ژنان قوربانی کلتورێکی سەقەت

وتار/ 25/12/2016 768 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

ژنان قوربانی کلتورێکی سەقەت

بیلال زەنگڵ

لە حاڵێ ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەست دەدا جا ئایا خۆی سوتاندەوە یان خۆیه  کوشت یان سوتاندویانە ؟ لەهەر حاڵ‌دا بووە قوربانی دەستی نەفسێکی گڵاوی نەخۆش کەناکرێت لەبەرامبەر ئەم تاوانە قێزەونە بێدەنگ بین و هەستی گڵاوی کەسی یان کەسانێک کە  زۆر ژن و کچی دیکەی ئەم وڵاتەی کردۆتە قوربانی.
 ئەمە چ بێوژدانێکە کە «نامووس» پێناسەبکەی  لە جەستەی ژن لە ژن دەری بێنێ.

زۆر جار مرۆڤی وڵاتی ئێمە قوربانی کلتورێکی سەقەتە زۆر جار لە ژێر ناوی چەمکی «نامووس»‌دا ژیانی لێسەندراوەتەوە یان بە ترس و خۆفەوە دڕێژەی بە ژیان داوە،«نامووس» تەنیا وشەیەکی رووت و بەتاڵ نیە، بەڵکوو چەمکێکە لە نێوی‌دا دیوارێک لە ستەم هەڵچنراوە. لە نێو ئەم چەمکەدا مرۆڤ لە مرۆڤ بوون بەتاڵ کراوەتەوە. کاتێک ئینسان ئازادییەکانی لێدەسەندرێتەوە، هەموو جووڵەیەکی لەژێر تارمایی ترس ‌دایە، مرۆڤێکی دارووخاو و بێ ئیرادە دەبێ.
لە کۆمەڵگەی «نامووس»تەوەردا کە ئێمەش بەشێکین لەو کۆمەڵگایانە، ترس سەرتاپای ژیانی مرۆڤەکان بە پیاو و ژنەوە دادەگرێ. ترس لە دەستدرێژی، ترس لە لەدەستدانی «پاکیزەیی و پیرۆزایەتی»، ترس لە سووکایەتی و بەلاڕێداچوون، ترس لە تۆڵەکردنەوە، کە ئەمانە هەموویان دەچنەوە نێو قالبی چەمکی «نامووس»ەوە.

زۆر جاریش ئەم کارە قێزەونانە کەئیسلام دژیەتیکردوون ئاراستی ئیسلام کراوەتەوە بەڵام حەقیقەت ئەوەیە ئەو جۆرە کەسانەی ئەم کارە دەکەن کەسانێک هیچ پابەندێکیان بۆ دین نیە بەڵکو زۆر جار دژایەتی ئاین دەکەن، رێکخراوەکانی ژنایش نەک هەر نەیان توانی بەشێوەیکی زانستی چارە سەر بدۆزنەوە بۆ کۆی خەمەکانی ژنان، بەڵکو دوا جار بوونە هۆی زیاد بوونی بار گرانی بۆ خودی ژنان زیاد بوونی ئەم جۆرە کارە قێزەونانە. چونکە دواجار لە پێناو پاراستنی بەرژەوەنی پیاوێک یان حزبێک قورسایی ژنانیان چەند قاد کرد کە جێگای داخە.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌