چاوەڕوان بن سەختتر لە ئەمساڵیش هەیە

وتار/ 29/12/2016 1066 جار بینراوە

هیوا سەید سەلیم

چاوەڕوان بن سەختتر لە ئەمساڵیش هەیە
هیوا سەید سەلیم
  لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە بە ناوخۆی كوردستانیشە دەتوانین بڵێن ساڵی 2016 سالێكی سەختی پڕ لە قەیران بوو ، قەیرانی سیاسی و ئابووری تەنانەت كۆمەڵایەتیش ، لە پێنج ساڵی رابردوو ئەوەی ناونرا بەهاری گەلان و دواتر كرایە بەهاری عەڕەبی نەك هەر بوو بە پایزی گەلان ، بگرە كارەساتی گەورەی وەك درووستبوونی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی لێكەوتەوە ، كە ساڵانێكە جیهان و ناوچەكەی  گیرۆدەی شەڕێك كردووە كە بەشی زۆری بارە قورسەكەی ئەو شەڕەش كەوتە سەر شانی كورد لە رۆژئاوا و باشووری كوردستان ، هەموومان دەزانین كە شەڕ جگە لە زیانە بەشەریەكەی هەمیشە زیان و قەیرانی ئابووریش بە دواوەیە ، قەیرانی ئابووری ئەوجارەیان جگە لە دەرەنجامی شەڕی داعش چەندین هۆكاری تری جیهانی وەك دابەزاندنی نرخی نەوتی لە پشت بوو ، ئەو وڵاتانەی كە زیاتر ئابووریەكەیان پشتی بەستبوو بە داهاتی نەوت لە نموونەی دەوڵەتی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە زیاتر لە هەر وڵتێك كەوتنە بەر كاریگەری ئەو قەیرانە  .
ئێستا كە بەرەو دەستپێكی ساڵی تازەی 2017 دەچین ، بەهەمان شێوەی ساڵانی رابردوو  بگرە زیاتریش لە ساڵی  پار ، گۆرانی جدیتر لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە بەرێگاوەیە ، ئەو گۆرانكاریانە چەندە باری سەختی سەر شانمان سووك دەكات ، سووكی دەكات یان قورستری دەكات ؟
  بە خوێندنەوەمان بۆ ئەو پێشهاتانەی كە چاوەڕوانكراون لە ناوچەكە رووبدەن ، بەتایبەت لە دەوروبەری ئێمە ، هیچ پێناچێت ساڵی داهاتوومان باشتر بێت لە ساڵی پار ، بگرە ئەوەی پێشبینی كراوە زۆریش سەختتر و خرابتر بێت .
لە بواری ئابووری ئەگەر دابەزینی نرخی نەوەت هۆكارێكی سەرەكی ئەو قەیرانە ئابووریە بێت كە رووی لە ناوچەكە كردووە هەموو پێشبینیەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە بۆ سالی داهاتووش نرخی نەوەت لەوەی ئێستا رابووەستێ و لە دەوری 50$ بخولێتەوە ئەمەشیان دیارە وڵاتانی بڕیار بەدەست وایان مەبەستە ، ئەمە چ جای ئەوەی كە نەوتی عێراق و كوردستان چەندین گرفتی ناوخۆیی و دەرەكیان هەیە لەگەل یەكتر و هەردووكیشیان لەگەڵ بازاڕی دەرەوەیان .
لە بواری سیاسیش یەكلانەكردنەوەی شەڕی داعش لە هەریەك لە شارەكانی (رەقە و موسڵ و حەویجە ) و ناڕوونی لە هەڵوێستی ئەمەریكا و رووسیا بۆ ئایندەی ناوچەكە ،  جەمسەر بەندیە نوێكەی (روسیا و توركیا و ئێران ) نیشانەی قوڵبوونەوەی زیاتری كێشەكانی ناوچەكەن ، لە نێو ئەو كێشمەكێشانەش ناو كورد لە كوێ خۆی دەبینێتەوە ؟ ئەوەیان هەم دیار نیە هەمیش بێ كێشەو و مەترسی نابێت .
چونكە كورد جگە لەو دوو قەیرانە  سیاسی و ئابووریەی  كە تووشی بووە لە ناوخۆی خۆی وەك خۆشی ئاڵودەی چەندین كێشەی ناوخۆی خۆیەتی ،  واشبڕوات هی تریش چاوەڕوانیەتی .
 ساڵی پار بۆ هەرێمی كوردستان سەخترین ساڵی ئابووری بوو كە لێرەشدا بارە قورسەكە لەسەر شانی خەڵك و چین و توێژی مووچە خۆرانی بوو ، لە بواری سیاسی دەتوانین ناوی بنێین ساڵی ترازان و پەكخستنی دامودەزگای شەرعی ، ئەمەیان ساڵی پاربوو بۆ ئەم سال چی ؟
  بەو پێیەی هۆكارەكانی قەیرانەكانی ڕابردوومان هەر ماون ، كێشەی سیاسی و ئابووریمان هەیە ، ترازان و رێكنەكەوتن هێشتا بوونی هەیە ، خەڵك برسی و حكومەت بێ پلان و ناشەفافە ، بۆیە ئەگەر بڵێین ساڵی سەخت چاوەڕيمانە نەرەشبینیە نە ترساندنی خەڵكیشە ، لەپاڵ هەموو ئەمانەش لە رووی سیاسی میللەتێكین ئایندەمان رۆشەن نیە ، سیاسیەكان و حزبە باڵا دەستەكان فێل لە میللەت دەكەن ،  هەرجارێك بە درووستكردنی ئەزمەیەك میللەت سەرقال دەكەن ، ئەوەی كە زۆریش جێگای مەترسیە ئەوان دەرس لە ڕابردوو وەرناگرن و ئەوەی كە بەڵێنیان دابوو لەوەی تەحریمی شەڕی كورد و كورد دەكەن خەریكە وا دەرناچێت ، بۆیە چاوەڕوانی سالی سەختتر لە ئەمساڵ بن .

نوێترین نوسینەکانی هیوا سەید سەلیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌