ئاسایشی خۆراک و ڕه‌هه‌نده‌کانی
وتار/
06/08/2016
927 جار بینراوە
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
ساکارترین
پێناسه‌ی ئاسایشی خۆراک له‌روی ستراتیجیه‌وه ( درێژخایه‌نه‌وه ) ئه‌وه‌یه گه‌لێ
بتوانێ که‌ره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆراک که‌بۆ ژیان گرنگن و پێویستن به‌رهه‌م
بهێنێ ، هه‌روه‌ها له‌روی کورت خایه‌نیه‌وه بتوانێ به‌لای که‌می بۆ ماوه‌ی سێ
مانگ پاشه‌که‌وتی خۆراکی هه‌بێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی حاڵه‌تی کتوپڕی سروشتی یان
جه‌نگ و ئابڵوقه . بیری ئاسایشی خۆراک هه‌میشه یه‌کێ له‌ڕه‌هه‌نده گرنگه‌کانی
ژیان بوه‌و ده‌بێ مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه ئه‌گه‌ر بیری له‌ئاسایشی
خۆراک نه‌کردبایه‌وه چه‌نده‌ها ڕێگه‌و شوێنی به‌کارنه‌هێنابایه بۆ به‌رهه‌مهێنان
و پاشه‌که‌وت و هه‌ڵگرتنی خۆراک ئه‌وا نه‌ئه‌توانرا به‌رده‌وامی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی
بدرێ . بیری ئاسایشی خۆراک هه‌ر لای مرۆڤ نیه ، به‌ڵکو هه‌تا ئاژه‌ڵه‌کان بۆ
پاراستنی ژیان و بونیان له‌مێرویه‌که‌وه تا ئه‌گاته ئاژه‌ڵی گه‌وره بیر له‌ئاسایش
واته دابینکردنی خۆراک ئه‌کاته‌وه بۆ ئه‌م کاتانه‌ی که خۆراک ده‌ست ناکه‌وێ به‌تایبه‌تی
له وه‌رزه سارده‌کاندا .
له‌گه‌ڵ
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو ئابوری و ته‌کنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی خۆراک،
ئاسایشی خۆراک بوو به‌سیاسه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی خاوه‌ن خاوه‌نداریه‌تی
راسته‌قینه ، به‌وه‌ی که‌وا هه‌موو توانای مرۆیی و نیشتمانی ئه‌خه‌نه خزمه‌ت
کردنی ئاسایشی خۆراک . بەڵام له‌م وڵات و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که‌خاوه‌نداریه‌تی راسته‌قینه
نیه ( بێ صاحبن هه‌میشه له‌گه‌ڵ برسيه‌تى نه‌بونی ئاسایشی خۆراک ،سه‌روه‌ری تاک
و گه‌ل و نیشتمان و نه‌بونی به‌هاکانی مرۆڤدا ئه‌ناڵێنن .
له‌یه‌کێ
له‌گۆشه‌کانی ئابوری له‌هاوڵاتی دا باسی په‌یوه‌ندی ( ئابوری و فه‌رهه‌نگ) م
کردبوو که لێره‌دا پێویست به‌دوباره کردنه‌وه‌ی ناکات به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین هه‌مان
په‌یوه‌ندی ئاسایشی خۆراک به‌فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌یه، به‌م جیاوازیه که‌لێره‌دا
زیاتر په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگ و عه‌قڵ و فکرو شعورو ئیراده‌و ئیداره‌و دڵسۆزی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
هه‌یه نه‌ک فه‌رهه‌نگ و تێگه‌یشتنی گشتی میلله‌ت یان کۆمه‌ڵگا بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ستکردن بێ به‌بونی وه‌پێویستی ئاسایشی خۆراکه‌وه، هه‌روه‌ها
ترسی مرۆڤه‌کان بێ له‌نه‌بونی خۆراک و برسیه‌تی، هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌هه‌ر شوێنێ
بن وه‌کو یه‌کن له‌م هه‌ست و ترسه‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بێ له‌نێوان مرۆڤه‌کان
و گه‌لاندا بون یان نه‌بونی خاوه‌نداریه‌تی راسته‌قینه‌یه که‌له‌ده‌سه‌ڵات دارانی
شایسته‌و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆری نیشتمانی و
زانستی و حرفی ( professional) دا خۆی ئه‌بینێته‌وه. پێوه‌ری شه‌رعیه‌ت وه نه‌بونی شه‌رعیه‌تی
هه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێ له‌مه‌دایه که تاکوێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌توانێ
ئاسایش به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه له‌هه‌موشیان گرنگتر ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان
فه‌راهه‌م بکات . هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تێ یان حوکمه‌تێ نه‌توانێ ژیان و ئاسایش
و خۆراک بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دا، مافی ئه‌وه‌ی
نیه یه‌ک رۆژیش مماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات ، که‌باسی ئاسایشی خۆراک ئه‌کرێ له‌هه‌ر
وڵاتێک‌دا ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌هه‌ر به‌هایه‌ک بێ هه‌تا
به‌قه‌رزو فرۆشتنی وڵاتاکه‌شیان بێ ، خۆراک بۆ هاوڵاتیانیان بکڕن وه‌کو چۆن حکومه‌تی
هه‌رێم خه‌ريكه پاره قه‌رز بکات بۆ موچه‌ی خه‌ڵک تا خۆراکی پێ بکڕن به‌ڵام له‌سه‌ر
حسابی ژیان و که‌رامه‌تی نه‌وه‌کانی داهاتوو ، واته بۆ ئه‌م خۆراکه‌ی ئه‌مرۆ كه‌خه‌ڵک
له‌کوردستاندا ئه‌یخوات ئه‌بێ نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌سه‌ری قه‌رزداربن .
ئاسایشی
خۆراک گه‌لێ ڕه‌هه‌ندی تر جگه له‌ماناکه‌ی خۆی له‌خۆئه‌گرێ که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن
:
1
– ڕه‌هه‌ندی ئابوری
بۆ
ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر وڵات و شوێنێ بتوانرێ ئاسایشی خۆراک فه‌راهه‌م بکرێ ، پێویسته
ژێرخانێکی ئاماده‌ی ئابوری هه‌بێ ، که‌هه‌م ژێرخانی مادی وه‌کو جاده‌و ڕێگاوبان و
ساختمان و پرد و تونێل و قوتابخانه‌و فێرگه‌و زانکۆ‌و نه‌خۆشخانه له‌خۆ ئه‌گرێ وه‌هه‌م
ژێرخانی معرفی و زانستی له‌خۆ ئه‌گرێ که بریتیه له‌به‌رنامه‌و ستراتیجی بۆ پێگه‌یاندنی
کادری زانا‌و به‌تواناو ڕۆشنبیرو شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی دروست و
راست که‌ڵک له‌ژێرخانه مادده‌یه‌کان وه‌ربگرن ، وه‌هه‌روه‌ها بتوانن سه‌ربه‌خۆیانه
به اعتماد له‌سه‌ر توانای خۆ کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌کردنی
ده‌ستی کاری حرفی له‌بواره جۆراوجۆره‌کاندا بۆ نمونه گرنگی دان و کاراکردنی
قوتابخانه پیشه‌یه‌کان .
2
– ڕه‌هه‌ندی سیاسی
له‌سه‌ر
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاسایشی خۆاک بۆ هاوڵاتیانی هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕه‌هه‌ندی سیاسی
وه‌رگرتووه نه‌ک وه‌ک مافێکی سروشتی بۆ مرۆڤه‌کان که‌پێویست بێ بؤ مانه‌وه له‌ژیاندا
. وه هه‌تا له‌م وڵاته نانیشتمانی و نا دیموکرات و نابه‌رپرسانه‌شدا ئاسایشی
خۆراک بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیان ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی پێ ئه‌به‌خشن ، واته مافی
کار‌و نان بۆ ئه‌وانه‌یه که به‌شوێن په‌تی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ڕۆن .
ئه‌م
وته‌یه‌ی که ئه‌ڵێ ( به‌کۆنتڕۆڵ کردنی نان ئه‌توانرێ میلله‌تان کۆنتڕۆڵ بکرێ )
ئاماژه‌یه بۆ که‌ئاسایشی خۆراک ئه‌شێ به‌کاربێ وه‌ک چه‌کێکی سیاسی له‌په‌یوه‌ندیه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا له‌لایه‌ن ئه‌م وڵات و گه‌لانه‌وه که‌خاوه‌ن خۆراک و سیاسه‌تی
خۆراکن له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا له‌وڵاتانی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نادیموکرات و نامه‌ده‌نیش خۆراک و نان به‌کاردێ وه‌ک چه‌کێ بۆ
کۆنترۆڵ کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا . مهزه‌له‌و گاڵته‌جاری ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی
دواکه‌وتوو دیکتاتۆر له‌مه‌دایه که‌به‌هه‌مان چه‌ک سیاسه‌ت و شێوه که‌خۆیانی پێ
سه‌رشۆڕو ، ته‌سلیم و بێ ئیراده کراوه به‌کاردێنن دژی هاوڵاتیانی خۆیان ، بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌له‌که‌یان ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌ی خۆیان بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆڵ کردنی هه‌موو
سه‌رچاوه‌کانی ئابوری و ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان و نوخبه‌ی فاسدو دژه‌گه‌ل و وڵات .
ئه‌م
ڕونکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رئه‌خات ئه‌گه‌ر وڵات و میلله‌تێ نه‌توانێ قوتی
ژیانی به‌ده‌ستی خۆی فه‌راهه‌م بکات ئه‌بێ ته‌سلیمی ئیراده‌ی خه‌ڵکی تر‌و وڵاتانی
تربێ وه له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه‌دا بێ وه‌ئیتر شتێ نامێنێ به‌ناوی شانازی
و که‌رامه‌ت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م حاڵه له‌سه‌ر ئاستی تاکیش هه‌ر وایه به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی
جیهانی خوارو ( جیهانی سێ هه‌م )
3-
ڕه‌هه‌ندی ژینگه‌و ته‌ندروستی
مه‌رجی
فه‌راهه‌م کردنی ئاسایشی خۆراک بونی که‌رتی کشتوکاڵه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ
پیشه‌سازی کردنی کشتوکاڵ .
کشتوکاڵ
واته به‌روبومی خۆراکی و سه‌وزایی وه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و نیشتمانی
مماره‌سه( پراکتیزه ) بکرێ جگه له‌دابین کردنی ئاسایشی خۆراک که‌گرنگیه‌کی سه‌ره‌کی
و ژیانی هه‌یه ، بۆ پاراستنی ژینگه‌و که‌ش و هه‌واو ته‌ندروستیش مه‌رجی سه‌ره‌کیه
. به‌ڵام دیسان له‌م وڵاتانه که ئاسایشی خۆراک نیه واته که‌رتی کشتوکاڵ بونی
نیه یان زۆر لاوازه که توانای به‌رهه‌می نیه ، بۆیه له‌م وڵاتانه‌دا گرفتی ئه‌وه
هه‌یه که‌رووبه‌رووی قاتی و برسیه‌تی و وێران بونی ژینگه و ته‌ندروستی ئه‌بنه‌وه
تاوای لێ دێ کۆمه‌ڵ هه‌موی توشی روخان و نه‌خۆشی ئه‌بێته‌وه که تراجیدیای انسانی
لێ ئه‌که‌وێته‌وه . به‌داخه‌وه نیشانه‌کانی په‌یدابونی ئه‌م تراجیدیایه له‌سه‌ر
نه‌خشه‌ی جیهان به‌ره‌و فراوان بون ئه‌روات و ته‌نها و ته‌نها ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
دڵسۆز ، دیموکرات ، مرۆڤ و نیشتمان دۆست و مه‌ده‌نی و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌یی و
زانستی و دیموکرات و کارا ئه‌توانێ ڕێگه له هاتنی تراجیدیاکان بگرێ .
نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
19/06/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
24/03/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
04/02/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
30/12/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/11/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/09/2019