لەو فەوزا و بێ سەروبەری بەڵێناتی بانگەشە، تۆ بەکێ باوەڕدەکەی؟

وتار/ 17/09/2021 632 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

لەو فەوزا و بێ سەروبەری بەڵێناتی بانگەشە، تۆ بەکێ باوەڕدەکەی؟

سەلمان کۆچەری
بەشیر موشیرێک لە عیراق لە خولێک لە خولەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ( پەرلەمان) خۆی کاندید دەکات، پیاوێکی قسەخۆش و تەنز ئامێزیش بوو، دەربارەی کاندید بوونی دەڵێت " خەڵکانێکی زۆر کاندید بوون و بەڵێن گەورەیان دا، وتیان عیراق دەکەینە خەونی یوتۆبیا، کەچی هیچیان نەکرد و ئەوەی وتیان زۆرینەی بوویە درۆ، ئێسا درۆکانیان دەزانین، جا منیش کاندیدم خۆ ئەگەر هیچ نەکەم منیش (وەکو ئەوانم پێدەکرێت)، ئەوەی ئەوان تەواویان نەکردووە من دەیکەم، واتە: منیش درۆ دەکەم ههههه.
ئەو نمونەیە ئەگەر روداوێکی کۆنیشە بۆ دۆخی ئەمڕۆ دروستە، چونکە کاندیدانێک قسەی وا گەورە دەکەن کە خۆشیان دەزانن ئەو گوفت و دروشمانە کاری ئەوان نیە، پەرلەمانتار و دامەزراوەکەی لە دوو خاڵدا کۆدەبێتەوە:
١. نووسینی پڕۆژە یاساو تشریع...
٢. رەقابە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەتدا...
لە پەرلەمانی عیراقیش دەتوانن کار لەسەر :
١. پارێزگاری لە دەستور و ماف و حقوقی خەڵکی...
٢. کارکردن لەسەر دابینکردنی مافی شایستەییەکان و دەسەڵاتە هاوبەشەکان لەنێوان هەرێم و عیراق...
٣. پارێزگاری لە سیادەی عێراق و هەرێم لەدەست دەستدرێژی وڵاتانی دەرەوە...
٤. دروستکردنی کۆدەنگی هەماهەنگی لە پێناو کەمکردنەوە فەسادی ئیداری و بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت...
گرنگە ئەمڕۆ ئێمەی هاوڵاتیانی بەخۆداچوونەوە بکەین و بزانین کەوا ٣٠ ساڵە دەسەڵاتێک دەیان نەهامەتی و دەردەسەری بەسەر گەلی کورد هێناوە، خراپترین شێوازی حکومڕانی پێناساندووین، کاتێ دەچینە دەنگدان و یان بڕیار لەسەر کاندیدی لێهاتوو دەکەینەوە با بیر بکەینەوە لەوەی:
* کێ هۆکاری شەڕی ناوخۆ و کوشتاری هەزاران هاوڵاتی بوو؟
* کێ رژێمی بەعس و تورکیا و کێ سوپای ئێرانی هێنایە خاکی هەرێم؟
* کێ باشوری کوردستان و دەرئەنجامی خەبات و تێکۆشانی ڕاپەڕینی دابەش کردە سەر دوو زۆن و دوو ناو، ئافرەت و ژن، قوتابی و خوێندکار، بارەگاو ناوچە، زەرد و سەوز؟
* کێ شەڕی هەموو حیزبەکانی کرد، کێ سەربازی بێگانەی هێنایە وڵات؟
*  دەیان زیندان و گیراوی بێسەروشوێن، تیرۆری دەیان کەسایەتی، مامۆستای ئاینی، رۆژنامەنووس کێ لێی بەرپرسە؟
* بە هەدەردانی نیوەی خاکی هەرێم، ١٦ ئۆکتۆبەر، ٣١ ئاب، بارەگا و سەربازگەی میت کێ لێی بەرپرسە؟
* پاشەکەوت لە مووچەدا کێ داهێنا، بە ٣ مانگ و ٤ مانگ مووچە کێ داهێنا؟
* هەزاران گەنج و لاوی خێرلەخۆنەدیو لەو هەرێمەدا، بە بەبێ نازی نیشتیمانی دایکیان جێهێشت و سەدان بوونە خۆراکی جانەوارانی دەریای ئیجە کێ لێی بەرپرسە؟
* دەیان زیندانی بێتاوان و دایک و باوک جەرگ سوتاوی بادینان کێ لێی بەرپرسە؟
* بۆمباران و ئاگربارانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر دەڤەری قەندیل و ناوچە سنوریەکان و شەهیدانی کورتەک، زارگەڵ و بادینان کێ لێی بەرپرسە؟
* بێکاری هەزاران گەنج کێ لێی بەرپرسە؟
* بێسەروبەری کەرتی پەروەردە و وێرانەی زانست و زانیاری و گەندەڵستانی کەرتی تەندروستی کێ لێی بەرپرسە، ئەو هەموو نەخۆشیە جۆراوجۆرە و خراپی کواڵیتی دەرمان کێ لێی بەرپرسە؟
* بێ ئاوی و بە دوو هەفتە خۆ نەشۆردن لە وڵاتی شاخ و ڕوبار کێ لێی بەرپرسە؟
ئیدی بەسە ئەوانەی سەبەبکاری ئەو هەموو گەندەڵی و وێرانە نەک بای ئەوە نین دەنگیان پێبدەین بەڵکو دەبوو ئێسا ئەوانە لە قەفەزی دادگای گەلدابان...

[email protected]

نوێترین نوسینەکانی سەلمان کۆچەری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌