بۆچی مامۆستایان متمانەیان بەحکومەتی هەرێم نەماوە؟

وتار/ 22/12/2016 685 جار بینراوە

بەرهەم مستەفا

بۆچی مامۆستایان متمانەیان بەحکومەتی هەرێم نەماوە؟
ن: بەرهەم مستەفا
لەڕاستیدا و لەئێستادا حکومەت وەک ناوهەیە ،بەڵام وەک ناوەرۆک خاڵییه لە هەرچی بەرپرسیارێتیە ، وەهیچ یەکێک لەسیما کارگێڕیەکانی نەماوە و لەدەستی داوە ، ئەوەی حکومەت سەرقاڵە پێوەی، جێبەجێکردن و بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی دوو کۆمپانیا حیزبیەکەی خۆیانە ،، ڕونتر سەرقاڵی بەتاڵانبردن و فرۆشتن و هەڕاجکردنی سامانی ئەم وڵاتەن، ئەوەی کاری( حکومەتی کۆمپانیا) ی ئاسانتر کردوە غیابی پەرلەمانی کوردستانە ، دواجار دەسەڵاتی قەزاش بەئارەزوی خۆیان، شەن وکەوی وەزعەکەی پێدەکەن لە سودی خۆیان ، ئەوەی ماوەتەوە چەند وەزیرێکی ئاقڵ و گوێڕایەڵ بونیان هەیە ، کە هەتا ئاگرە سورە لەخۆیان و پۆست و پەرژەوەندیان دوور بێت ،ئەوا ئەلفێک بۆ ژیانی هاوڵاتیان ناڵێن..حکومەتێک ئەمە ناوەرۆکەکەی بێت، کەی دەبێتە جێ ی متمانەی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیەکانی؟..، ئەم حکومەتی کۆمپانیایە ،بەڵێنی بەمامۆستایاندا دەست بۆ موچەکانیان نەبات ، بەڵام دەستیان نەک بۆ موچەکەیان بەڵکو بۆ موچەی بنەڕەتی مامۆستایانیش برد، کەلەدنیای دوڵەتداریدا ئەم کارە کارێکی دانسقەیە ،، دواجار نیو موچەی مانگی ئەیلولی ساڵی 2015 یانداو بەڵێنیاندا، کە نیوەکەی تری پێنچ شەممەی داهاتوو بیدەن ، بەڵام ئەوا ساڵی 2016 ماڵی ئاوایی دەکات ،هێشتا ئەو پێنجشەممەیە هەر نەهات ،، وتیان؛ ستەمی موچە چەندمانگێگ دەخایەنێت و لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەموچەدا دەچینەوە ،ئەوا نرخی نەوت ،بوە نزیکەی دوهێندەو نیو بەراورد بە ساتە وەختی دابەزین ، کەچی نەک قسەیەک لەسەر موچە ناکەن، بەڵکو چارەکە موچەکەش لەکاتی خۆیدا نادەن و خۆشیان سێ مانگ جارێک کۆدەبنەوە و ڕێگەش نادرێ باسی ناهەمواری ژیانی فەرمانبەران و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بکرێ !.. ساڵ هات و ساڵ ڕۆیی ئەم حکومەتی کۆمپانیایە بەڵێنێکی نەبردەسەر( درۆ لەسەر درۆ) ، (چەواشەکاری لەدوای چەوشەکاری) لە گەڵ خەڵکی ئەم هەرێمە دەیکات،، ئێستاش قسەیەکی تریان فڕێداوە، لەژێر ناوی هاندان بۆ مامۆستایان، کە خۆیان وتەنی سەد هەزار بۆ ناوشار و سەدوپەنجا هەزار بۆ دەرەوەی شار ، بەڵام.. ئەم بەڵێنەش بوەتە قیتارەکەی سلێمانی و هەرنەگەیشت. کوردەواریش دەڵێت (مشتێ نمونەی خەروارێکە) ... ئێستا دەپرسم.. متمانە بە کوێ ی ئەم حکومەتی ناوەرۆک خاڵیەبکەین؟ ،،حکومەتێک کەنەتوانێ خزمەت بەهاوڵاتیانی بکات و بووبێتە بار بەسەر خەڵکەوە بۆچی باشە ؟ بێگومان تەنها بۆ خۆیان باشە!

نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌