبە کوردی یە هەمیشە لەسەنگەرگرتندا بووە .زۆر جار پارتی دیموکرات بەئەجندای ووڵاتی توورکیا جوڵەی پێکراوە یاخود بۆتە هۆکارێک بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە.

ئەوەی ئێمە بینیمان ئەوەبوو کاتێک دەوڵەتی به‌ناو ئیسلامی هات کوردستان داگیر بکات . ئەوە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون هاتن بەهانای مەخمور و کەرکوک و شەنگالەوە .هێزەکانی گەرێلا خەێنیان بەخشی یە کوردستان . ئەوکات دڵخۆش بووم .کەگەریلا و پێشمەرگە لەیەک سەنگەردا بوون دژ بە تاریکی راوەستانەوە.
لەپاشی ئەوەی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ ئەوەی یەک چرکە مقاوەمەت بکەن شەنگالیان بۆ دەوڵەتی بەناو ئیسلامی بەجێ هێشت .هێزەکانی گەرێلا گەیشتنە شەنگال و رووبەڕووی هێزەداگیرکارەکانی داعش وەستانەوە .هیزەکانی پەکەکە یەکە هێز بوون دوای کوشتاریکی گەورە توانی یان جارێکی تر ئیرادە بۆخەڵکی شەنگال بگەڕێننەوە . ئەوەی پەکەکە ئەنجامی داوە ئەرکی خۆی بوو وەک هێزیکی شۆڕشگێڕ ،بەڵام ئەوەی کە ئیستا دەبینرێت کە ماوەیەکە سەرکردایەتی پارتی بەناوی خەڵکی باشووری کوردستانەوە لێدوان ئەدەن و دەڵێن دەبێت پەکەکە شەنگال چۆڵ بکات ،لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات؟ یاخود مەترسین؟ بەباوەڕی من : ئەمە داواکاری تورکیایە نەک پارتی هەروەک پارتی دەزانێت خەڵکی شەنگال لەئیستادا پشتیوانی لەپەکەکە دەکەن ،چونکە گەریلا و شەرڤانان توانی یان رێگری بکەن لە کوژرانی هەزاران یەزیدی تر …….
بۆیە ئەوەی پارتی بانگەشەی بۆدەکات سەرەتایەکی خراپە بۆ دوارۆژێکی زۆر خراپتر .درووست بوونەوەی شەڕلەنێوان هێزە کوردی یەکان ماڵوێرانی بۆ گەلی کورد دەهێنێت ، ئێمە تاکو ئیستاش باجی سەردەمی پێشووتر دەدەین . بەداخەوە کەئیستا دەبوو گەلی کورد کار بکات بۆدوارووژی خۆی نەک سەنگەر لەیەکتر بگرن .
هەموو ئەو دروشمانە درۆ دەرچوون کەدەیان گووت کورد هەموو برانە. دەبێت لەم قۆناغەی ئیستادا تەواوی گەلی کورد و هێزە سیاسی یەکان کاربکەن بۆ سەرخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چونکە تاکەچارەسەری کێشەکانی نێوان هێزەسیاسی یەکانی کوردستانە .ئەم کارەش بەهەبوونی بڕیار و ئیرادەی هێز و لایەنە سیاسی یەکان دێتەدی . دەبێت لەم قۆناغە مەترسی دارەدا کەمێک وازلە بەرژەوەندی یەحیزبی یەکانیان بهێنن ئەگەرنا ئەوەی هەیشە لەدەست دەچێت .دزەکانیش ناتوانن وا بەئاسانی کوردستان هەڕاج بکەن .

نووسینی هاورێ کوردیت

نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌